دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپی رۆژی 23/7/2014 ڕاپرسییەكی بۆ پاڵپشتیكردن لە سەربەخۆیی كوردستان ساز دا، تا ئێستا زیاتر لە 43 هەزار كەس بەشدار بوون و واژۆیان كردووە.بە گوێرەی ڕاپرسییەكەیش، ئەگەر ژمارەی واژۆكان تا 22/8 بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە لەلایەن سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە دەخرێتە بەر باس.

پێشتر لیژنەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ماڵپەڕی كۆشكی سپیدا لاپەڕەیەك بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان كراوەتەوە.

بە گوتەی لیژنەكە، لەو لاپەڕەیەدا راگەیەندراوە كە ئەگەر ژمارەی واژۆكان تا 22/8/2014 بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە دەكەوێتە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە و دەبێ بیخاتە بەر باس.

دەشڵێت، ئەو كەسانەی دەیانەوێ بەشداری بكەن، دەبێ ئیمەیڵی خۆیان داخڵ بكەن، پاشان پەیامێكیان بۆ دێ بە مەبەستی پەسندكردنی واژۆكەیان، دەشبێ لە ئیمەیڵەكەیاندا پەیامەكە بكەنەوە و پەسندی بكەن، ئەگەر نا واژۆكەیان تۆمار ناكرێت.

لیژنەی ناوبراو هەروەها ئاماژەیش دەدات، بەم شێوەیەی خوارەوە كوردستانیان دەتوانن واژۆكەیان بنێرن و پاش كرانەوەی لینكەكە، لای ڕاستەوە ناوی یەكەم و لە خانەی خوارتر ناوی دووەم و پاشان ئیمەیڵەكانیان بنووسن، دواتریش لە خانەی خوارتر نووسراوە Zip Codeو پێویستە زیپ كۆدی شارەكەیان بنووسن.

ئەوەش ڕوون دەكەنەوە كە، لە خوار بەشی زیپ كۆدەوە، چوارگۆشەیەك هەیە و پێویستە نیشانەی ڕاست لە تەنیشتی دابنرێت و پاشان بچنە سەر شوێنی واژۆ و SIGN NOWبكەن.هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بن واژۆتان كردووە، پاش دوو تا سێ خولەك ئیمەیڵەكانتان بكەنەوە و دەبێ ئیمەیڵێكتان پێ گەیشتبێت.

ئەمەش لینكی ڕاپرسییەكەی كۆشكی سپییە: https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp

زیپ كۆدی شارەكانی باشوور و رۆژهەڵات و رۆئاوای كوردستان و هەروەها شارەكانی دیكەی عێراقیش بەم شێوەیەیە:

هەولێر 44000

سلێمانی و هەڵەبجە 46000

كەركووك 36000

دهۆك 42000

رۆژئاوای كوردستان 22743

رۆژهەڵاتی كوردستان:

79461 كوردستان

66911 بانە

66511 بیجار

66411 دیواندرە

66771 سرو ئاباد

66811 سەقز

66131 سنە

66611 قروە

66311 كامیاران

66311 مەریوان

تەورێز 51664-14766

66711 كرمانشاه

جوانرود 67981

روانسر 67731

دالاهو 67631

سرپل زهاب 67711

سنقر 67511

سحنە 67461

قەسرشیرین 67811

كرمانشاه 67131

كنگاور 67411

گیلانغرب 67781

هرسین 67311

57591 ورمی

57691 نەغەدە

57791 شنۆ

57991 پیرانشار

58591 خوی

58631 ماكۆ

58791 چاڵدێران

58991 سڵماس

59341 مەهاباد

59361 میاندواو

59591 بۆكان

59891 سەردەشت

599z1تیكاب

عێراق:

10000بەغدا

41000 مووسڵ

31000 ئەنبار

61000 بەسرە

66000 موسەننا

54000 نەجەف

58000 قادسیە

51000 بابل

32000 دیالە

56000 كەربەلا

62000 میسان

34000 سەڵاحەددین

64000 زیقار

52000 واست

ئا: ئومێد پشدەری