ده‌یان جار سیاسییه‌كان، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، به‌نامه‌ یان خه‌ڵكیان ناردووه‌، بزانن ئێمه‌ چیمان ئه‌وی و ئه‌مانه‌وی بڵێین چی؟.یان قسه‌یه‌كی له‌وه‌ خێڵه‌كی ترو نا لۆژیكتر "هه‌قه‌ خۆی ساغ بكاته‌وه‌!!".دیسانه‌وه‌ ئه‌ڵێن چیتان ئه‌وی بۆچی وائه‌كه‌ن؟.

ئێمه‌ نه‌نوێنه‌ری خه‌ڵكین، نه‌ هی مێژوو هیچ لیستێك، جگه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن و ئامرازه‌كانی كه‌، زیاتر له‌هه‌زار وتارو ستونم نوسیوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌م سیته‌مه‌دان ئێستاش نه‌یانزانی چیمان ئه‌وێ.له‌ ساڵی (2008) به‌نوسین و پرۆژه‌و ووتن به‌جه‌نابی تاڵه‌بانیم وتوه‌ چیم ئه‌وی؟.له‌دوای 17ی شوبات به‌ جه‌نابی بارزانی و دواتریش سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن؟.من هه‌مان خواستی سه‌رۆكی هه‌رێمم هه‌یه‌كه‌ (8) ساڵه‌ نه‌ی هێنانه‌وه‌ته‌ دی، كه‌هه‌مووجارێك له‌موناسه‌باته‌كان دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و به‌خۆشمی ووت:

یه‌كه‌م: ئاسه‌واری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌هێلین.

دووه‌م: موئه‌سه‌سات دروست بكه‌ین.

سێهه‌م: كوردستان ببه‌ینه‌ مه‌حفه‌لی ده‌ولی.

ئه‌م داخوزایانه‌ نه‌ك هه‌رنه‌هاتونه‌ته‌ دی، به‌ڵكو ئێمه‌ پێمانوایه‌ نه‌به‌ته‌نها و نه‌ به‌هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دان، به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌ ناتوانن ئه‌وه‌ بكه‌ن.هه‌ر هێزو كه‌سێك له‌شاخ بوبێت ناتوانی ئه‌وه‌ بكات.ئه‌مڕۆكه‌ تادێت كلتوری كوردی جگه‌ له‌خه‌ڵكی زیاخۆرو حه‌زی خانه‌نشینی و گه‌نده‌ڵی هیچ شتێكی دی به‌رهه‌م ناهێنێ..ئه‌مڕۆ تاقه‌چاره‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك بارودرۆخه‌كه‌مان بۆبباته‌ پێش ته‌نهاو ته‌نها به‌ گۆڕانێكی ڕیشه‌یی ده‌كرێت، به‌به‌رپابونی ڕێنسانسێك، له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا ئۆقره‌ ئه‌گرێت.ئه‌مه‌ به‌مامۆستافه‌له‌كانی زانكۆ و ڕۆشنبیره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان و ده‌ستو پێ سپیه‌كان ناكرێت.به‌و شه‌ش حه‌وت هه‌زار ڕۆژنامه‌نووسه‌ دیعایه‌چی وبێ سه‌رو سه‌وداكه‌ره‌ش ناكرێت، كه‌له‌ بێ پرۆژه‌یی و بێ فكرییا هه‌ر ڕۆژه‌ی حیكایه‌ته‌كانی ناوبازاڕی خۆیانمان بۆئه‌كه‌نه‌ چه‌ند دێرێك.دره‌نگه‌ و یه‌قینیشم هه‌یه‌ له‌م چه‌رخی جیهانگه‌رایی و له‌م پێده‌شتی به‌رفراوانه‌ی مۆدێرنه‌دا، له‌ناو ئه‌م هه‌موو تیۆره‌ جۆراوجۆرانه‌ی كه‌یه‌ك ئه‌وی تر سه‌ركۆنه‌ ئه‌كات.كورد ڕێك (100) ساڵی له‌دوای هه‌موو عاله‌مه‌وه‌یه‌.باوه‌ڕكه‌ن كورد زۆر دواكه‌وتوه‌!.كه‌س تائێستا له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ نایواتێ؟.له‌سه‌روی ئه‌مانه‌شه‌وه‌ حه‌زێك له‌هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ركوتكردن و خه‌فه‌كردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ ئازایه‌تی دروسته‌كه‌ن، كه‌ پرسیارو گومان به‌رهه‌م ئه‌هێنن.له‌بری نه‌وه‌یه‌كی تر دروست بكه‌ن، وه‌كو حكومه‌تی ئێرانیشیان له‌ده‌ست نایات كه‌ "تلیاك" ه‌كه‌كه‌ی بۆ "شاملۆ" ئه‌برده‌ ماڵه‌وه‌، ده‌یگوت: به‌هه‌موو خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌یه‌، تۆ سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌ییت بیكێشه‌..ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ كامۆیه‌كی كورد، شاملۆیه‌ك، ، ڕامین جیهانبه‌گلویه‌كی كورد، ، كۆڵان به‌كۆڵان، ، وڵات به‌وڵات سانسۆر ده‌كرێن.

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ڵێت: خۆمان خستۆته‌ ئه‌زمه‌یه‌كه‌وه‌، ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی له‌كۆمپانیاكان نزیك بوین ئه‌وه‌نده‌ له‌جه‌ماوه‌ر نزیك نه‌بوین!

نێچیرڤان ئه‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی بوه‌ به‌كلتور.!

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ڵێت: یه‌كێتی و پارتی له‌كه‌ركوك حزبایه‌تی ئه‌كه‌ن نه‌ك كوردایه‌تی.!.

وه‌زیری دارایی ئه‌ڵێت: به‌خوا نازانم بودجه‌ی یه‌كێتی و پارتی چه‌نه‌؟

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ڵێت: هه‌ربه‌ناو یه‌كمان گرتۆته‌وه‌و نسبه‌تی كوردیش له‌سوپای عێراقدا زۆر كه‌مبۆته‌وه‌؟.

ئێمه‌ بڵێین چی؟.خۆ ئه‌توانین بێده‌نگ بین.خۆئه‌شزانین خه‌ڵكی ئێمه‌ هه‌رزوو كاره‌سات و كۆژانه‌كانی خۆیان بیر ئه‌چێته‌وه‌، خه‌می ئێمه‌ له‌وه‌ ئه‌ولاتریش ئه‌وه‌یه‌، ئه‌م پرۆسه‌ی ڕۆژنامه‌نووس كوژ و ژن كوژ و پیاوكوشتن و بێدادییه‌، هه‌موو ڕۆژێك به‌رده‌وامه‌و، هیچیشیان نابنه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان و سه‌ره‌تای به‌ده‌نگهاتنی خه‌ڵك له‌ئاستی ئه‌و جه‌نگه‌ڵه‌ی تیایدا گوزه‌ر ئه‌كه‌ن.