به‌ده‌نگی بڵند قسه‌ له‌ چاكسازی و گۆرانكاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بكرێته‌ كرده‌وه‌، سه‌ره‌تاش پێویسته‌ چاكسازی له‌ حزب دا بكرێت، چونكه‌ حزب باشترین وه‌سیله‌ی چاكسازی و گۆرانكاری یه‌، ترسان له‌ چاكسازی و كۆران ترسانه‌ له‌ پێشكه‌وتن و به‌ جێمانه‌ له‌ نێو تقلیدی كۆنه‌خوازیدا، ژیان له‌ گۆراندایه‌ زانست و ته‌كه‌نه‌لۆژیا به‌به‌له‌ به‌ره‌و پێشده‌چن، پێویسته‌ كلتورو بیركردنه‌وه‌مان به‌رده‌وام موتوربه‌ بكه‌ین به‌ ئایدیای نوێ‌، به‌ بیری نوێ‌، به‌رده‌وامیش هه‌ژیمان زاخاوی لیبورده‌یی و مرۆڤ دۆستی و نیشتیمان په‌روه‌ری بده‌ین، تاكو به‌ چاكسازی و گۆران نه‌بینه‌ ریبوارێكی چالاكی دونیای پێشكه‌وتوو، ناتوانین خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌كه‌مان بكه‌ین و له‌ رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ به‌شێكی چالاك و خزمه‌تگوزار بین بۆ مرۆڤایه‌تی .

ئه‌و شه‌پۆلی گۆرانه‌ی له‌ نێو جیهانی بووندا وه‌كو زریانێكی توند هه‌ڵی كردووه‌و هه‌ر دێت، به‌ڵام با خۆیشمان به‌رنامه‌ی چاكسازیمان هه‌بێت ئه‌و شتانه‌ بگۆڕین و نویبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ گه‌ڵ و نیشتیمانه‌كه‌مان به‌ سووده‌ ئه‌گه‌ر نا، به‌ر ته‌پو تۆزی چاك و خراپی چاكسازییه‌كان ده‌كه‌وین، با مێشك و دلمان بۆ چاكسازی و كۆران و نێبونه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ ئاگاییه‌وه‌ بچینه‌ نێو پرۆسه‌كه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌نگاوی به‌رین له‌گه‌ڵ كاروانی پێشكه‌وتن ریبكه‌وین، وه‌كو خه‌مخۆرێكی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی گۆران و چاكسازی یه‌ .

كارل پۆپه‌ر ده‌ڵێت : ده‌توانین ده‌زگا سیاسییه‌كان به‌ جۆرێك ریكبخه‌ین، كه‌ ته‌نانه‌ت حوكمرانه‌ خراپ و ناشایسته‌كانیش نه‌توانن زیان به‌ كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نن .

 

مێژوویه‌كی دورودرێژی كلتوری ئێمه‌ له‌ ژیر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی كلتوری نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا بووه‌ كلتوری نه‌ته‌وه‌كانی دی به‌ هۆی ده‌سه‌لاته‌كانیانه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی باشیان بۆ خۆیان ره‌خساندووه‌، كه‌ هه‌ژموونی هه‌مه‌لایه‌نانه‌یان هه‌بێت له‌ سه‌رتاپای ژیانی ئێمه‌ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ت و ئابوری و ته‌نانه‌ت هه‌لسوكه‌وتی كۆمه‌لایه‌تیش، نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی سیاسی و كلتوری زه‌مینه‌یه‌كی باشی ره‌خساندووه‌ بۆ چاولێكه‌ری ئه‌و كلتورانه‌، كلتوری عیراقی عه‌ره‌بی كه‌ گه‌رایی حزبی به‌عسی تروكاند، ئه‌ویش له‌ ماوه‌ی ( 35 ساڵ ) حوكمرانی خۆیدا، مندالان و خویندكارانی به‌ به‌هاو فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس ده‌وله‌مه‌ند ده‌كرد هه‌میشه‌ فه‌لسه‌فه‌ی موقه‌ده‌سكردنی حزب و فه‌رموده‌كانی سه‌رۆكی به‌ ئاشكرا ده‌چاند، ئه‌رك و فه‌رمانی بێ‌ چه‌ندوچوون بوو، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگای له‌مه‌نگه‌نه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئایدۆلۆژیای تۆتالیتاری حزبی به‌عس و سه‌رۆك صدام دا بوو !!

لیره‌وه‌ به‌عس عیراقی كرده‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك، ووشه‌ی جه‌ماوه‌ر – گه‌ل یه‌كسان بوو به‌ پارچه‌ مێگه‌لێكی بێ‌ زمان و بی َئه‌قڵ جگه‌ له‌ به‌ڵی له‌گه‌لتاین ئه‌ی سه‌رۆك هیچی تری پێ‌ نه‌بوو ئه‌وه‌ش سیفاتی فاشیزمه‌ به‌ گشتی، به‌عس گه‌یشتبووه‌ ئه‌و باوه‌ره‌و له‌ به‌رنامه‌یدا بوو كه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی به‌عسیزم بكاته‌ دروشمی هه‌موو عه‌ره‌بێك به‌سه‌ر دونیاشدا فه‌رزی بكات .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.