گه‌نجێکی که‌رکوکی به ‌ناوی مه‌ریوان عبدولقادرعومه‌ر له ‌دایکبوی سالی 1983 دانیشتوی وولاتی هۆڵه‌دا به‌هره‌یه‌کی یه‌کجار به‌نرخی هه‌یه‌ ئه‌ویش ته‌شکیلیه‌ له‌ سه‌ر هه‌وا ، به‌ده‌ست و په‌نجه‌ ره‌نگینه‌کانی ئه‌توانێت بالانسی هه‌وا رابگرێت له‌ نێوان هه‌رته‌نێکی قورسایدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش دیکۆرات و ته‌شکیلی نایاب دروست ده‌کات به‌ پارچه‌ کۆنه‌ جا هه‌رجی بێت دار،ئاسن،لاسیک ..هیدی ، ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ پیاده‌ی ده‌کات ، فیزیکیه‌ ئه‌وروپیه‌کان به ‌ده‌یان ساڵ نه‌یان توانیوه‌ لێی بگه‌نه‌ ئه‌نجام ، مه‌ریوان عبدولقادر به‌ کوردستان نێت ی راگه‌یاند: من له‌ سالی 2008 وه‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌م کردوه‌ و ئێستا نیشته‌جێی وولاتی هۆڵه‌ندام و هه‌رله ‌منداڵیه‌وه‌ حه‌زو خولیام فه‌نی ته‌شکیلی بوه‌ و که‌سیش هاوکارم نه‌بوه‌ ، تا ته‌مه‌نم گه‌شه‌ی زیاتری کرد و له‌ هۆله‌ندا گیرساومه‌ته‌‌وه‌ یه‌که‌م کاریشم له‌ شاری دۆدرێخت بو که‌ مرۆڤێکم دروست کرد پاسکیلی لێده‌ خوری‌ ماده‌که‌شی هه‌مووی ده‌یان پارچه‌ کۆنه‌ی پاسیکل بوو ئه‌وه‌ بوه‌‌ جێگای سه‌رنجی هاولاتیانی ئه‌و شاره ‌و پاریزگاری شاره‌که‌ بانگێشتی کردم و دیاری رێزلێنانی پێبه‌خشیم به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌وڵ و ماندوبونه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م کاره‌شـم کرد زانیم هۆله‌ندا شانزه‌ ملیۆن هاولاتیه‌ و نزیکه‌ی سی ودو ملیۆن پاسکیلی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ جێی بایه‌خ بۆیان که‌ په‌نابه‌رێک رێزیان لێبنێت دوای ئه‌م کاره‌ گه‌وره‌ترین فه‌نانی ته‌شکیلی هۆڵه‌ندی داوای لێکردم که ‌له‌گه‌ڵی کاربکه‌م وکاری نوێی ئه‌وه‌بو حه‌شه‌ره‌یه‌کی دروست کردبوو به‌ هۆی باوه‌ ئه‌جولایه‌وه‌ که‌ هه‌زاران قاچی هه‌بوو ئه‌م حه‌شه‌ره‌ خه‌له‌لێکی هه‌بوو داوای لێکردم بیدۆزمه‌ که‌ له‌مێژبوو به‌ده‌ستیه‌وه‌ گیرۆده‌بوو من به‌ئاسانی توانیم بالانسی کاره‌که‌ی بۆ رابگرم و له‌ دوایشدا له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی شاری دانهاخه‌وه‌ بانگهێشت کرام .‌

مه‌ریوان عبدولقادر به‌ کوردستان نێت ی راگه‌یاند: فکره‌و پلانی دروست کردنی ئۆتۆمبێلێکم هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیج جۆره ‌مه‌کینه‌یه‌کی له ‌سه‌ر بێت ئه‌توانێت ته‌نها به‌ هه‌وا بروات ، ئه‌گه‌ر هاوکاری بکرێم ئه‌وا ئه‌توانم له‌ ماوه‌ی هه‌ژده‌ مانگ دا دروستی بکه‌م و بێته‌ به‌رهه‌م به ‌ناوی کورده‌ وه‌ پێشکه‌شی ده‌که‌م .

له‌ به‌ر ئاماده‌کردنی راپۆرته‌که‌مان له ‌سه‌ر روباری(شخیڤنینگن)له‌ شاری دانهاخ نمایشێکی پێشکه‌ش کرد به‌ راگرتنی بالانس و هه‌ڵهاتنی هه‌وا ئه‌مه‌ش بویه‌ نمایشێکی سه‌رنج راکێش بۆ ئاماده‌بوانی سه‌ر روباره‌که‌" که‌ سه‌دان و هه‌زاران بینه‌ری هه‌بوو .

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

{AG rootFolder="/images/wene/" thumbWidth="150" thumbHeight="80" thumbAutoSize="none" arrange="priority" backgroundColor="ffffff" foregroundColor="808080" highliteColor="fea804" frame_width="500" frame_height="300" newImageTag="1" newImageTag_days="7" paginUse="1" paginImagesPerGallery="40" albumUse="1" showSignature="1" plainTextCaptions="1" ignoreError="1" ignoreAllError="0" template="classic" popupEngine="fancybox"}articl-foto/meriwan{/AG}