وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌فرمانی وه‌زاری ژماره‌ (1019) كه‌ ئیمزای د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، دوێنی یه‌ك شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (24/8/2014) ده‌ری كرد، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دوه‌می زانكۆكانی دا بۆ ڕێكه‌وتی (18/9/2014) .

 وه‌ك له‌ فرمانه‌ وه‌زارێكه‌دا هاتوه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، تێیدا هاتوه‌ "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌ پێناو به‌خشینی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ خوێندكاران/ قوتابیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دوه‌می ساڵی خوێندنی (2013-2014) زانكۆكان كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دوه‌م بۆ (18/9/2014)، یان ڕۆژانی دواتر به‌پێی بارودۆخی زانكۆكان".

* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی