وێنەیەکی بە توانا باس لە ئافرەتی کورد دەکات، دەڵێت تاکو ئێستا نزیکەی ٧٠٠٠ هەزار ئافرەتی خۆبەخش شان بە شانی پێشمەرگە شەر دەکەن دژی داعش، زۆربەی خەڵکی بیانی نووسیویانە ئافرەتی کورد لە ئۆباما بە تواناترە، خوا پشتیوانیان بێت، وە چەکدارانی داعش زۆر دەترسن گەر بە دەستی ژنە گەریلایەک بتۆپێن بە بروای ئەوان دەچن بۆ دۆزەخ، چونکە بە چاوی کەم سەیری ئافرەت دەکەن،

میدیاكانی جیهان رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە ناساندنی پێشمەرگە بەهاووڵاتییانی دونیا چونكە زۆربەی هەواڵەكانیان باس لە بوونی پێشمەرگە دەكەن وەك هێزێكی ئازا كە دژی داعش شەڕ دەكەن و كۆڵ نادەن.

"ئەگەر جاران لە گووگڵ سێرچت بكردایە بۆ زانینی زانیاری لەسەر پێشمەرگە، رەنگە زانیاری كەمت دەست بكەوتایە و نەتوانیبایە بەتەواوی لەسەر پێشمەگر زانیاری وەربگریت، بەڵام ئێستە پێشمەرگە جێگەیەكی تایبەت و گەورەی گرتووە لە سایتە كۆمەڵایەتییەكاندا و لەگووگڵیش زۆرترین زانیاریت لەسەر دەست دەكەوێت،

لە قوتابخانەکان، بەشی ناوەندی، زاکۆ، پەیمانگا لە ووڵاتی کەنەدا لە وانەی مێژوو باسی پێشمەرگە دەکرێت کە چەند بوێرانە روو بە رووی داعش دەبنەوە، پێشمەرگە کوردی بە هەموو جیهان ناساند.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.