جارێکی تر له‌ دایک ده‌بمه‌وه‌

ئه‌م جاره‌ جیاواز له‌ منداڵیم

له‌ منداڵدانی ژنێکدا گه‌وره‌ نابم

نۆ مانگیش هه‌ڵم ناگرێت

که‌واده‌ی له‌دایک بوونم هات ناگریم

ژیانیش به‌ده‌ممه‌وه‌ خه‌نده‌ی مجامه‌له‌ناکات

جارێکی تر له‌دایک ده‌بمه‌وه‌

له‌ منداڵدانی ژیانی غوربه‌تییما ئه‌پشکوێم و

سه‌فه‌ر ده‌بێته‌ تووێشووی نۆمانگه‌م‌

ئه‌مجاره‌ خۆم بڕیار ده‌ده‌م کێم و چیم

ئه‌مجاره‌ ڕوخساری که‌س ڕه‌ش ناکه‌م

گه‌مه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ که‌س به‌ش ناکه‌م

چاوه‌کانم قه‌ت فێری چاوه‌ڕوانی ناکه‌م

ده‌سته‌کانم بۆ هیچ که‌سێ درێژ ناکه‌م

ئه‌مجاره‌ قاچه‌کانم هه‌نگاویان ڕووه‌و

قیبله‌ی ماڵه‌که‌ی تۆ نانێت

جارێکیتر له‌ دایک ئه‌بمه‌وه‌

ئه‌م جاره‌یان بێکه‌س بێکه‌س

هه‌ر به‌ڕووتی ئه‌ڕژێمه‌ ژیانه‌وه‌ئه‌مجاره‌یان هه‌وری ڕه‌شی ئاسمانله‌گه‌ڵ خۆمدا ڕاده‌ماڵمئه‌مجاره‌یان دییه‌کانم ئه‌سرینی ئاسووده‌یی ئه‌ڕێژنئه‌مجاره‌یان له‌ باڵه‌خانه‌ی شادییه‌وه‌ ئه‌ڕوانم وله‌ ته‌نهاییشدا نامرمله‌دایک ده‌بمه‌وه‌ له‌ ناو منداڵدانی ئه‌زموونه‌کانی ژیاندێمه‌وه‌ دنیای بێ دابڕانئه‌مجاره‌ ده‌رگای دڵم بۆ هیچ که‌سی واڵاناکه‌مئه‌مجاره‌ ژیان به‌ جۆرێکی نوێ مامه‌ڵه‌ده‌که‌مئه‌مجاره‌ بۆ خۆم ئه‌ژیم سه‌رمه‌ستانهئه‌مجاره‌ له‌شیری مه‌مکی ژنێک ناخۆمبه‌ هه‌نگوینی جوانی سرووشت خۆ گۆش ئه‌که‌مشه‌رابی به‌رهه‌می تواناکانم به‌عه‌شقه‌ ئه‌نۆشم‌ئه‌مجاره‌ گوڵی ته‌مه‌ن به‌ خۆشه‌ویستی ئاوده‌ده‌مبه‌ بۆنی گوڵ و جوانیه‌کانله‌م دنیا به‌هه‌شت بۆ خۆم دروست ئه‌که‌مگشت ئاگره‌کانی دۆزه‌خی ڕۆحم خامۆش ئه‌که‌مبۆ هه‌رده‌م خامۆشی ده‌که‌مسه‌ر له‌نوێ له‌دایک ده‌بمه‌وه‌.

له‌نده‌ن / هاوینی2011