تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراق، تایبه‌تمه‌ندی چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ی جیاوازو فره‌ بۆچوونی له‌خۆ گرتووه‌، به‌بڕوای چاودێران زۆری لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، دووره‌ له‌ چۆنییه‌تی له‌ ئه‌دای سیاسیی و باكگراوندی شێوه‌ی كارو خه‌باتیان، چه‌ندین لیستی جیاواز له‌ داڕشتنی درووشم و وه‌ك یه‌ك له‌ ئه‌دای سیاسیی و میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ چه‌ندیه‌ن لیست خاوه‌نی یه‌ك ستراتیژن له‌ قۆرغ كردنی خه‌ڵك بۆ نێو داهات و سه‌رمایه‌ی حیزب، چه‌ندین لیستی جیاواز به‌ڵام خاوه‌ن یه‌ك ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌ سه‌نته‌ركردنی حیزب له‌ پێكهاته‌ی ئابووری و په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاقی نه‌وه‌كانمان ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ نێوه‌ڕۆكی ئه‌و درووشمانه‌ بكه‌ین كه‌ ته‌واوی لیسته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ خواستی هه‌موو لیسته‌كان په‌خش كردنی سیحرێكه‌ كه‌ هێزی چالاكییه‌كانی له‌ بۆن و به‌رامه‌ی ماددیه‌ت و چڵكاوی هه‌وه‌سی فریودانێكی تاكتیكییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌وره‌ی دابین كردنی ئاوو كاره‌باو شۆسته‌و شه‌قام و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن و له‌ فه‌زای نان و مووچه‌و پله‌و پایه‌و پۆست تێَ ناپه‌ڕێت، بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌كردنێكی دوور له‌ لۆژیكی به‌ ئینتیماو ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كێك له‌ نه‌خشه‌و پلانی درووشمه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌بینین، له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆشاییه‌كی ته‌واو له‌ ئاماده‌یی گرفت و كێشه‌كاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه‌ هیچ كام له‌ لیسته‌كان توخنی ناكه‌ون هه‌موو ڕێگه‌چاره‌كانی گۆڕان و چاكسازی و پێدانی مه‌فهومه‌كانی كوردستانی بوون به‌ درووشمه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ده‌ر نییه‌ له‌ یه‌ك واتا كه‌ ئه‌ویش بایه‌خدانه‌ به‌ ڕووكه‌شی ژیان و ڕووكه‌شی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ویژدان و مه‌عنه‌ویه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سایكۆلۆژییه‌ت و چاودێری خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئاكارو ئه‌خلاقمانه‌وه‌ نییه‌و ناكرێ‌، لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌نها لیستێكی پێشكه‌وتوو خوازه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گرفته‌ بنچینه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێیه‌، به‌ڵێ‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاوێته‌ی خه‌م و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌و هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌ بنچینه‌ییه‌كانیشدا كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگ كڕین و بازاڕی ڕه‌شی ده‌نگداندایه‌، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی خۆرئاوادا پارته‌ سیاسییه‌كان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ درووشمه‌ ئایینی و ویژدانییه‌كان و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دروووشمه‌ ڕۆحییه‌كان ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن چونكه‌ ته‌نها نوێنه‌رانی به‌ ئیمان و به‌ ویژدان و به‌ ئه‌خلاق ده‌توانن چاودێری مرۆڤانه‌ به‌سه‌ر ڕێساو ده‌ستووره‌ دونیاییه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ كوردستاندا پارته‌ ئیسلامییه‌كانیش له‌ دووی هه‌وه‌س و ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات و پرسی داهات و ماددییه‌ته‌وه‌ن درووشمه‌كانیان دوور له‌ بۆن و به‌رامه‌ی دین و باوه‌ڕو ئه‌خلاقی ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پرسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پرسێكه‌ ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لیستی سپی بزووتنه‌وه‌ توانیویه‌تی درووشمه‌كانی به‌شێكی به‌رینی خواسته‌كانی میلله‌تی كورد له‌ خۆی بگرێت كه‌ ئه‌ویش تینوێتی خه‌ڵكی موسڵمانه‌ بۆ ویژدان بۆ نوێنه‌ری به‌ ئه‌خلاق و باوه‌ڕدار بۆ نوێنه‌ری پاراو به‌ ڕاستگۆیی.