هه‌مو لایه‌ك ده‌مناسن كه‌ ته‌واوی ژیانم له‌خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردیدا ته‌واو بو به‌بێ پشو، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمو به‌بێ یارمه‌تیو پشتیوانی حیزبه‌كانو حكومه‌ت، چه‌ندین په‌رتوكم به‌ عه‌ره‌بیو كوردی چاپكرد خزمه‌تكردنم له‌بواری رۆشنبیری عه‌ره‌بی و رۆژنامه‌كان بۆ گه‌یاندنو بڵاوبونه‌وه‌ی بابه‌تی كوردی به‌بێ موچه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی اڵادیب ی به‌غداد و المۆتمر و القاسد و المشرق، نامه‌ویت ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ برۆم چونكه‌ زه‌ویو ئاسمان شاهیدمن. به‌لكو باسی مه‌رگه‌كه‌م بكه‌م كه‌من به‌م دواییانه‌ گه‌رامه‌وه‌ بۆ خوێندن له‌ كۆلیژی (علوم اڵاسلامیه‌) ی زانكۆی عیراقی به‌غداد به‌شی (مقارنه‌ اڵادیان) ده‌خوێنم له‌ دوا قۆناغدام له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌م له‌ تاقی كردنه‌وه‌كانی سه‌ری سال رۆژی 18/6/2014 له‌ خالیس له‌لایه‌ن پۆلیس و سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌ دوا خاڵی پشكنینی خالیس گیرام كتوپر ته‌له‌فۆنیان كرد بۆ منداله‌كانم كه‌ ده‌ ده‌فته‌ر دۆلار نه‌ده‌ن ده‌یكوژن منیش چوار كچم هه‌یه‌ گریانی ئه‌مانه‌ له‌ شوقه‌كانی رۆژ ستیدا ده‌زانن چی كاره‌ساتێكه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌من كه‌سی تریان نیه‌. په‌نایان بردوه‌ بۆ براكه‌م كه‌ به‌ریوه‌به‌ری به‌شی به‌راوردكاریه‌ له‌ تاپۆی سلیمانی و كاك ئاكۆی خوشكه‌زام كه‌ژنبرای كاك سۆرانی مامۆستا كه‌ریم كابانه‌ به‌هۆی كاك كاوه‌ عه‌ره‌ب له‌ به‌غداد به‌ته‌له‌فۆن خه‌لكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌ پاره‌ له‌گه‌ل چه‌ته‌ته‌كان ریكه‌وتون. جگه‌ له‌مه‌ زۆربه‌ی هاوڕێ عه‌ره‌به‌كانم له‌ زانكۆ كه‌ بۆ ژماره‌كه‌ی خۆم په‌یوه‌ندیان كردوه‌ پێیانه‌وه‌07703554700 و ژماره‌ 07827154090 وه‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی خیزانه‌كه‌م 07703559570 و ماڵه‌وه‌ 07501082153چه‌ندین ژماره‌ی تر رۆژی دوایی بۆ كاك سعد كه‌ شۆفیری رێگه‌ی به‌غداد سلیمانیه‌ پاره‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی حه‌واڵه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌و له‌ موعیدی ئێواره‌ هاتو ئاڵو گۆڕِی به‌من كردو گه‌ڕامه‌وه‌ كه‌ مه‌بله‌غی 15000 ملیون دیناره‌و 5000 ملیونی تر كه‌ دراوه‌ به‌ خه‌لكی تری عه‌ره‌بو شۆفیره‌كه‌ كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان ناسیوه‌. من جگه‌ له‌ بواری ئه‌دب و ئه‌ده‌ب دۆستان هیچ كه‌سێكی ترم نیه‌و له‌و رۆژه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی نوسه‌رانه‌وه‌هه‌ولده‌ده‌م یه‌كه‌ی موبایل سه‌رف ده‌كه‌م تاقه‌ فلسێكم وه‌رنه‌ گرتۆته‌وه‌، نوسه‌ران نوسراویان بۆ كردوم بۆ پاریزگاری سلیمانیو نوسه‌رانی گشتی هیچ، زۆر جێگه‌ی تریش پاره‌ بۆ من هیچ نه‌ماوه‌و دینارێك له‌ كوردستاندا نه‌ماوه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵی دلسۆزانه‌ی بۆ داوم ته‌نها كاك قادر عبدالسعیدو سه‌لام مسته‌فاو كاك به‌رزان قادری هونه‌رمه‌ندو كاك سامی هادی و كۆمه‌ڵێكی تر بوه‌، وه‌هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كم ئاراسته‌ی به‌ ریز نوری مالیكی كردوه‌و بۆ هه‌مو وه‌زاره‌تو كه‌سایه‌تیه‌كانی عیراقم ناردوه‌، ئێستاش من قه‌رزارم چواركچم هه‌یه‌ خوێندكارن خویشم له‌ به‌غداد ده‌خوێنم داوا له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م له‌ نوسه‌رانی راستگۆو ئه‌وانه‌ی من ده‌مناسن كه‌ كه‌م هه‌بێت ژیانی من نه‌زانێت، ، كه‌ رێگه‌ی چاره‌ی من چیه‌ منیش وه‌ك جان ده‌مۆ بمردمایه‌ دوایی بیانگوتایه‌ ئاخ یان وه‌ك ده‌یاها نوسه‌رو شاعیری تر كۆمه‌لێك فریای من كه‌وتنو له‌بری نوسه‌ران پاره‌كه‌یان بۆ دام نابێت به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌یان بدرێته‌وه‌ ئایا من وه‌ك كوردێك ئه‌و موقه‌ده‌ره‌ گه‌وره‌یه‌م توشهات وه‌ك خویندكارێك و نوسه‌رو شاعیرو مرۆڤێكی كورد حه‌قی ئه‌وه‌م نیه‌ ئه‌و مه‌بله‌غه‌م بۆ بدرێت له‌كاتێكدا به‌ ده‌یه‌ها نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندی كورد رۆژانه‌ ئه‌و مه‌بله‌غه‌ی من ده‌كه‌ون دوا له‌ رۆشنبیرانی كورد ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی تاراوگه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌م كیِشه‌یه‌ی من بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌های نوسه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ بخرێته‌ مه‌زنده‌ی پاره‌یه‌كی پیسه‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ بۆ هه‌زاره‌ها ئه‌و مه‌بله‌غه‌ ده‌درێته‌ شتی پرۆپوچ و دور له‌به‌های مرۆیی ئیتر كۆتایی ئه‌م چیرۆكه‌م ده‌هێڵمه‌وه‌ بۆ نوسه‌رانی دڵسۆز.