هونەرمەند چۆپی وەکوو هونەرمەندێکی ماندوونەناس ناوی دەرکردووە،بە بەردەوام کاری جوانمان پێشکەش دەکات و خزمەتی هونەری کوردی ڕەسەن دەکات.

 چۆپی یەکێك لە گۆرانییەکانی ئەلبومە نوێیەکەی کلیپ دەکات لە ئەلبومی (بنار) ئەم گۆرانییە لە ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتییە و تێکستی شاعیری بەڕێز فەرید مەخمورییە و لە لایەن هونەرمەند هێمن حوسێنەوە ئامادەکراوە و ئاکۆ عومەر لە ستۆدیۆی میلۆدی تۆماری کردووە،یەکێکە لە باشترین کارەکانی ڤین تیڤی کە لە کوردستان لە لایەن دەرهێنەری بە توانا فەرهەنگ فەرمانەوە هاتووەتە بەرهەم.

 دەبێت ئەوەش بوترێت ئەم ڤیدیۆ کلیپە لە گوندی (باپیرێ) لە ناوچەی بادینان فیلمبەرداری بۆ کراوە، ئەرك و ماندووبونێکی زۆر کەوتە سەر ئەو گوندە،بەتایبەتی ماڵبەتی عەبدولقەهار دۆسکی کە جوتیارێکی سادە و ڕوح سوکی ئەو گوندە بوو بەڵام هەستێکی بەرزی هەبوو بۆ هونەر و هونەرمەندان.

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپەکە کلیکی ئێرە بکە.

https://www.youtube.com/watch?v=d43gcx8sBlE

{youtube}d43gcx8sBlE{/youtube}