{imageshow sl=34 sc=1 w=777 /}

ماوه‌یه‌كی زۆرده‌بێت هه‌موومان گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین چیرۆكی "كچی كافرۆش" كراوه‌ته‌ فیلم له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر (ته‌نیا كه‌ریم)، چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناوداری كورد تیایدا به‌شداری كردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ دواجار ئه‌و فیلمه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوونه‌ و كاتی نمایشی دیاری كرا.

ته‌نیا كه‌ریم ده‌رهێنه‌ری دراماكه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كاركردن و ته‌واو بوونی فیلمی "كچی كافرۆش" به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م ستافی كاره‌كه‌ بڕیارماندا له‌ ڕۆژی 7/5/2014 له‌ سینه‌ماكانی (ڕۆیاڵ سینه‌ما له‌ هه‌ولێر) و (سیتی سینه‌ما له‌ سلێمانی) نمایش بكرێت.

زیاتر ده‌ڵێ: له‌وه‌ دڵنیام خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌چنه‌ نێو هه‌ڵی سینه‌ماكانه‌وه‌ بۆ بینینی ئه‌و فیلمه‌، چونكه‌ به‌سه‌رهاتێكی ڕاستی میله‌ته‌كه‌مانه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆرده‌بێت خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی ده‌كات، له‌وه‌یش شك و گومانم نییه‌، ته‌ماشای فیلمێكی باش ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی تیایدا به‌شداریان كردووه‌ كه‌سانی شاره‌زا و ناسراون له‌ كوردستان.