مێژووی كاری حزبایه‌تی له‌كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" و "حزبی" هیواوه‌ ده‌ست پێبكاو، بیژمێرین. حه‌فتا ساڵێكه‌. كه‌بۆ مێژوو هیچ نییه‌. به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌، كورد گه‌لێك ڕۆژگارو ده‌ورانی گرنگی بینی، هیچ كاراكته‌رێك له‌م وێستگه‌ گرنگانه‌دا نییه‌ كه‌ سیاسه‌تی كردبێت، به‌ڵكو هه‌ر له‌سێبه‌ری سیاسه‌تدا هاتون و چون، دواتر فۆڕمه‌ڵه‌بون و سه‌رقاڵ بونه‌ به‌ ته‌سفییه‌و له‌ناوبردنی یه‌كتره‌وه‌. له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌، یه‌كێتی یه‌كێكه‌ له‌و نمونانه‌ی كه‌ ئێستا له‌خۆیان وابێت، دڕیان به‌شه‌وه‌ زه‌نگ و تاریكی بردوه‌، شۆڕشگێرو داگیرسێنه‌ری مه‌شخه‌ڵ بونه‌، به‌ڵام دڵنیام سبه‌ینێیه‌ك دێت جگه‌ له‌خیانه‌ت به‌رامبه‌ر كایه‌ی سیاسه‌تی كوردی و گه‌نده‌ڵی و پیاوباشی بۆ بێگانه‌ هیچ شتێكیان بۆ نانوسرێته‌وه‌.

بۆیه‌ ئێستاش، ئه‌م قسانه‌ ئه‌نوسمه‌وه‌، چونكه‌ دوێنیه‌ك چ به‌پێوتن به‌مه‌كته‌بی سیاسیه‌كانیان، چ به‌نوسینیش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان وتومه‌ته‌وه‌. له‌ئێستادا به‌هیچ پێوه‌رێك یه‌كێتی خه‌سڵه‌ت و مانای " حزب" ایه‌تی له‌خۆناگرێت. . كۆمه‌ڵێك كه‌سی مافیان، خاوه‌ن كۆمپانیاو باندی تیرۆر و توَقاندنن. ددان یان به‌رامبه‌ر هه‌ركوردێك تیژه‌ كه‌ باسی پۆخڵه‌واته‌كانیان بكات. له‌واقیعدا كه‌ چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا وامان ئه‌ووت، هه‌وڵی كوشتن و تۆمه‌ت بۆهه‌ڵبه‌ستنیان ئه‌داین. خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا كه‌سێكی ئه‌وتۆ له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه‌، بڕوای به‌م قسانه‌ی ئێمه‌ نه‌بێت. وه‌كو تریش: یه‌كێتی خاوه‌ن مێژوویه‌كه‌، دارایی و ئیمكانیاتی هه‌یه‌، ئێران و په‌یوه‌ندی و جه‌ماوه‌ریشی هه‌یه‌. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی و ئیداره‌یه‌كی ئێجگار نه‌شیاوی هه‌یه‌. ئێستا ئه‌گه‌ر یه‌كێك پرسیارێكی هه‌بێت، یان لێقه‌وماوێك بێت، نازانی له‌گه‌ڵ كێ قسه‌یه‌ بكا. ؟. به‌كورتی پێموایه‌:

یه‌كه‌م: خێزانی تاڵه‌بانی و خوشكی خێزانی تاڵه‌بانی و دووسێ به‌رپرسی ئه‌منی و هه‌نێ له‌مناڵه‌كان، به‌عه‌مده‌ن وا له‌یه‌كێتی ئه‌كه‌ن، به‌پوختیش ئه‌وان ئامانجیانه‌و پێیان باشه‌: یه‌كێتی (6) كورسی بهێنێت، ته‌نها هی یه‌ك كه‌س و خۆیان بێت، نه‌ك (26) كورسی بهێنێت و "به‌رهه‌م ساڵه‌ح" ی تیابێت. یان هی (3) كوتله‌ بێت.

دووه‌م: جاران هه‌ستم ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گومانم نییه‌، به‌مه‌به‌ست له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدا، خه‌ڵكانێكی زۆر واده‌كه‌ن یه‌كێتی بچوك بێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بێته‌ دی، دوو ڕێگه‌یان گرتۆته‌ به‌ر، یه‌كێكیان: ئه‌م تاخمه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نزێك بون له‌: پارتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بره‌و دان به‌ كۆمپانیاكانیان، یه‌ك چاره‌ك به‌وه‌ نزیك نه‌بون و نین له‌خودی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه‌. دووه‌میش: ڕێگه‌ی به‌زۆر ناچاركردنی كادره‌ وه‌سه‌تییه‌ ڕۆشنبیرو باش و دڵسۆزه‌كانی حزب، تا واز بهێنن، نمونه‌یان زۆرن و ناونه‌به‌ین باشه‌.

ڕێگه‌ی سێهه‌میشیان دۆزییه‌وه‌، كه‌ كێشه‌ دروستكردنه‌ بۆ كاندیده‌كانی خۆیان، بۆنمونه‌: وا بۆ هه‌فته‌یه‌كه‌ بانگه‌شه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، وه‌ك خێر پێكردن، هه‌ر كاندیدێك (1000000) یه‌ك ملیۆن دیناریان بۆ سه‌رفكردووه‌، هێزێكی بێ پاره‌ی وه‌ك گۆڕان (20000000) دوو ملیۆنی بۆهه‌ر كاندیدێك سه‌رفكردووه‌ (چه‌ندین كاندیدی یه‌كێتی په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕیوه‌و ئه‌م گله‌ییانه‌ی بۆ ناردوم) .

بۆیه‌، ئاینده‌ به‌م جۆره‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ی یه‌كێتی ئه‌ڵێت: یه‌كێنی هیچ ناحه‌زێكی نه‌بو، ئێوه‌ نه‌بێت، سلێمانی عه‌یبی نه‌بو، ئێوه‌ و هه‌ندێك پێ په‌تیتان به‌به‌رنامه‌ واتان لێكرد.