كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ جیهانییه‌كانی فیلم داواده‌كه‌ن فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" له‌ ده‌رهێنانی "به‌تین قوبادی" له‌ ئاستی جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد "به‌تین قوبادی" كه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتی عێراقه‌وه‌، بۆ هه‌شتاو حه‌وته‌مین خولی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كانی ئاكادیمیای ئۆسكار له‌ ساڵی 2015 ده‌ستنیشانكراوه‌، كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ جیهانییه‌كانی فیلم، له‌وانه‌: "ئێم. كه‌ی 2" 2MK، "وایلدبانچ" Wildbunch، "وێرسیتاله‌ فیلمز" Versatile films و چه‌ندین كۆمپانیای ناوداری جیهانی دیكه‌ داواده‌كه‌ن ئه‌م فیلمه‌ كوردییه‌ له‌ ئاستی جیهاندا له‌ ئاستی جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستنیشانكردنی فیلمی "مه‌ردان" وه‌كوو فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتی عێراق به‌ 87ـه‌مین خولی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كانی ئۆسكاری 2015، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری دایه‌وه‌، بۆ نموونه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیی توركیادا له‌وانه‌: میلییه‌ت Milliyet، هه‌به‌ر تورك HABERTÜRK، زه‌مان Zaman، پۆسۆله‌ هه‌ربه‌ر Pusula Haber، بینفیكر سینه‌ما Binfikir Sinema، گۆڤاری كات Cut Magazine، یۆرتگۆندێمی Yurt Gündemi، دیها DHA و چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیی دیكه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دواوه‌بوو.

تا ئێستا وڵاتانی جۆراوجۆر داواكای نمایشی ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ماكانی خۆیان بوون و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم له‌ ئاستی دنیادا خوازیاری به‌شداری فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" له‌ به‌شه‌كانی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی خۆیان بوون.

تریلێری فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" له‌ ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی:

http://youtu.be/UuEUamfpYb8

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.