منداڵ بووم باوکم لەسەرشۆڕشی ئەیلوول زیندانی کرابوو، پێنچ ساڵ حوکمدار و منیش لەگەڵ براکەم لەدوای قوتابخانە، بۆبژێوی ژیانی خووشک و براکانی ترم کاری دەستگێرێم دەکرد و بێمنەت پارەی کرێی خانووەقوڕەکەی کەتیایدا کرێچی بووین، پەیدام دەکرد . باوکم بەرلێبووردن کەوت و ئازادبوو، برا گەورەکەم بەهەمان شێوە لەسەرشۆڕشی ئەیلوول لەلایەن هەمان ڕژێمەوە تووشی کێشەی گرتن و ڕاونان و دڵەڕاوکێی و، بۆماوەیەک زیندان بوو .

دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و هاتنەکایەی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و دەرکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی، کە لەلای من شۆڕشێکی پیرۆزە و مێژوویەکی پڕ سەروەری زیندووی هەتاهەتایە، خۆم بووم بەپێشمەرگەو جگەلەوەی بیست ساڵ بەزیندانی مەحکوم کرام، ماوەی سێ ساڵ بەئازار و ئەشکەنجەوە، وەک باوکە خوالێخۆشبووەکەم و برا بەدبەختەکەم لەزینداندا بەسەربرد و، دواتر وەک ئەوان بەرلێبوردنی گشتی کەوتم و ئازادبووم و دوای یەک مانگ جارێکی تریش بەهەمان شێوە چوومەوە شاخ و بوومەوە بەپێشمەرگە، شەڕی دەستە و یەخەی ناچارکراوی بەزۆرسەپێندراو بەسەرهێزی پێشمەرگەدا، لەهەموو سنوورەکاندا دەستی پێکرد و داستانی چیاسەختەکانی هەلاج و پیرەمەگرون و کەتوو و قوتەی حەسەن بەگ و قەیوان ماوەت، شایەتی مێژووی سەروەریەکانمان، کە بۆپاراستنی دەوەنێکی ئەوشاخە، چەندەقوربانیمان دەدا و چەندبەئازار و تینوو و برسی و ماندوو دەبووین، تا وەکوولەلایەن دوژمنەوە گەڵایەکی دەوەنێک هەڵنەوەرێت، لەشەڕی قەیوان ماوەتدا لەئیزاعە شڕەکەی یەکێتیدا ناوم بەشەهیدخوێندرایەوە، ناڵە و قوڕپێوانی دایکم، کافری بەئیسلام دەکرد و ناخی فیرعەون و هۆلاکۆی دەهەژاند، دوای چوارجار برینداربوونم و بەهۆی یەکێک لەچالاکیەکانی ناوشاردا و بەسزادانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی کەرکووک و سێ پاسەوانی لەگەڵیدابوون، لەناو سەنتەری شاردا و لەبەربازاڕی حەوزەوشکەکەدا و برینداربوونم، قاچی ڕاستم لەدەستداوە و کەمئەندام بووم، ئیتریەک لەدوای یەک ئەو بەدبەختیە، یەکە بەیەکەی ئەندامی خێزانەکەمانی دەگرتەوە و برایەکی ترم پێنچ ساڵ لەخۆم بچووکتر دوای بوونی بەپێشمەرگە و لەداستانی قەیوان ماوەتدا بریندارکرا، بەهەمان شێوە، وەک بڵێێ زیندانی ئەبووغرێب، زێدی باو باپیرانم بێت و لەوێ لەدایک بووبین، ئەو برایەشم بیست ساڵ مەحکووم کرا و دوای چوارساڵ ئازار و ئەشکەنجەی زیندانی ئەبووغرێب، بەرلێبوردنی گشتی کەوت و ئازادبوو، نکۆڵی لەحەقیقەتی سەروەریەکانی هێزی پێشمەرگە ناکرێت و لەو ئاستەشدا نیم بتوانم تەنانەت باس لەبچووکترین یاداشت و داستانی شەهیدەکان بکەم کەلەو پێناوەدا یەک دڵۆپ خوێنی ئەوانی تیا ڕژابێت .

گەرلەسایەی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانی سیاسیان و پێشمەرگە نەبەردەکان و ڕێکخستنەکانی ناوشار و خەڵکی دڵسۆزنەبوایە، حوکمەت و پەرلەمانی ئێستەبوونی نەدەبوو، بۆیەدەبێت ڕێز لەدەستەکەوتەکانی پێشمەرگەو شۆڕشەکەبگیرێت، کەدەریایەک خوێن و قوربانی لەوپێناوەدابۆدراوە، بەداخەوە ئەوەی، کەئەمڕۆ دەکرێت و دەبینرێت و بەبەڵگەوە دەخرێتەڕوو، زۆری ناعەدالەتیەکانن، کەلەناو حیزبەکاندا دەکرێت، کەچەندین جارە گوێبیستی ئەبووین چیترئەوناعەدالەتیانە بنەبڕبکرێن و هەڵەکان چارەسەربکرێن بەڵام بەپێچەوانەوە ناعەدالەتیانە لەدوای پەیماندان بەخەڵکی وبڕیار و بەڵێنەکاندا دەکرێن، ئەگەرچی ناوی سەدان ئافرەت بەپلەی بەرزی خەیاڵی خانەنشین کراون، کەلەسەردەمی شۆڕشدا تەمەنیان منداڵ بووە و ئێستە بەهۆی حیزبەکان و خزم خزمێنەوە، بچووکترین پلەیان نەقیبە، لەهەمان کاتیشدا سەدان پێشمەرگەی کۆڵنەدەرو ماندو و نەناس و کەمئەندام، بەپلەی نائب عەریف خانەنشین کراون، کەمووچەکەیان تەنها بەشی یەک ڕۆژیان ناکات، ئەگەرچی هێشتا سەدان پێشمەرگەی دێرین تائێستا خانەنشین نەکراوە، بەبۆنەی ئەوەی دەمێک جێگری سەرۆکایەتی ئیمزای نەکردوە و دەمێک کاری وەزارەتی ماوەو دەمێک هەڵبژاردنە و دەمێکیش سەرۆکی پەرلەمانی تازەیەو، بڕیاری لەسەرنەداوە، کەئەمانە هەرهەمووی دەبێتەعوزرێک، کەهیچ مافێکی بەوخانەنشینکردنەوە نیە . بەڵام بەپێچەوانەوە، لەماوەیەکی زۆرکەمدابە تایبەت لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا چەندین ئافرەت بەپلەی جۆراوجۆر خانەنشین کراون، گەر بەپێێ قوربانیدان و ڕەنج و ماندووبوونی خەباتگێڕانی شاخ بێت، ئەو هەمووئافرەتانەی کەخانەنشین کراون کەهەندێکیان فەرمانبەرن و بەپلەی سەربازی خانەنشین کراون، کەواتە دەبێت دایکی من و دایکی هەزاران پێشمەرگەی تر، بەپەلەی عەمید خانەنشین بکرێت .

چەند ناووێک لە لیستە چوار سەد خانمەکەی بەپلەی بەرز خانە نشین کراون .

 

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.