وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی داعش، به‌هۆی شكستیان به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تاكتیكی شه‌ڕییان گۆڕییوه‌و په‌نا بۆ دانانی بۆمبیی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌ڵه‌ی بی ئاگا ده‌به‌ن و به‌داخه‌وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان شه‌هید بوون و زیانیان پێگه‌یشتووه‌

بۆیه‌ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له‌ سلێمانی داوا ده‌كات ره‌چاوی ئه‌م رێنمایانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا خۆیان دووربگرن له‌ نزیك بوونه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی هه‌ر شتێكی سه‌رنج راكێش چونكه‌، وه‌ك زانراوه‌ تیرۆریسته‌كان ته‌كتیكی ته‌ڵه‌ی بی ئاگا داده‌نێن و مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبیی چێنراو له‌و شوێنانه‌دا ده‌ده‌نێن كه‌ سه‌رنج راكێشن.

دووه‌م: له‌كاتی پێشڕه‌وی و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ووریایه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی دوژمن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و پاشماوانه‌ بۆمب رێژ كرابن.

سێیه‌م: هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ له‌كاتی بینینی مین و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌ڵه‌ی بی ئاگا، راسته‌وخۆ به‌رپرسه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو.

چواره‌م: به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌میشه‌ مه‌ترسی بوونی مین و بۆمبی چێنراو ته‌ڵه‌ی بی ئاگای لی ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان نزیكی به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌بنه‌وه‌و بی پرسیاركردن و شاره‌زای نه‌چنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نیان لی ده‌كرێت و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری مین و ته‌ڵه‌كانی بی ئاگا نه‌كه‌ن.

پێنجه‌م: داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێنمایانه‌دا هاوكار بن بۆ پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌كتیكی تیرۆریستان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاورباری مین/ سلێمانی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.