به‌ڕێز نێچیرفان بارزانی له‌و کابینانه‌ی که‌ سه‌رۆکایه‌تی کردن تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ئه‌گه‌ر وه‌کو چاودێرێک قسه‌ بکه‌ین که‌ زه‌مان و زه‌مینه‌کان به‌ دروستی لێک بکه‌ینه‌وه ‌ گه‌ر باسیش له‌ خاڵه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتن بکه‌ین دیاره‌ خه‌تاکه‌ ناکه‌وێته‌ ئه‌ستۆی نیچیرفان بارزانی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌هێزنه‌بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه‌، مه‌به‌ستیش لێره‌دا ئاماژه‌کردنه‌ بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه‌ ریگای به‌هیز بوونی حکومه‌ته‌ به‌و ئامانجه‌ی نه‌بێته‌ حکومه‌تێک ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌مو گونجێکی کوردستاندا بسه‌پێنێت به‌وبیرۆکه‌یه‌ی که‌ نه‌وه‌کو سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت ببێته‌ سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ دوایشدا بڕژیته‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پارته‌ی که‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌ندامێتی      ئه‌گه‌ر    ئاماژه‌ بۆ ئه‌و جیاوازیه‌ مه‌زنه‌ بکه‌ین که‌ بۆ چی ئه‌و ناوچانه‌ی نێچرفان به‌رزانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های به‌سه‌ردا هه‌بو وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان حکومداری ده‌کردده‌بینین که‌ جیاوازیه‌کی  یه‌کجار گه‌وره‌ و به‌رچاوه‌ ، له‌هه‌ندێک جاردا جیاوازیه‌که‌ شان ده‌دات له‌ جیاوازی نێوان کابول و شارێکی پێشکه‌وتووی ئه‌وروپا .

بۆ ئه‌وه‌ی باسی مێژوو نه‌که‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین که‌ ناویمان ناوه‌ کابینه‌وی ئینتیقالی.

یه‌که‌م سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ووشه‌ی ئینتیقالی ئاماژه‌یه‌کی سه‌یر دروست ده‌کان چونکه‌ دیاره‌ پێناسه‌ی حکومه‌تی ئینتیقالی به‌و حکومه‌ته‌ ده‌وترێت بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کاروباره‌کان به‌رێوه‌ به‌رێت، به‌ دیدی من ئه‌م حکومه‌ته‌ ئنتیقالی ده‌بێت، ئینتیقالی به‌و مانایه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتو یان  ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوو دواساته‌کانی کورده‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رونتر بڵین دوا ساته‌کانی کورده‌ له‌گه‌ل وولاتیک پیی بلین عیراق  به‌دیدی ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه هه‌رێمێک نامێنێت پێک بێت له‌ هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی ئۆتۆنۆمه‌که‌ی 1970‌ به‌ڵکو ئاسۆکه‌ کراوه‌ ده‌بێت له‌ پێش هه‌نگاو هاویشتن به‌ره‌و دامه‌زراندنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ناوچه ‌داگیرکراوه‌کانی باکوری کوردستان بگرێته‌ خۆ.

ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک که‌س لایان سه‌یر بێت که‌ ئێمه‌ لێره‌دا به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ پرۆژه‌یه‌کی هه‌ستیاری وا ده‌که‌ین، به‌لای منه‌وه‌ هیچ شتێک له‌ دونیای سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نیه‌ خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت بیر بکاته‌وه‌ له‌هه‌مو ئه‌و گوڕانکارییانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕوویدا که‌هیچیان له‌نێو دووکه‌وانه‌ی هیچ لێکۆلینه‌وه‌رێک نه‌بوه‌، ئاخر کام لێکۆلینه‌وه‌ر مێشکی به‌لای ئه‌وه‌دا چوه‌ که‌ دوای وێرانکردنی کوردستان دوا به‌دوای پرۆسه‌کانی کیمیاباران و ئه‌نفال هه‌رێمێکی وا قنچ و جوان قوتبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ یادی مندابێت ته‌نها ئه‌و بۆچونه‌ی مه‌سعود بارزانیه‌ کاتێک له‌شه‌ڕی خواگورگدا بۆ پێشمه‌رگه‌کانی ده‌کرد که‌ تێدا به‌ ڕوونی ئاماژه‌ی دا به‌و گۆڕنکاریه‌ی که‌باسمان لێوه‌کرد به‌ڵام زۆر که‌س له‌وکاته‌دا ڕه‌نگه‌ بیانوتایه‌ ئه‌و قسانه‌ به‌ئامانجی به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌ی پێشمه‌رگه‌ کراوه‌، یان ڕه‌وشێکه‌ له‌ ڕه‌وشی دونکیشوه‌تی به‌ڵام ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان کاتێکی که‌می برد.

