خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕین، به‌خشرا به‌ فیلمی (ونبوون له‌ غوبار)

كورته‌ فیلمی (ونبوون له‌ غوبار) ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم له‌ خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا.

كورته‌ فیلمی (ونبوون له‌ غوبار) له‌پاش به‌شداریكردنی له‌ خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ، توانی خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌ 28ی تشرینی دووه‌می 2014 له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ده‌به‌خشرێت.

ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ بریتین له‌:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.

له‌ئێستاشدا ئه‌م فیلمه‌ له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا له‌ خولی 36هه‌مینی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ كه‌ له‌ رۆژانی (9 تا 18ی تشرینی دووه‌می 2014) له‌ وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌شداری ده‌كات.

پێشتریش ئه‌م فیلمه‌ له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و فیلمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه‌ و به‌رهه‌م هاتووه‌.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.goldenknightmalta.org/

تریلێری فیلمه‌كه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=smcvToYkLCM

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی (ونبوون له‌ غوبار)

{youtube}smcvToYkLCM{/youtube}

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.