سڵاوی كورده‌واری

 ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو رۆژنامه‌وانی شاری كه‌ركوك له‌ ناخه‌وه‌ سوپاسی هه‌ڵوێستی كوردانه‌و مه‌ردانه‌و بوێرانه‌تان ده‌كه‌ین، به‌ به‌شداریتان له‌ شه‌ڕی پاراستنی خاكی پیرۆزی باشووری كوردستان، چاوی یه‌كه‌یه‌كه‌تان ماچ ده‌كه‌ین، دروود بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانیدانه‌تان.

 نه‌مری بۆ شه‌هیده‌كان و سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌موو ئازادیخوازان.

 ئێوه‌ به‌ به‌شداریتان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی كوردو كوردستان، سنووری ده‌ستكردی داگیركه‌رانتان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندو دروشمی به‌رزی "باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات. . . یه‌ك ئامانج و یه‌ك خه‌بات"ان كرده‌ وێردی سه‌رزاری گه‌وره‌و بچووكی نیشتیمان، بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی ده‌ست و نفه‌نگتان ماچ بكه‌ین و له‌ ئامێزتان بگرین.

 لێره‌شه‌وه‌ سڵاو له‌ گیانبازیی شه‌هیدی میدیاكار "ده‌نیز فورات"و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی نیشتیمان. "به‌رخودان ژیانه‌"

ناوه‌كان:

  1. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج.
  2. دانا عه‌سكه‌ر.
  3. رابه‌ر ره‌شید.
  4. رێبوار ره‌شید (سه‌راب)
  5. نیهاد جامی.
  6. هاوڕێ عه‌بدوڵڵا.
  7. ئارام شوانی.
  8. هیوا حه‌سه‌ن.
  9. سه‌ركه‌وت سابیر.
  10. شوان محه‌مه‌د.
  11. سه‌لاحه‌دین جومعه‌.
  12. فرمێسك خدر.
  13. رزگار حه‌ساری.
  14. مه‌لا فه‌رمان.
  15. سه‌عید كاكه‌یی.