به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ کوردانی هۆڵه‌ندا، بانگێشت ده‌که‌ین، بۆ بینینی دوونمایشی شانۆیی گروپی شانۆی بێسنور، که‌ به‌ هاوکاری‌ یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام پێشکه‌ش ده‌کرێت، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ڕێکه‌وتی 15-06-2014 کات حه‌وتی ئێواره‌ ده‌رگای هۆڵ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌م دوو شانۆگه‌ریه‌ یه‌که‌میان کوردی و ئه‌وی دیکه‌یان هۆڵه‌ندیه‌ به‌ کۆمه‌کی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک) پێشکه‌ش ده‌کرێت له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

Oostblok theater: Tweede van Swindenstraat 26 1093 VS Amsterdam

شانۆگه‌ریه‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌ به‌ ناونیشانی (پارچه‌یه‌ک بچووکی شه‌تره‌نج) ه‌ و کوردیه‌که‌ به‌ ناونیشانی (ئێرە ماڵی منه)، له‌گه‌ڵیاندا هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ به‌کری کلارنێت، چه‌پکێک میوزیکی کورد و چه‌ند گۆرانیه‌ک پێشکه‌ش ئه‌کات.

یه‌که‌م: شانۆی پارچه‌یه‌ک بچووکی شه‌تره‌نج نوسینی نوسه‌ری هۆڵه‌ندی پیته‌ر مارانسه‌ڕێژیسوور:باکۆ سۆرانی.که‌ باس له‌ژیانی کچێک ده‌کات له‌ گه‌ڵ باوکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، ژیانێکی بێگه‌رد که‌ هه‌موو جوانییه‌کانی گه‌ردوون کۆئه‌کاته‌وه‌، باس له‌ ساده‌یی ژیانی ڕۆژانه‌ ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌م ساده‌ییه‌ گه‌ڕانێکه‌ به‌دووی دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤی ئاسایی، ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌دووره‌ له‌ داپۆشینی ڕووخساری ڕیالیستی خۆی و خۆی ناخاته‌ نێو وازی و گه‌مه‌ی سه‌رده‌م، باوکی ده‌وڵه‌مه‌ند...کچه‌که‌ی ئه‌خاته‌ ناو یارییه‌کی گه‌وره‌ی شه‌تره‌نجه‌وه‌، ئه‌یه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێک بێت، کچه‌که‌ی یارییه‌که‌ بباته‌وه،‌ به‌بێ حساب کردن بۆ هه‌ستی کچه‌که‌ی.لێره‌وه‌ سه‌ربه‌ستی تاک زه‌وت ئه‌کرێت و باوکێک، که‌ هێمایه‌ بۆ دیکتاتۆرێتێکی هاوچه‌رخ له‌ ڕێگه‌ی مێدیا و به‌ گاڵته‌ و گه‌پی سوریالیپاکی ژیان زینده‌ به‌چاڵ ئه‌کات.

دووه‌م: شانۆی(ئێرە ماڵی منه)‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سامان ژین، ئه‌م چالاکییه‌ به‌شێکه‌ له‌ پڕۆژه‌ی یه‌کی گه‌وره‌ی شانۆی بێسنور، که‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ به‌ ناوی پڕۆژه‌ی ( گه‌ڕه‌کی که‌لتووری) ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پڕۆژه‌یه‌کی فره‌که‌لتوورییه‌ بۆ دروستکدنی پردی که‌لتوری و ئاشنا کردن و نزیک کردنه‌وه‌ی که‌لتوره‌ جیاوازه‌کان له‌ یه‌کتری و به‌رجه‌سته‌کردنی پڕۆسه‌ی بێسنور.

سامان ژین ئه‌ڵێ:ماوه‌یه‌که‌ ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌مدا کارێکی کوردی پێشکه‌ش به‌ کۆچبه‌رانی کورد بکه‌م، من ئه‌م شانۆییه‌م نووسیووه،‌ که‌ باس له‌ به‌سه‌رهاتی ژنێکی گوندنشین ئه‌کات له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، که‌ چه‌نده‌ها جار ده‌سه‌ڵات ڕاپێچیان کردووه‌، به‌ڵام ئه‌ و سه‌رله‌نوێ ماڵه‌که‌ی ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌، ئێمه‌ پێمان خۆشه‌ ڕووداوی گه‌له‌کی خۆمان به‌ کوردانی له‌دایک بووی ئێره‌ بناسێنن و‌ هاوکات‌ ڕێز له‌ که‌سه‌ ئه‌نفال کراوه‌کانمان بنێین و به‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ی تاراوگه‌ی بناسێنین، بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان پێشکه‌ش ئه‌که‌ین.ئه‌م کاره‌ پێکهاتێکه‌ له‌ هه‌ندێ مه‌نه‌لۆژ و دیالۆژ و جوڵه‌ شانۆیی، ئه‌م کاره‌ بۆ سه‌کۆی شانۆ ئاماده‌نه‌کراوه،‌ به‌ڵکو شانۆی لۆکه‌یشنه‌ و ئه‌توانری له‌ هه‌موو لۆکه‌یشنێک گوزارشت بکرێت، له‌نواندنی باکۆ سۆرانی، ڤییان که‌مال، لندایاکۆپسه‌، کلیاکه‌م و ئێبی ڤیڵسخۆتن.