گوناهت كرد به‌وشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت كاڵكرده‌وه

زۆر به‌ناهه‌ق جێگه‌ی عه‌شقت نه‌كردمه‌وه‌

نه‌تهێشت دڵم له‌خۆشی عه‌شقت بۆ هه‌تاهه‌تا سه‌رمه‌ست بێت

به‌خه‌یاڵ ژینی عه‌شقت كرد به‌خه‌زان

له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نیا بوو كردت به‌گه‌ڵاریزان

هێنده‌ زاڵم بووی هیوا‌كانت گشت خنكان

ئومێده‌كانت زۆر به‌ساده‌یی تاسان

وامزانی له‌عه‌شقتدا نووقمم ده‌‌كه‌ی

ده‌رگای ژه‌نگاوی چه‌ند ساڵه‌م واڵا ئه‌كه‌ی

نه‌ك له‌ناكاو به‌وشه‌ی دوور له‌ڕاستی

له‌ژێرگڵی خاكی خۆشه‌ویشتی عه‌شقم زینده‌ به‌چاڵ ده‌كه‌ی

نه‌مده‌زانی نه‌مده‌زانی چونكه‌ سه‌رسامی جوانی عه‌شقی تۆ و دنیا بووم

له‌ناكاو ڕه‌شه‌بای ووشه‌ و خه‌یاڵه‌كانت هاتوو كوژاندیه‌وه‌ مۆمی عه‌شقی نه‌بێزراوم

نازانم چۆن بده‌مه‌وه‌ دڵخۆشی دڵه‌ی شكاوم!

نازانم چۆن سارێژی كه‌م ئازاری دڵه‌ی زامدارم!

گوناهت كرد گوناهت كرد به‌وشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت تۆراند.

له‌نده‌ن ٢٠٠٧