ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى ڕێكه‌وتى 3 ى تشرینى یه‌كه‌م، چالاكیه‌ك به‌ناونیشانى (كۆلاره‌ى سپى) بۆ منداڵه‌ ئاواره‌كانى شه‌نگال له‌كه‌مپى عه‌ربه‌تى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن گروپى سپیه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گروپى سپى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ناردووه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو "به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى ساتێكى خۆش بۆ منداڵانى ئه‌و خێزانه‌ خۆشه‌ویستانه‌ى خه‌ڵكى قه‌زاى شه‌نگال كه‌ئاواره‌ى پارێزگاى سلێمانى بوون، به‌پێویستمانزانى له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رشان خۆمان كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌مان، بۆیه‌ به‌و ئامانجه‌ چالاكیه‌كمان ئه‌نجامدا".

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "له‌چالاكیه‌كه‌دا ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌ بوونه‌ هاوڕێى ئه‌و منداڵه‌ خۆشه‌ویستانه‌ى كه‌به‌هۆى داگیركرانى شه‌نگاله‌وه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ئاواره‌بوون، هه‌روه‌ها چالاكیه‌كه‌ چه‌ندین بوارى جیاوازى له‌خۆگرتبوو و دیارى و ژماره‌یه‌ك پێداویستى به‌سه‌ر منداڵه‌كان و خێزانه‌كانیاندا دابه‌شكرا".

 

گروپى سپى گروپێكى خۆبه‌خشى سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌كۆتایى ساڵى 2012 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ دامه‌زرێنراوه‌ و تائێستا زنجیره‌یه‌ك چالاكى و پڕۆژه‌ى ئه‌نجامداوه‌.

{AG}articl-foto/spi{/AG}

 

 

 

گروپى سپى

ژ. مۆبایل؛ 07705489766

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.