بێگومان ئێستا هه‌ندێک که‌س لێره‌دا سه‌ربه‌رزئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌ڵێن ئاخر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بۆچونی که‌سه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌ویی ویستی سزای سه‌دام حوسێن بدات ئه‌نجامه‌که‌یشی ڕاپه‌رین و دواتریش دروستبونی هه‌رێمی کوردستان بوو، حه‌قه‌ هیچ که‌سێک ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌کات چونکه‌ گۆڕانکاری نیه‌ که‌ چه‌ند هۆکارێکی جۆراوجۆری له‌ پشته‌وه‌ی نه‌بێت ئێستاش دوهۆکاری سه‌ره‌کی و چه‌ندین هۆکاری لاوه‌کی هه‌ن نه‌خشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ کوردیه‌ ده‌کێشن که‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ین، یه‌که‌م موتیف ویستو ئیراده‌ی خودی کورده‌ که‌  یه‌که‌م موتیف که‌ هه‌میشه‌ چاویبڕیوه‌ته‌ دروستبونی کییانێک و ده‌رباز بوون له‌م حاڵه‌تی ژێر ده‌ستیه‌ی که‌ تێدایه‌ .دوه‌م بار و زڕوفی خودی عێراق له‌به‌ر چاوی هه‌مومانه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایش قوڕه‌که‌ خه‌ستتر ده‌کات، ده‌بینین به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت ده‌وڵه‌تی ( قانون ) ی نوری مالیکی ژماره‌یه‌کی زۆری له‌ ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی داهاتوو داگیر کردوه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌پێویست ده‌کات هه‌مو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق یه‌کبگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێگه‌ بگرن له‌ دروستنه‌کردنی کابینه‌ی سێیه‌می مالیکی، ڕاسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی عێراق دژ به‌ سێباره‌بوونه‌وه‌ی حکومه‌تی مالیکین به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایه‌ چ هێزێک ده‌توانێت ئه‌م هه‌مو هێزه‌ یه‌کبخات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بێگومان هیچ هێزێک ناتوانیت ئه‌و کاره‌ بکات ، پێشتر مه‌سعود بارزانی ئه‌و کاره‌ی کرد له‌ موباده‌ره‌که‌ی هه‌ولێر به‌ڵام بینیمان ئه‌نجامه‌که‌ی نوری مالیکی پاشقولی له‌ موباده‌ره‌که‌ی هه‌ولێر هه‌مو هێزه‌کانی عێراقدا، ده‌رئه‌نجامیش ده‌ریایه‌ك له‌کاره‌سات و کێشه‌ هاته‌ کایه‌وه‌ نه‌وه‌ک شتێک ناوی بنرێت حکومه‌تی عێراق، ڕه‌نگه‌ ئێستا هه‌ندێک که‌س ڕمڵی ئه‌وه‌ لێبده‌ن که‌ جارێکی دیکه‌ حکومه‌تی ئێران بتوانێت لایه‌نه‌ شیعه‌کان یه‌کبخات بۆ ئه‌وه‌ی حکو‌مه‌تی زۆرینه‌ دروست بکه‌ن له‌ عێراق.

باسکردن له‌ دروستکردنی حکومه‌ت له‌ عێراقدا نوکته‌یه‌که‌ گه‌ر ڕووبدات ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی دابه‌شبونی (ته‌قسیم ) له‌ عێراقدا، چونکه‌ دیاره‌ نه‌کورد نه‌ سونه‌ قایل نابن که‌ دووپێکهاته‌ی سه‌رکی له‌م عێراقه‌دا ژیرده‌سته‌یی پیکاهه‌ته‌یه‌ک بن که‌ به‌ ریمۆنکۆنترۆلئ ئیران ده‌جوڵیته‌وه‌ به‌ حکومه‌تێکی یه‌کڕه‌نگی که‌ حکومه‌تێکی شیعه‌ بێت که‌ حوکمی ئه‌وان بکات و له‌هه‌مان کاتدا شیعه‌کانیش ناتوانن تا ماوه‌یه‌کی زۆر پێکه‌وه‌ هه‌ما هه‌نگی یه‌ک بن  هه‌ر زوو فایرۆسی دابه‌شبوون له‌ناو په‌یماننامه‌که‌ییاندا دروست ده‌بێت.بۆیه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها کورد به‌ڵکو سونه‌ی عیراقیش کار بۆ جیابونه‌وه‌ی عێراق بکه‌ن ئه‌مه‌ش کارێکی تازه‌ نیه‌ ئێمه‌ بینیمان له‌ ڕابردویه‌کی نزیکدا به‌هێزترین کوتله‌ی سونی باسی له‌ جیابونه‌وه‌ ده‌کرد و وه‌کو پێشه‌کیه‌ک باس له‌ دروستکردنی هه‌رێمێک بۆ سونه‌کان ده‌کرا که‌ به‌شی عه‌ره‌بی موصل و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار بگرێته‌وه‌ ئه‌و داواکاریه‌ش به‌ قۆناغیک دوای پێشنیاره‌که‌ی جۆبایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکی دێت تا ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ر له‌ناو دیلاندا جوانه‌مه‌رگ کرا .

