بەسوپاسەوە پارێزگای سلێمانی توانی 30 سی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ رۆژنامەنووسانی سنووری لقی سلێمانی دابین بكات لەهەر سێ پرۆژەی دیلان ستی و شاری سپی وشوقەكانی چوارچرا(كەنەسورە)..

ئەم یەكانە بەنرخی تێچوون دەدرێن بە رۆژنامەنووسان، پاش وەرگرتن و دابەشكردنو پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت لە لقی سلێمانی (نوسخەی كۆپی كراو) نرخو شێوازی قیستەكان دیاری دەكرێن..

بێگومان بەپێی مەرجی دیاریكراو پاشان لەرێگای ئەنجامدانی تیروپشك ەوە رۆژنامەنووس دەبێتە خاوەنی ئەو یەكانە..

مەرجەكانی دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن لە یەكە نیشتەجێیەكان بە مەبەستی دیاریكردنی سوودمەنی شیاو بە پێویستمان زانی كە ئەم پێوەرانەی خوارەوە وەك بنەمای هەڵبژاردنی سودمەندەكان پێشنیار بكەین:

1- تەمەنی داواكار نابێت لە 40 ساڵ كەمتر بێت.

2- تەمەنی رۆژنامەنووسی، هونەری، وەرزشی، نووسەری، سوود وەرگرتن لەپاڵپشتی سەندیكاو یانەكانیان.

3-داواكاری پرۆژە پێویستە كەسێكی (متمیز) بێت لە بوارەكەی خۆیدا.

4-باری كۆمەڵایەتی : خێزاندار – بێوەژن - بێوە پیاو - بەخێوكەر.

5- ژمارەی ئەندامانی خێزان/ دیاریكردنی لەسەر بنەمای كۆبوونی خۆراك.

6- نابێت داواكاری پرۆژە بەهیچ جۆرێك سوودمەند بووبێت لە ئاسانكارییەكانی حكومەت لە (زەوی – شوققە –خانوو – قەرزی خانووبەرە).

7- ئەولەویەت بۆ ئەو داواكاریانەیە كە یەكەی نیشتەجێبوونی خۆشیان نی یە(كرێچی).

8-داواكاری پرۆژە ئەو یەكەیە دەكڕێت بە نرخی تێچوون و دواتر بە سوودمەند ئەژمار دەكرێت.

ئێمە لە فەیسبووك

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika