ساڵی (2008) باراك ئۆباما له‌ زانكۆی قاهیره‌، وتارێكی پێشكه‌شكرد، تیایدا چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كیشی به‌كارهێناو بۆی شه‌رحكردن. به‌گشتی ئۆباما وتی: ئه‌مریكا دوژمنی ئیسلام نییه‌، وه‌كو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه‌دروستكراوه‌".

له‌وماوه‌یه‌دا (3) جار گوێم له‌م خیتابه‌ گرتۆته‌وه‌، چونكه‌ گه‌لێك ماناو ده‌لاله‌تی تیادایه‌ بۆجیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ساڵانی دوای ئه‌م وتانه‌شی:

  • ئۆباما: ئیسلام به‌شێكه‌ له‌ئه‌مریكاو ئێستا 1200 مزگه‌وت له‌ناو (USA) دا بونی هه‌یه‌.
  • ئۆباما: جیهانی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ بون. .

 (لێره‌ دا سه‌رۆكی (USA) به‌ زه‌مه‌نی ڕابردوو قسه‌ئه‌كات (بون) . . ببینه‌ حه‌سه‌ن به‌ننا وتویه‌تی: سه‌ركردایه‌تی دونیا به‌ده‌ست ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بووه‌، كه‌وتۆته‌ ده‌ست خۆرئاواییه‌كان، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌بات بكه‌ین جارێكی تر قیاده‌ی جیهان بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست خۆرهه‌ڵات ". . . !!.

  • ئۆباما: ئاینی ئیسلام، به‌شێكه‌ له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌ت و ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌.

ئۆباما له‌ساڵی (2008) بۆچی سه‌ردانی میسر ئه‌كات؟. بۆچی له‌وكاته‌دا؟ بۆچی میسر؟. هه‌موو ئه‌زانین میسر له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دایكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بون، له‌گه‌ڵ سوریادا دوو پێگه‌ی گرنگ بوون به‌لای دونیاوه‌. میسر هه‌رخاوه‌نی نیل و كه‌ناڵی سوێس نییه‌، هه‌ر فه‌راعینه‌و شارستانییه‌ت نییه‌، هه‌ر گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ری جوگرافی نییه‌، به‌ڵكو میسر هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی ئه‌فرۆ-ئاسیاوییه‌، له‌نێوان ئه‌فریكاو ئاسیادا، له‌ولاشه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك ئیسرائیل شه‌كوا ئه‌كات كه‌ نه‌سیحه‌تی میسر بكه‌ن و ده‌خاله‌ت له‌غه‌ززه‌و فه‌له‌ستین نه‌كات. . سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی تاكی میسری زۆرجیاوازتره‌ له‌هی عه‌ره‌به‌كانی تر. . به‌جۆرێك هه‌میشه‌ له‌پشت ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ وه‌ستاون بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی ده‌ره‌كی.

ئۆباما، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بو، نیازپاكی نیشان بدات به‌رانبه‌ر جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی. په‌یامه‌كه‌ش له‌میسره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بكات.

به‌شێكی گرنگی تر له‌م وتاره‌، تێزی ئه‌و بوو به‌رانبه‌ر چۆنیه‌تی ڕێكردن له‌به‌رداشی دیاناته‌كان و مۆدێرنیتی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كاندا. لێره‌دا به‌بڕوای من فیڵێكی گه‌وره‌ی كرد له‌جیهانی ئیسلامی. . به‌وه‌ تێپه‌ڕی كه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن هه‌رسێ كرده‌كه‌، ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو ئاین و مۆدێرنیتی و گه‌شه‌سه‌ندن، نمونه‌ی وڵاتی " دوبه‌ی" شی هێنایه‌وه‌. . له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێكی كریستیان. .

وه‌لێ، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی له‌م جیهانه‌دان، ناكۆكییه‌ له‌نێوان مادده‌ (ماتریال) و ئایدیال (خه‌یاڵ) دا. ئه‌وه‌ی له‌ناكومه‌ڵگه‌دایه‌ بریتی یه‌ له‌مادده‌، كه‌ ئیلهامه‌كه‌ی له‌خه‌یاڵ یان میسالیه‌تێكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، خۆرئاوا ئێستا نوزه‌ی له‌خه‌یاڵ و میسالیه‌ت بڕیوه‌، كه‌پێشدا بۆخۆی زیانه‌. هه‌موو ژیانی كردووه‌ به‌مادده‌یه‌كی ڕووت.

له‌ژێر ڕۆشنایی ووته‌كانی ئۆبامادا، پرسیاره‌ سیاسیه‌كانی من (وه‌ك توێژه‌رێك كه‌له‌كاتی نوسیندا نه‌شه‌رقیم و نه‌غه‌ربیم و نه‌دین و حزب و لایه‌ن ده‌ستم تێوه‌رئه‌دات) . . بۆ ساڵانی دوای (خیتابه‌كه‌ی) ئۆباما له‌ (2008) :

یه‌كه‌م: به‌هاری عه‌ره‌بی چی بو؟. كێ ناوی نا؟. جیهانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و كوێ؟.

دووه‌م: ئایا له‌سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه‌، دروستكردنی داعش بۆ میسر نه‌بوو؟؟. هه‌روه‌كو ئێستا توركیاو میسر له‌ناكۆكی گه‌رمدان، داعش به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی سینا ئه‌ڕوات و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ میسر دروستكردووه‌!!.

  • ده‌قی وتاره‌كه‌ی ئۆباما له‌م لینكه‌دایه‌ له‌میسر (Cairo University) :

https://www.  youtube.  com/watch?v=B_889oBKkNU

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.