بارو زروفی  ناوچه‌یه‌که‌ (ئه‌قلیمی) ئاڵوگۆڕێکی زۆری به‌سه‌ر هاتوه‌ ئه‌و تورکییایه‌ی که‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژ به‌ دروستکردنی هه‌مو جۆره‌ کییانێکی کوردی کاری ده‌کرد ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی یه‌ک له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان بڵێت ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌فریقیاش دروست بێت ئێمه‌ دژی ده‌وه‌ستین به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ ده‌بینین به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ووڵاته‌ له‌گه‌ڵ دروستبونی ده‌وڵه‌تێکی کوردیدا نه‌ک که‌ ته‌نها هه‌رێمێکی فیدراڵی یان کۆنفیدراڵی بۆ نمونه‌ هه‌موو قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیامان بیست کاتێک که‌ وتی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیاو کوردستان ڕێک دوای ئه‌ڵمانیا دێت که‌ ده‌زانین ته‌نها ره‌وه‌ندی  تورکی له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ 6 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 7 ملێونن که‌ هاوڵاتی ئه‌ڵمانی تورکی هاوبه‌ش  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی نویی ناوچه‌که‌ن ده‌زانن که‌ ڕکه‌ به‌رایه‌تیه‌کی کۆن له‌ نێوانی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عو‌سمانی و سه‌فه‌ویدا بونی هه‌بوه‌ ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌و مه‌علومیشه‌ که‌ ئێران به‌هۆی مه‌زهه‌به‌وه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک سودی له‌ عێراقی نوێ وه‌رگرتوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دروستبونی عێراقی نوێ وه‌ تورکیا درکی به‌وه‌ کرد که‌ په‌یوه‌ندی ناکۆکی له‌گه‌ل کوردان تا چ راده‌یه‌ک زیان ده گه‌یه‌نێت به‌ به‌رژه‌وه‌کانی ووڵاته‌که‌یان، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل شیعه‌ی عێراقا بگه‌یه‌نێته‌ ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا بگونجێت بۆیه‌ بڕیاری دا وورده‌ وورده‌ پێه‌کی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا دابنێت.

 له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێکی ڕۆژاوای کوردستان بکه‌ین ده‌بینین داگیرکه‌رێکی دیکه‌ که‌  کۆمار عه‌ره‌بی سوریایه‌ به‌ چ شیوه‌یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و  چاره‌نوسی ره‌شی خۆی ده‌نێت که‌واته‌ ته‌گه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ش له‌ ته‌گه‌ره‌سه‌خته‌کانی رێگه‌ی سه‌رفرازی کوردستان وا خه‌ریکه‌ پاکده‌ىیته‌وه‌ چیتر مه‌ترسی دروست ناکات له‌سه‌ر دورستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان، ڕه‌نگه‌ تاقه‌ پاله‌په‌ستۆ له‌ناوچه‌که‌دا گه‌ر بوونی هه‌بێت فاکته‌ری ئێرانی بێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئێرانیش له‌ لایه‌که‌وه‌ گه‌مارووی جیهانی ئابلۆقه‌ی داوه‌ له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ربه‌هۆی ئه‌و گه‌مارؤیه‌وه‌ ناتوانێت به‌ ئاسانی ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌ناو هه‌رێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌و جه‌ند هۆکاری دیکه‌ که‌ ناکرێت لێره‌دا ئاماژه‌ بۆهه‌موی بکه‌ین ئاسۆگه‌ی دروستبوونی ده‌وله‌تی کوردی رووناکتر ده‌کاته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌قمانه‌ گه‌ر بڵین حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی نیچرفان بارزانی حکومه‌تی ئینتیقالییه‌ له که‌شیکی فیدراڵییه‌کی پچوکه‌وه‌ یه‌کسه‌ر به‌ره‌و دروستبونی ده‌وڵه‌تێک که‌ ته‌نانه‌ت بناخه‌ی ئابوریشی به‌شێوه‌یه‌که‌ که‌ که‌شێکی ئه‌ریتی ده‌کێشیت به‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌دا.