بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەك لەو بریاڕە بوێرو ئازایانە بوو، كە بوە مایەی دڵخۆشی سەرجەم هاووڵاتیانی كوردو بە تایبەت ئێمەی رۆژنامەنووسان، چونكە ئەو ناوچەیە یەكێكە لە لانكە گرنگەكانی قەڵەم و رۆشنبیریی كورد، هەر بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین وێرای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ ئیدارەو پارێزگای نوێی هەڵەبجە، هاوكاربین لە كردنەوەی لقێكی نوێی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاوشێوەی لقەكانی سلێمانی و هەولێرو كەركوك و دهۆك و موسڵ و بەغدا..

بەم بۆنەیەوە ئێمە لە لقی سلێمانی وەك سكرتێرو ئەندامانی لق و سەرجەم رۆژنامەنووسانی سنوری لقەكەمان زۆر بە خۆشحاڵیەوە هاوكاری كردنەوەی لقی نوێی هەڵەبجە دەبین و لە سنووری ئیدارەی نوێدا هەرچی لەسەر ئێمە وەك لقی سلێمانی پێویست بێت، ئامادەی ئەنجامدانی دەبین و هەردەم لەخزمەت هەڵەبجەو شەهیدانی هەڵەبجەدا دەبین..

وەك سەرەتاش هیوای سەركەوتن بۆ لقی نوێی هەڵەبجەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەخوازین.

لقی سلێمانی

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika