شانۆگه‌ری مه‌م و زین یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ نوێكانی هونه‌رمه‌ند "هیوا سوعاد"، جگه‌ له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی هه‌ولێر به‌شداریان تیادا كردووه‌. چه‌ندین ئه‌كته‌ری گه‌نجیش له‌و شانۆگه‌رییه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن، پرسیاری ئێمه‌ بۆ ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ له‌ هۆڵ نمایش ناكرێت و له‌ پاركی شانه‌ده‌ر ئه‌و نمایشه‌ ده‌كرێ

. هیوا سوعاد تایبه‌ت ڕایگه‌یاند: هه‌موومان ده‌زانین ئێسته‌ هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ نمایش له‌ پارك ده‌كرێ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانیش ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ ببینن. ئه‌وه‌یشی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییه‌مان له‌ هه‌ر هۆڵێك بكردایه‌ هۆڵ پڕ ده‌بوو و زۆر كه‌س بێبه‌ش ده‌بوون له‌ بینینی، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی پارك باشترین ڕێگه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بێ به‌ش نه‌بێت له‌ بینینی شانۆگه‌رییه‌كه‌.