له‌خۆت پرسیوه‌، چه‌ند جار پێت وتراوه‌، بێ ئه‌قڵ!. بێ ته‌ربیه‌ت!. بۆ كه‌س پێ ناخاته‌ سه‌ر بێ سه‌لیقه‌یی و بێ ئه‌قڵی خۆی. .

پێشوتر، به‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وام پرسیارو گومان و بزێویه‌وه‌، هه‌ستم ئه‌كرد، چ هه‌ژارییه‌ك له‌فه‌رهه‌نگ و له‌دونیابینی تاكی كوردیی دا هه‌یه‌، تا له‌مدواییه‌ چه‌ندین وڵات نه‌گه‌ڕام، چه‌ندین ڕیسۆرچ و سه‌رچاوه‌ی گرنگم ده‌ست نه‌كه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی و ئه‌كادیمی و سیاسییدا به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتم، ، ، ده‌ستم به‌قورپێوان نه‌كرد، ، نا بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ زۆر له‌دواوه‌ین، بۆ ئه‌وه‌نا كه‌ تازه‌ به‌تازه‌ خه‌ریكی چین، بۆئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ ڕانه‌چڵه‌كیوه‌ خۆشی به‌له‌سه‌رهه‌ق زانیوه‌، له‌و كڕكه‌وتنه‌ی كڕكه‌وتوین به‌دیار كۆنزێرڤاتییه‌تێكه‌وه‌، نایه‌ڵێ و نایه‌ڵێ یه‌ك سانتیمه‌تر وه‌رچه‌رخان ڕووبدات. هه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ حزبه‌كان وه‌كو یه‌ك خه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنن. هه‌قه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاكی ئێمه‌ نه‌دونیای بینیوه‌، نه‌ پرسیارو گومان و هێزی خۆ ڕاوه‌شاندن و خۆ ڕێكخستنیشی هه‌یه‌. هه‌ر كۆمه‌ڵێك میدیایه‌ بزنس ده‌كه‌ن و، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری هه‌مه‌چه‌شنه‌، كه‌هه‌ر هه‌موویان خزمه‌ت به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ سیاسییه‌ –كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌كه‌ن، كه‌هه‌یه‌. بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عام هه‌ست بكات.

ئه‌گه‌ر میلله‌تێك بێ ته‌ربیه‌ت و بێ ئه‌قڵ نه‌بێت، ده‌یان گروپی سه‌له‌فی و دۆگمای جۆراو جۆر، له‌ژێر ناوی دین و ڕێگه‌ی ڕاستتدا، به‌ره‌و داخران و نه‌كرانه‌وه‌ی نابه‌ن، بێ ئاگای ناكه‌ن له‌هه‌موو شت، "چونكه‌ خۆیان بێده‌سته‌ڵاتن به‌رانبه‌ر هه‌موو دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر، هیچ قسه‌و چاره‌سه‌رییه‌كیان بۆخۆیان پێ نییه‌، هه‌موویان داوه‌ته‌ ده‌ست خودا!. . ته‌ماشای ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ كه‌زۆرترین چه‌وسانه‌وه‌یان بینیوه‌و پاشماوه‌ی دوای نه‌فره‌تییه‌كانی جه‌نگن، ئه‌هله‌كه‌ی هه‌موویه‌كتر ده‌ناسن و ئه‌وبه‌ری خۆیان نه‌بینیوه‌. ". ئه‌گه‌ر بێ سه‌لیقه‌یی نه‌بێت ئینسان بێزی نایات ته‌ماشای ئه‌و له‌شكره‌ له‌ ئه‌ساتیزه‌ی جامیعه‌و به‌ناو چاودێرو جڕوجانه‌وه‌ره‌ سه‌یرانه‌ بكات. . بێعه‌قڵی چییه‌؟؟. گه‌لێكی بێ سه‌لیقه‌ له‌دوای ئه‌نفال و گازباران شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات و، ئێستاش ئه‌و هێزه‌ی تیاماوه‌.

بێ ده‌ماخی له‌وه‌ زیاتر چی، جێگری ئه‌مینداری یه‌كگرتوی ئیسلامی، سه‌رۆكی پارتی ده‌سته‌ڵات به‌ باوه‌گه‌وره‌ی خۆی بزانێت، له‌خواریشه‌وه‌ 17ی شوبات به‌خه‌ڵكی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی دوێنی په‌رله‌مانیان به‌شتێكی نابوت ده‌زانی، ئه‌مڕۆ له‌ناوپه‌رله‌مان پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕێگه‌یان پێده‌گرن، هه‌رنایه‌ڵن قسه‌ش بكه‌ن. . . بێ ده‌ماخییه‌، ده‌نا بۆچی شۆڕش له‌فه‌ڕه‌نسا سه‌رده‌گرێت، له‌ئیسرائیل سه‌رده‌كه‌وێت، له‌هه‌رێمی ئێمه‌ تادێت به‌دواوه‌ ئه‌چێت. . !.

بێ ته‌ربیه‌تییه‌، به‌ناوی داكۆكی له‌شه‌رعییه‌تێكی درۆزنی شۆڕشگێڕیی، دوای (24) ساڵ ئێستاش داكۆكی له‌گروپێكی مافیاو نیشتمانفرۆش و ده‌نگفرۆش و چه‌ته‌ بكه‌یت. هه‌موو حزبێك له‌باشوور ڕه‌گه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌. . له‌ناوخۆشدا مه‌كینه‌یه‌كن بۆ سیناریۆگێڕان و درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی یه‌كتری و، له‌سه‌ربنه‌مای هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و، ئه‌میان خۆی كردۆته‌ داكۆكی له‌دۆزی گه‌ل. . نیشتمانێك پڕ له‌میرابۆیه‌. . هه‌ریه‌كه‌و خه‌ریكی ته‌حلیلی بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌ بۆ نه‌خوێنه‌واره‌كانی ناو كایه‌ی سیاسیی و خه‌ڵكیش هه‌ر ئه‌م یه‌كانه‌ی ده‌وێت. هه‌ژاریی ئه‌وه‌ نییه‌ دینارێكی پێ نییه‌و داكۆكی له‌ده‌سته‌ڵات ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌یه‌ تۆ له‌بنه‌ڕه‌تدا بێ په‌روه‌رده‌و بێ ئه‌قڵ بویت. دره‌نگه‌ فریای خۆت بكه‌وه‌. .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.