له‌ 36ـه‌مین فیستیڤاڵی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمێكی كوردی وه‌رگیراوه‌ و داوه‌تی فه‌رمی بۆ هاتووه‌ كه‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ خۆیشی ئاماده‌یی ده‌بێت.

شۆڕش محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فیلمه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه‌: كوڕێكی گه‌نجی ئێزدی و كوڕێكی جاشی به‌عسی عاشقی كچێكی كوردی موسڵمانن ماڵی باوكی كچه‌كه‌ پێیان ناخۆشه‌ هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌ چونكه‌ كوڕێك له‌ دینی ئه‌وان نیه‌ و كوڕه‌كه‌ی تر جاشی حكوومه‌ته‌، كوڕه‌ ئیزدییه‌كه‌ و كچه‌كه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ بڕۆن بۆلای مه‌لایه‌كی نابینا ماره‌یان بكات و له‌و گونده‌ ڕابكه‌ن به‌ نهێنی.

شۆڕش ئه‌وه‌یشی گوت: ده‌رهێنه‌ری فیله‌مه‌كه‌ سۆران ئیبراهیم پێشتر به‌م فیلمه‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه‌ له‌ فێستیڤاڵی هه‌ولێر، ئه‌و فیلمه‌ له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشت گیری كراوه‌ و به‌رهه‌م هاتوه‌ له‌ به‌شی پێشبڕكێی 36مین سالی فێستیڤاڵی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بونی ده‌رهێنه‌ر و داوه‌تی فه‌رمی كراوه‌، كه‌ له‌ 10/11/2014تا 15/11/2014ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناوی فیلم/ وونبوون له‌ غوبار

سیناریۆ/هێمن حه‌یده‌ری

ده‌رهێنان/سۆران ابراهیم

ی ده‌رهێنان/نه‌زیر میرزای

وێنه‌گرتن/حه‌مید قه‌وامی

ی وێنه‌گرتن/علی مورادی

ڕاوێژكاری هونه‌ری/

دیزاینی لوكێشن/سۆران ابراهیم

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م/اكبر گوڵی

ده‌نگهه‌ڵگر/محمد تۆریوه‌ریان

 فۆتۆگراف/قادر فره‌جی

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د

نواندن/سۆران ابراهیم:دیمه‌ن زه‌ندی:په‌یام عه‌له‌وی

ماوه‌ی فیلم/ ۱۴ خوڵه‌ك

جۆری كامیرا/د۵

مۆنتاژ/سۆران ابراهیم:تۆفیق امانی

 به‌رهه‌مهێنه‌ر/ سۆران ابراهیم

هیتر. . . . . . . .

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.