ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دایه‌، هه‌مووی وه‌ك ڕابواردنێكه‌ به‌رامبه‌ر گه‌ل و مێژوو. . ئه‌وه‌شی زیاد له‌حه‌وت ساڵه‌ ئێمه‌ی پێوه‌ خه‌ریك ئه‌كه‌ن، ته‌نها ته‌ئجیلكردنی چاره‌سه‌رییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و، دروستكردنی قه‌یران و چاوبه‌ستكردنه‌. . . جاران به‌ دوو حزبه‌كه‌مان ئه‌گوت، چوار گه‌نج بهێننه‌ پێشه‌وه‌، سه‌یرمان كرد هه‌ریه‌كه‌و ده‌ستی مناڵه‌كانی خۆی گرتووه‌و بردویه‌تیه‌ سه‌ركردایه‌تی و، كوڕه‌كه‌ی كردووه‌ به‌وه‌زیرو، وه‌خته‌ كچه‌كه‌شی بنێرێت بۆ به‌غدا. . خۆشی وازی نه‌هێناوه‌. . هینه‌كانی جارانی پارتی زۆر خه‌ته‌ر بوون، هه‌رنه‌تئه‌وێرا به‌خاس و خراو باسی بارزانی و ماڵی بارزانی بكه‌ی. . نازانم له‌سه‌ر مانگیش بوبێتی ئه‌یانگوت: تۆ ڕه‌فیقی ئه‌وان نیت ووسس. . . جا ئه‌مه‌ وائه‌بێت؟؟. ئێستا ئه‌بینم پارتی و فه‌رمانده‌كانی له‌شه‌ڕن، هه‌ست به‌شتێكی غه‌ریب ئه‌كه‌م. !.

هێزێكی تر، لێی قه‌وماوه‌، كوره‌ وه‌للا هه‌مووی لێی قه‌وماوه‌ (وا خه‌ریكی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ترم یه‌كگرتویش به‌قاچاخ ده‌ستی كردوه‌ به‌دامه‌زراندن!!) . هه‌رایه‌ ئه‌ڵێن گوایه‌ پیره‌كان وازئه‌هێنن و ئیتر گه‌نجه‌كان ئه‌چنه‌ پێشه‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌خۆخه‌ڵه‌تاندن و بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ هه‌قیقیه‌كه‌ شتێكی تر نییه‌. . ئه‌شێت دووسبه‌ی ئه‌مه‌مان به‌سه‌روه‌ری پێ بفرۆشنه‌وه‌، شكستمان لێ ئه‌كه‌ن به‌بردنه‌وه‌. . !!. گه‌نجی كورد له‌و ژینگه‌یه‌دا، موتڵه‌قه‌ن ناتوانی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی تێپه‌ڕێنێت. ئه‌گه‌ر خراپتری نه‌كات. . به‌ هۆكاری ده‌رونی و هه‌رزه‌یی و بێ ئاگابون له‌فه‌رهه‌نگی وڵاتانی جیهان و دراوسێ و نه‌زانینی زمان و غه‌ریزه‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و بارودۆخه‌كانی ناوچه‌كه‌و خافڵ و خاڵی له‌ ته‌كتیك و تیۆره‌ هاوچه‌رخه‌كانی سه‌رده‌م و. . . زۆر ماته‌ری تر.

ویستم بڵێم: خوا نه‌یبڕێ له‌پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ ملیاره‌ها دۆلار بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌رفده‌كرێت، له‌ئاینده‌یه‌كیشدا، وه‌ك ئه‌ڵێن براگه‌وره‌ یانی "مه‌سرور بارزانی" قه‌ناتێكی تری ئاسمانیمان بۆ ئه‌كاته‌وه‌، هه‌ر له‌ئێستاوه‌ حه‌وت له‌قه‌ی به‌سه‌ر ڕووداودا داوه‌. . كاك فاروقی مه‌لا مسته‌فا (كه‌ قانعی فه‌رد له‌كتێبه‌كه‌یدا وایزانیوه‌ كوڕی مه‌لامسته‌فای بارزانییه‌!!) ئه‌ویش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن ئه‌كاته‌وه‌. . . !! وه‌زع وا بڕوات كاك به‌رهه‌میش (حیفزه‌لڵاهو وه‌ڕه‌عا) قه‌ناتێك. . . . . !! یاخوا ئه‌م كورده‌ به‌شتێكه‌وه‌ نه‌یگرێت، ماوه‌یه‌ك هه‌رمزگه‌وتیان دروسته‌كرد، ئینجا سێتی سه‌یاره‌. . ئه‌لحه‌قی ئه‌مانه‌ باشیشه‌ هه‌ندێ گه‌نج و فه‌یسبوكه‌وان له‌و شوێنانه‌ جێی ئه‌بێته‌وه‌.

كه‌مێك ئه‌و لاتر بڕۆین، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناڕازیی و سیاسیی وازهێنراو و وازپێلێهینراو، له‌یه‌ك دوو لایه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌، خێرخوایه‌كی گه‌ره‌كبو بیانخاته‌ سه‌ر جۆگه‌له‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌. . . وه‌ختی دانشتین چمه‌زه‌ هه‌ندێ گه‌نجی فه‌ل و ئه‌وه‌نییه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم خه‌ڵكی خۆی ناو ناوه‌ ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی و ده‌ملوسن و ماستاوچین، به‌س یه‌كتر شكاندن و هاژو هوژی نێوخۆییان زانیوه‌، ئه‌م وایكردو ئه‌و واینه‌كرد. . ئه‌مانه‌ چوونه‌ته‌ بن ده‌ستیانه‌وه‌. . وتویانه‌ با هه‌ر ئێستا حزب دروست بكه‌ین!! حه‌ی حه‌ی. ئه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت دروست ناكه‌ن. . . وتم:ئه‌مه‌ ئێوه‌ش كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی قسه‌ی خه‌ڵكی عام و شائیعاته‌وه‌، ئه‌ی چۆن كورد ئێستا به‌پاڵپشتی چه‌ند په‌یجێكی فه‌یسبوك سیاسه‌ت ئه‌كاو له‌خۆی ده‌رئه‌چێت!!!. سیاسه‌ت واناكرێت بابی من. . . قوربانی هه‌موتان بم. .

كاكی جوتیار چوو گوڵه‌ گه‌نمێك له‌ده‌غڵه‌كه‌ی ئاوبدات، مرۆرێكیش كه‌ پێویسته‌ له‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكێشرێت، به‌بۆنه‌یه‌وه‌ ئاوی خوارد. . !!.