* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

زانكۆی سلێمانی له‌ بانگه‌وازێكدا هاوشێوه‌ی زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردوو فرمانی وه‌زاری ژماره‌ (953 له‌ رێكه‌وتی 27/4/2014) و، ژماره‌ (122 له‌ رێكه‌وتی 29/1/2014) ده‌ستپێكردنی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) به‌شێوازی هاوته‌ریب (پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) ڕاگه‌یاند.

 زانكۆی له‌ سلێمانی له‌و بانگه‌وازه‌یدا خوێندكاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌توانن له‌ رێكه‌وتی (13/8/2014 تا 4/9/2014) داواكانیان پێشكه‌ش به‌زانكۆی سلێمانی بكه‌ن.

هه‌ر له‌و بانگه‌وازیدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ژماره‌ی كورسی و پسپۆڕی و ڕێنمایی و پێداویستیه‌كانی پێشكه‌شكردنی بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا زانكۆی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زانكۆی سلێمانی وه‌ك زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) به‌شێوازی هاوته‌ریب (پارالێل) نه‌كردبێته‌وه‌.