نامەیەک لە  سایە سه‌فین عەبدولا ، نوێنەری گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کوردستان نێت

سلاو کاک عومه‌ری کوردستان نێت زۆر سوپاس بۆ هاوکاریت هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌کاره‌کانت

سلاوێکی برایانەی گەرمتان ئاڕاستەدەکەم

دوای بەشداریکردن لە کێبڕکیی نوێنەرایەتی کردنی گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وگه‌یشتنم به‌ قۆناغی کۆتایی، وە لە دوای هەول و ماندوبونی زۆری هاورێ ودۆست و لایەنگرانم وە بە پشت و پەناوهاندانی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌م و لەپێشیانەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وسایت وماڵپه‌ره‌کان، سۆسشیال میدیا، ئەو ئەرکە گەورەیە بەمن سپێردراو هەلبژیردرام بۆ ئەو نوێنەرایەتیە، بۆیه‌ هیوادارم کە بتوانم جێگای متمانەی هەموو گەنجانی هۆلەندا بم وە لەهەمانکاتدا ببمە مایەی شانازی بۆنەتەوەکەم، لێرە بە پیویستی دەزانم سوپاسی هاوکاری و هاودەنگیتان بکەم، سڵاوم بۆ یەکەیەکەی کارمەندەکانتان هەیە و هیوام خۆشیتانە

 

 

لەگەڵ ریزی بێ پایانی براتان

 سایە سه‌فین عەبدولا

نوێنەری گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوەیەکگرتووەکان

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.