كارمه‌ندان و به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی پارێزگای سلێمانی و بازرگانی خۆراك، له‌ نزیك پارێزگا پێشوازیان له‌ رووفاتی پێنج شه‌هیدی قه‌زای دوكان كرد و رێزی خۆیان بۆ فیداكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ نیشان دا.

ئه‌و پێنج شه‌هیده‌، له‌ كۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵدا له‌ گوندی شێخ مه‌نسوریانی ناحیه‌ی خه‌له‌كان دۆزراونه‌وه‌و بۆ پێشكین و ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان له‌ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی پشكنینیان بۆ كراوه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ مه‌راسمێكدا له‌ خه‌له‌كان به‌ خاك ده‌سپێردرێنه‌وه‌.

 ئه‌و پێنج شه‌هیده‌ دانیشتووی ناحیه‌ی بنگردی سه‌ر به‌ قه‌زای دوكانن، ساڵی 1963 له‌ رووبه‌روونه‌وه‌یه‌كی قاره‌مانانه‌دا له‌گه‌ڵ سوپای عیراق له‌ گوندی شێخ مه‌نسوریان شه‌هید ده‌كرێن و ده‌خرێنه‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌.

ناوی شه‌هیده‌كان: (محه‌مه‌دسدیق مسته‌فا، مسته‌فا ئه‌بوبه‌كر پیرۆت، عه‌بدوڵا نه‌جم مه‌حمود، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، عه‌بدوڵا بچكۆل)