هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی توانیوومه‌ به‌راوورد له‌ نێوان دڕک و گوڵ و وەفاو بێ وەفا بکەم، چه‌ندین جار ئه‌وه‌م گوێ لێبووه‌ که‌ کورد دوژمنی زۆره‌ و هه‌موو دنیا دوژمنمانه‌!.ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌ربڕینه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رکرده‌کانی کورد بووه‌ به‌ (ته‌نیا شاخه‌کان دۆستی کوردن)

کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هیچ کارێکی تری گرنگی نییه‌، جگه‌ له‌ دژایه‌تیکردنی کورد نه‌بێت؟، پێگه‌ ئایا ئێمه‌ یاخود وەک ووڵاتانی تر خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی ناوکی ئه‌تۆمین؟ بۆچی هەمیشە کورد ترسی تیرۆری لێ دەکرێت یاخود ده‌ستگایه‌کی مافیای کوردمان هه‌یه‌ و کاری مافیائاسایی له‌ دنیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ یاخود هه‌بوونی هێزوتوانای تێکنۆلۆژیای کوردیی، به‌ره‌وڕووی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌مان ده‌کاته‌وه‌؟ لێ، خۆ ئێمه‌ی کورد نه بووینه‌ته‌ هۆی هۆلۆکۆس و هێرۆشێما و ناکازاکی و نه‌ میلیۆنان مرۆڤیشمان به‌ کوشتداوه‌، وه‌ک ئه‌ڵمانیا هەموو جیهانی داگیر کرد ملیۆنەها خەڵکی کوشت، وه‌ک به‌ریتانیا؟! داگیرکردنی کەنەدا.نیوز لاند، ئوستورالیا، کوشتنی ئه‌رمه‌نی و نه‌ خه‌ڵکی ئه‌فریقا و لاتین ئه‌مه‌ریکامان کۆیله‌ و داگیر کردووه‌ و کوشتووه‌؟ نه‌ نیشتمانی هیندییه‌ سووره‌کانی کەنەداو ئه‌مریکامان د‌اگیر و خه‌ڵکه‌که‌یمان پاکتاو کردووه؟ نە فەرەنسا و شەهیدی یەک ملیۆن لە جەزائیر، به‌ کورتی؛ ئایا ئێمه‌ وه‌ک ئینگلیزی و ئیسپانی، پۆرتۆگالی فەرەنسی و و ئه‌ڵمانی، هۆله‌ندی و ڕوس، ئه‌وجا تورک و عاره‌ب و فارس، خاکی که‌سمان داگیر و دابه‌شکردووه‌؟!‌ تاکو دنیا و سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ببنه‌ دوژمنمان؟!

باشه‌ مرۆڤی کورد بێجگه‌ له‌ داوای‌ ژیانێکی ساده‌ و ئازاد له‌ نیشتمانی خۆیدا، داوای شتێکی تری کردووه‌، هه‌تا هه‌مووان ببنه‌ دوژمنمان؟

وێنەی چەکدارە توند رەوەکانی داعش لە نەخۆشخانەی تورکیا

 

که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا

دەریا رەواندزی

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.