به‌رێوبه‌ری كه‌شناسی سلێمانی، پێشبینی ده‌كات ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، چه‌ند شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناس و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌ به‌یانییه‌وه‌ (3ی ئازاری 2014) شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی نزم له‌ ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه‌ روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژانی 4-5 ی ئازار، ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

دارا حه‌سه‌ن وتیشی: جگه‌له‌و شه‌پۆله‌، پێشبینی ده‌كرێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی تری باران بارین روو له‌ هه‌رێم بكات.

به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕی 3 ملم باران له‌ سلێمانی باریوه‌و به‌مه‌ش كۆی گشتی باران بارینی ئه‌مساڵی سلێمانی گه‌یشتووته‌ 462، 5 ملم.