رۆژی 28ی ئابی 2014 له‌ شاری سلێمانی، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، وۆرك شۆپێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ژن له‌ناو شێڵته‌ره‌كاندا، ئه‌نجام ده‌دات.

له‌به‌رنامه‌ی ئه‌م وۆرك شۆپه‌دا كه‌ له‌ ئۆفیسی رێكخراو له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و كارمه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ئامانجی دانیشتنه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو و به‌شداربووان به‌سه‌ر چوار گروپدا دابه‌ش ده‌كرێن بۆ دیاریكردنی كێشه‌كانی ناو شه‌ڵته‌ر و چوَنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له‌ ڕووی (ئیداری، پێداویستی كه‌یس و چوَنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسدا، هه‌واڵه‌كردنی كه‌یس) پاشان كاری گروپه‌كان ده‌خرێته‌ روو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) ڕێكخراوێكی ناحكومی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه‌، بڕوای ته‌واوی به‌ چه‌سپاندنی حوكمی یاساو ڕێزگرتنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌وڵده‌دات له‌ پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دروستكردنی گیانی دیموكراسی و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی مرۆڤ‌ و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.