ڕۆژی 23/8 كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات، كه‌مپینێك بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌د مه‌تری بۆ پێش (UN) .

چنار نامیق ڕێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ "وشه‌"ـی گوت: به‌نیازی ئه‌وه‌ین په‌یامی سه‌رخۆیی له‌به‌رده‌م (UN) پێشكه‌ش بكه‌ین، كه‌ له‌ ڕۆژی 23/8 كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ده‌ست پێ ده‌كات، هاتنی خه‌ڵكی تینووی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕۆحی شه‌هیدان ئارام و شاد ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا چالاكی هونه‌ری مۆسیقا و وێنه‌كێشان و سروودمان ده‌بێت، پێویسته‌ هه‌ركوردێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نیشتیمان په‌روه‌ر پاڵپشت بێت و هاوكاریمان بكا.