عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد ناسراو بە (ئەبوكاروان) لە لیستی ئازادی بڕیاری دا شوقەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت و پابەند بێت بە رەتكردنەوەی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاری.

ئێمە ئەم هەنگاوەی ناوبراو بەرز دەنرخێنین و هیوارین ئەو 12 پەرلەمانتارەی كە واژۆیان كردووە لەسەر داخوازی هەڵمەتی دادپەروەری بە زووترین كات پڕۆژە یاسایەكی هاوبەش بۆ رەتكردنەوەی خانەنشینی و كەمكردنەوەی موچەو رەتكردنەوەی ئیمتیازات پێشكەش بە پەرلەمان بكەن دوور لە موزایەدەی سیاسی و لە خزمەت دادپەروەری لە هەرێمی كوردستان.

هەڵمەتی دادپەروەری

3-5-2014

11 په‌رله‌مانتاری خولی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌موو ئیمتیازاتێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

 ئێمه‌ وێڕای سوپاسمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و 195 كاندیده‌ی به‌ڵێنامه‌یان پڕ كرده‌وه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئیمتیازاتێكی په‌رله‌مانتاری له‌ كاتی ده‌رچونیان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ناویاندا 11 كاندید ده‌رچوو كه‌ به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵكی كوردستان داوه‌ و سوێندیان به‌ موقه‌ده‌ساتی خواردووه‌ هه‌موو ئیمتیازاتێكی په‌رله‌مانتاری ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، هیوادارین ئه‌م 11 په‌رله‌مانتاره‌ به‌ بێ جیاوازی حیزبی و ئایدۆلۆژی وه‌ك تیمێكی یه‌كگرتوو كار بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و نه‌ هێشتنی ئیمتیازاته‌كانیان له‌ دوای ده‌ست به‌كار بوونیان وه‌ك په‌رله‌مانتار، به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی ده‌رچووی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌م پرۆژه‌ عه‌داله‌تخوازییه‌ به‌رنه‌ پێشه‌وه‌.

له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی سوێنده‌كان و ناوی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچووه‌كان بخوێننه‌وه‌.

ئێمه‌ هه‌موو ئیمتیازاتێكی په‌رله‌مانتاری ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌، كاندیدانی خولی داهاتووی پارله‌مان كوردستان له‌ لیسته‌ جیاجیاكان په‌یمان ده‌ده‌ین به‌ هاووڵاتیانی كوردستان و سوێند ده‌خۆین به‌ روحی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و شه‌هیدانی ئازادی و دادپه‌ره‌ری له‌ كوردستان، دوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئێوه‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌ فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری و دابه‌زاندنی موچه‌ی په‌رله‌مانتاری بۆ نیوه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی شوقه‌و ئۆتۆبێل و دامه‌زراندنی خزم و نزیكانی خۆمان به‌ حیمایه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیفاد بكه‌ین.

وه‌ براده‌رانی لیستی پارته‌ ئیسلامییه‌كان ئه‌م په‌یمانامه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان واژۆ كردووه‌ ( (
ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، پاڵێوراوانی خولی داهاتووی پارلەمانی كوردستان پەیمان دەدەین بە هاووڵاتیانی كوردستان‌و سوێند دەخۆین بە خوای میهرەبان، دوای بەدەستهێنانی متمانە، لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری‌و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایەو رەتكردنەوەی ئیفاد بكەین.لە خوای گەورە داواكارین یارمەتیمان بدات بۆ جێبەجێ‌كردنی ئەو ئەركە پیرۆزە بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان.) )

-1 عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد (ئەبوكاروان) ئازادی

 -2 بێستون فایەق محەمەد لیستی بزووتنەوەی گۆڕان

 -3 د.جوان ئیسماعیل عزیز / بزوتنەوەی گۆران

 4- علی حەمە سالح / بزوتنەوەی گۆران

5-فرسەت سۆفی (دكتۆر فرسەت) لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

 6- رابون تۆفیق مەعروف لیستی گۆڕان

7- ئاری محمد عبدالرحیم پارتی دیموكراتی كوردستان

 8- سۆران عومەر سعید كۆمەڵی ئیسلامی

 9-د.عیزەت سابیر ئیسماعیل یەكێتی نیشتمانی كوردستان

10- ئومید عبدالرحمن حسن (ئومید خۆشناو) پارتی دیموكراتی كوردستان

 11-د.شێركۆ جەودەت مستەفا یەكگرتووی ئیسلامی

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان

بۆ پەیوەندیكردن:

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.                

07503714620عەلی مەحمود

07504833073 رەنجدەر گراوی

سامان قەرەچوغی 07504882497

رەسول حوسێن 07504648639

 07701443207 هەڵشۆ عەبدالەتیف

 07702234241 وریا فەتاح رەسول

 شەمال رەئووف

07702109388