نه‌ك به‌ ده‌م لۆژیكی مێژووی فه‌لسه‌وه‌. به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك شاره‌زاییه‌كی هاكه‌زایی له‌ ئاینی ئیسلامیشدا هه‌بێت، چه‌ند ئایه‌تێك و حه‌دیسێكی سه‌حیح بزانێت، ئه‌زانێت ئیسلامێك ئیسلام بێت، دیموكراسیی قبوڵ ناكات، دیموكراسیه‌تێكیش دیموكراسییه‌ت بێت، ئه‌فكارو ئه‌زكار و ئه‌تواری وڵاتانی ئیسلامی و چوارچێوه‌كه‌ی قبوڵ ناكات.

چه‌ن شه‌رمه‌، بۆ حزبێكی ئیسلامی میانڕه‌و، حه‌ڵاڵ حه‌رام بكاو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌. بۆچی ده‌بێت حیسابی چی بۆ ئێمه‌ كرابیت. كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵس و كه‌وت و نمایش ده‌كه‌ن؟. له‌زۆربه‌ی كتێبه‌كانی كه‌له‌سه‌ر پرسی ئیسلام و سیكۆلاریزم نوسراون، له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا ئه‌وه‌م خوێندۆته‌وه‌، كه‌ ئیسلامی سیاسیی به‌ ته‌نها له‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتا، باوه‌ڕیان به‌دیموكراسیی هه‌یه‌، بۆئه‌مه‌ش سه‌دان درۆ ئه‌كه‌ن، تا ده‌چنه‌ سه‌ربانه‌كه‌، كه‌چوون په‌پژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیانا سه‌رئه‌خه‌ن (كه‌سی تر بۆی نییه‌ سه‌ركه‌وێت!) .

مه‌لا عه‌بدولله‌تیف، ناناسم، به‌س ئه‌زانم سه‌له‌فییه‌كان و هه‌موو حزبه‌ ئیسلامییه‌كان و خه‌ڵكی كه‌ركوكیش، بی جورئه‌تی و بی شه‌هامه‌تیان نواند، له‌به‌رامبه‌ر تیرۆری "مه‌لاڕه‌مه‌زان"كه‌ حزبێكی كوردیی، به‌ئاشكرا له‌قه‌ره‌نجیر تیرۆری كرد، ویستیان بكوژه‌كه‌ش ئازادبكه‌ن، ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی تیاكردو، ده‌ستی تێوه‌ردا، ته‌نها ئێمه‌یه‌ك بوین كه‌ بڕوامان له‌ق له‌ق بوه‌، به‌هه‌موو شت له‌و نیشتمانه‌.

وه‌لێ حاڵی ئێستای ئه‌م "د: عه‌بدولله‌تیف" ه‌. وه‌ك چه‌ن ساڵێك پێش ئێستای خۆم ئه‌بینم، هه‌ر خۆم بووم، نه‌میدیام هه‌بوو، نه‌سایت و ڕۆژنامه‌، نه‌ حزب و موعاره‌زه‌ش پشتگیریی ئه‌كردم، له‌یه‌كێتی و پارتیش ئه‌ترسام له‌ناوم به‌رن (چونكه‌ پێشوتر هه‌وڵیان هه‌بووه‌) هه‌ندێ خه‌ڵكیش لایوابوو گڵۆپی سه‌وزم له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ هه‌یه‌!. ئه‌م میلله‌ته‌ گه‌وره‌و گرانه‌، ئینسانێكی به‌ویژدانی تیانه‌بوو، بڵێ ئه‌م هه‌موو پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌، ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ ته‌نكه‌، ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌و خێزانه‌كه‌ی، بۆچی سه‌رتان خستۆته‌ ورگی ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌؟!. چی وتوه‌؟. بازاری كه‌ساس كردون؟. باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن تا ئه‌توانن قسه‌ ئه‌كه‌ن، یانی چی هه‌ریه‌كه‌و چه‌ندین په‌یجی بێ دایك و باوكتان كردۆته‌وه‌، هێرشی پێ ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتری و، ڕیكلامی بۆ خۆتان پێ ئه‌كه‌ن!. ئینجا دوای ته‌واوبونی به‌رنامه‌كه‌شیان، تێریان نه‌خواردووه‌ له‌فریودان، هاتوهاوار بۆ خۆزلكردن، له‌پێش چاوی بینه‌رێكی كه‌نازانی ئه‌رك و مافی خۆی چییه‌، دێنه‌وه‌ له‌فه‌یسبوك ئه‌نوسن: ئه‌ها سه‌یركه‌ن بزانه‌ شێره‌كه‌ چی ده‌كا؟؟ تتففففووو تتتففف له‌و جۆره‌ شێره‌. . به‌رنامه‌كانی خۆیان موكیاژو مونتاج ئه‌كه‌ن، به‌خه‌ڵكی ئه‌فرۆشنه‌وه‌، ده‌ستكاریی چڕو چاوی خه‌ڵكیش ئه‌كه‌ن، باسی خوا په‌رستیش بۆ ئێمه‌ ئه‌كه‌ن. تتتفففففوو بغغ تتففووو!.

گومانم له‌وه‌ نییه‌، ئیسلامی هه‌قیقی و هه‌قیقه‌تی ئیسلام دوو جۆری جێبه‌جێكردنی هه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌: كه‌ بن لادن كردی، ئه‌ویتریش: ئه‌م جۆره‌ ده‌عوه‌یه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فییه‌كان ده‌یكه‌ن، به‌ نه‌سی ئایه‌ت و حه‌دیسی سه‌حیح، كه‌سیش ناتوانێت نكۆڵی ئه‌و ڕاستییه‌یان لێ بكات، حزبه‌ ئیسلامییه‌كانی، كه‌ به‌ده‌ستێك خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن و، به‌ده‌ستێكیش به‌ ملیار له‌پارتی وه‌رئه‌گرن، به‌ده‌ستێك داوای ڕووخانی ئه‌كه‌ن، به‌وه‌ی تریش به‌ڵێ به‌ڵێی بۆ ئه‌كه‌ن. له‌مه‌ولا ئه‌بێت مه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌له‌زاتی سوڵته‌ بێژن: كاكه‌ قورئان و حه‌دیش به‌هه‌ڵه‌ ڕیوایه‌ت، كراوه‌، ئه‌وه‌ زۆربه‌ی ته‌ناقوزاته‌، ئێمه‌ش به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌!!.

تێبینی: قابیل نییه‌، من نه‌سه‌له‌فی بم، نه‌ ڕقیشم له‌هیچ هاونیشتمانییه‌ك بێت.