ڕه‌خنه‌گری بواری سینه‌مایی (پشتیوان عه‌بدوڵا) ده‌بێته‌ ئه‌ندامی دادوه‌رانی فیستیڤاڵی مه‌غریب، كه‌ ئه‌و وڵاته‌ خۆیان ئه‌و داوایه‌یان پێشكه‌ش به‌ ناوبراو كردووه‌.

پشتیوان عه‌بدوڵا ڕه‌خنه‌گری بواری سینه‌مایی و میدیاكار له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند: دوایی ئه‌وه‌ی له‌ مه‌غریبه‌وه‌ داوه‌تێكی تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند و میدیاكار هات، له‌ مه‌غریب داوایان لێ كردم ببمه‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌، كه‌ 70 وڵات به‌شداری تیادا ده‌كات به‌ كوردستانه‌وه‌. به‌ڵام تاكوو ئێسته‌ به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی مه‌غریبم نه‌داوه‌ته‌وه‌ ئایا ده‌بمه‌ ئه‌ندامی ئه‌و لێژنه‌یه‌ یان نا، چوونكه‌ من وته‌بێژی فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێرم و به‌ ڕێكه‌وت هه‌ردوو فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئێمه‌ وه‌ك وڵاتی كوردستان هه‌شت فیلممان به‌شداری فیستیڤاڵه‌كه‌یان ده‌كات و شه‌ش فیلمیش له‌ پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدایه‌