بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (32249) خوێندكار/ قوتابی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رگیران, 

د. كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕایگه‌یاند و ووتی: وه‌زاره‌تیخوێندنیباڵاماوه‌یه‌كه‌ زۆر به‌چڕی و وردی و دڵسۆزانه‌ به‌هاریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵیداوه‌زۆرترینڕێژه‌یخوێندكارانله‌زانكۆوپه‌یمانگه‌كانوه‌ربگرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مساڵ (53208) خوێندكاری‌ 12ی‌ئاماده‌ییله‌ ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) ه‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پێشكه‌ش كردوه‌، كه‌ (13000) یان له‌و خوێندكاران/ قوتابیانی ساڵی خوێندنی (2012-2013) بوون، (40208) خوێندكاریش له‌ ده‌رچوانی ساڵی خوێندنی (2013-2014)، له‌و ژماره‌یه‌شدا (30653) خوێندكار/ قوتابی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومیه‌كان وه‌رگیران، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ (1596) به‌هۆی هه‌ڵه‌و كه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن قوتابیان/ خوێندكارانه‌وه‌ له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین ناویان نه‌هاتۆته‌و دواتر له‌لایه‌ن (زانكۆ لاین) دابه‌ش ده‌كرینه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ كۆی وه‌رگیراون ده‌بێته‌ (32249) و رێژه‌ی وه‌رگرتنیش بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) ده‌گاته‌ (80، 36%) .

له‌باره‌یكه‌مترینكۆنمره‌ی وه‌رگیراو د. كه‌ریم عه‌بدولئاشكرایكرد كه‌ " كه‌مترینكۆنمره‌یوه‌رگیراوله‌به‌شیزانستیده‌گاته‌ (61، 57)، له‌به‌شیوێژه‌یش (63، 57) بووه‌". به‌ڕێزیان رونیكرده‌وه‌ كه‌ توانای وه‌رگرتنی زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (16000) هه‌زار خوێندكار/ قوتابی.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌یه‌دا د. محمد سابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلان و به‌دواداوچون ڕاگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی خوێندكاران/ قوتابیانی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن به‌پێی ڕێنماییه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا ڕێژه‌یه‌ك له‌ ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان وه‌رده‌گیرێن.

خوێندكاران/ قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن له‌ ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (4/12/2014) له‌ سه‌عات (8) ی شه‌و به‌دواوه‌ له‌ڕێگه‌یوێبسایتیئه‌لیكترۆنی (www.  regayzanko.  com) به‌به‌كارهێنانی هه‌مان (یوزه‌یه‌رنه‌یموپاسۆرد) كه‌ پێشتر فۆرمی (زانكۆ لاین) یان پی بڕكردبوه‌و ده‌تواننئه‌وشوێنه‌بدۆزنه‌وه‌كه‌لێییوه‌رده‌گیراون.

شایانی باسه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (18، 452) خوێندكار/ قوتابی له‌ به‌شی زانستی و (12، 201) خوێندكار له‌ به‌شی وێژه‌ی فۆرمی زانكۆ لاینیان پڕكردبوه‌وه‌. له‌هه‌مان كاتدا كه‌ (13000) له‌ خوێندكاران/ قوتابیانی ساڵی پار فۆرمیان پێشكه‌ش كردبوو.

د. محمد سابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلان و به‌دواداوچون داواشی له‌ خوێندكاران/ قوتابیان كرد كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (6/12 تا 11/12) په‌یوه‌ندی به‌و به‌ش و كۆلێژانه‌وه‌ بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، چونكه‌ رێكه‌وتی (13/12/2014) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی ساڵی نوی خوێندنیان ده‌بێت له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕونیشیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ر خوێندكار/ قوتابیه‌ك ئه‌گه‌رگلله‌یی و سكاڵایهه‌بێت، دوای ته‌واوكردنی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان له‌ به‌ش و كۆلێژه‌كانیان و تۆماركردنی ناوه‌كانیان له‌ تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌توانن له‌ رێگه‌ی به‌ش و كۆلێژه‌كانیان سكاڵاو تانه‌كانیان تۆمار بكه‌نه‌وه‌ له‌وێوه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و ناوه‌ندی وه‌رگرتن.

* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.