پاش ئەوەی كۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئۆفەرێكی تایبەتی بۆ رۆژنامەنووسان پێشكەش كردو داشكانێكی خستە بەردەم بەكارهێنەرانی ئەو هێڵە..ئەمڕۆ 28/10/2014 نوێنەری كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم/سلێمانی، سەردانی بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی كردو ئامادەییان پیشان دا كە ئۆفەری تایبەت و داشكانی بەرچاو بۆ ئەو چەندین ژمارەیە بكەن كە وەك گروپ دەدرێت رۆژنامەنووسان..بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

نرخی قسەكردن

1-نرخی یەك دەقیقە قسەكردن بۆ گروپی رۆژنامەنووسان تەنها 20 دینار.

2- نرخی یەك دەقیقە قسەكردن لە كۆرەك ەوە بۆ كۆرەك بە هێڵی ئاسایی 57 دینار.

3-نرخی یەك دەقیقە قسەكردن لە كۆڕەكەوە بۆ تۆڕەكانی تر بە 72 دینار.

 

كورتەنامە

1-ناردنی SMS كورتەنامە لە نێوان بەشداربوانی گروپدا تەنها بە 5 پێنج دینار.

2- ناردنی SMS كورتەنامە لە كۆڕەكەوە بۆ كۆڕەك بە 20 بیست دینار.

3- ناردنی SMS كورتەنامە لە كۆڕەكەوە بۆ تۆڕەكانی تر بە 37 سیو حەوت دینار.

 

پەیوەندی نێودەوڵەتی

بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتی لەبری (00) لەپێش كۆدی ئەو وڵاتەی كە پەیوەندی پێوە دەكەیت (000) بەكاردەهێنیت..بەمەش 50% داشكاندنت بۆ دەكرێت لەو پەیوەندیەدا..

 

بەكارهێنانی ئینتەرنێت

نرخی بەكارهێنانی 1 یەك MB تەنها 15 پانزە دینار..

 

هەر رۆژنامەنووسێك دەخوازێت بەشداری ئەم ئۆفەرە بكات و ببێتە خاوەنی یەكێك لەم ژمارانە سەردانی لاپەڕەی تایبەتی لقی سلێمانی بكات لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەم ناونیشانە:

 

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika

 

كاروان ئەنوەر

سكرێری لق

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.