ئه‌مه‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ته‌لی گرافی هۆڵه‌ندی بوو ،كه‌ باسی له‌ ڕۆژی جیابوونه‌وه‌ یان هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی ده‌كرد .

ئه‌مستردام - به‌ بۆچوونی قازیه‌كان و پارێزه‌ران ڕۆژی حه‌وتی مانگی یه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر داوانامه‌ی جیابوونه‌وه‌ پێشكه‌س به‌ دادگا ده‌كرێت.

به‌بۆچوونی ئۆفیسی پاریزه‌رانی ڕیزۆله‌یشنی به‌ریتانی ،بۆ پاریزه‌ره‌كان ئه‌م كاته‌ به‌ سه‌رقاڵ ترین كات ده‌زانرێت له‌ هه‌ر ساڵێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕۆژانی جه‌ژناكانی مانگی دیسه‌مبه‌ر به ماوه‌یه‌كی پر سترێس ده‌زانریت.

له‌ شوێنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كاته‌ پڕ خۆشیانه‌ی جه‌ژنه‌كان ،ئه‌و كاته‌ بیت بۆ زیاتر چوونه‌ پێشه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌هه‌ر خێزانێكدا ، بۆ زۆربه‌ی كه‌س مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه‌ به‌تایبه‌تی خێزانی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌ خۆشییه‌كان له‌ منداڵه‌كانیان و كه‌س وكاریان تێك نه‌ده‌ن له‌ په‌یوه‌ندیان به‌رده‌وام ده‌بن كاتی جه‌ژنه‌كان .پارێزه‌ران ووتیان به‌ڵام كه‌ ڕۆژی جه‌ژنه‌كان كۆتایی هات كه‌وتنه‌ ساڵی تازه‌ به‌تایبه‌تی حه‌وتی مانگی یه‌ك داواكاری ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ چۆن رۆژی ڤه‌ڵه‌نتاین ، دایكان و باوكان ...هتد هه‌ن ئه‌توانرێت رۆژی حه‌وتی مانگی یه‌كی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی جابوونه‌وه‌ ناوزه‌ندبكرێت به‌هۆی زۆری داواكردنی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌م رۆژه‌دا.

له‌نده‌ن / ٢٠٠٨