دیارە  ئەم  تەوەرە  پێویستی  زۆر  بە  زانیاری  بنەڕەتی  نێودەوڵەتی  لە  ڕووی  سەربازی  و  سیاسی  و  ئابووری  و  ڕاگەیاندن  و  کۆمەڵگای  جیهانیەوە  هەیە،  ئەم  زانیاریانە  ئەمڕۆ  لەسایەی  تەکنەلۆژیاوە  و  سەدەی  دیجیتال  وە  بە  ئاسانی  ئەگاتە  هەموولاێک  لەم  گەردوونەدا،  پێویستی  بە  خوێندنەوە  و  ئاستی  ڕۆشنبیری  ستراتیژی  و  پێوەرە  تایبەتمەندیەکانی  شەڕ  و  بابەتە  نێودەوڵەتیەکانەوەیە  و  ئازموونی  خوێندنەوەی  بۆ  ڕووداوەکان  وسەرچاوەیگرتووە.

بەڵام  بە  پێێ  پێوەرە  زانستیەکانی  سەربازی  و  خۆ  ئامادە  کردنی  ڕۆژئاوایەکان  بە  تایبەت  ناتۆ  و  ئەمریکا  بۆ  هێرش  و  بەرگری  لە  ماوەی  ١٠  سالی  ڕابووردا  هەموو  بوارەکاندا  بە  ڕوونی  ئەیسەلمێنێت،  کە  پلان  و  شرەکە  دەستی  پێکردوە،  کە  لە  ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاستەوە  دەستیان  پێکردوە  و  ووردە  ووردە  بەرەو  ڕووسیا  سەری  هەڵداوە  و  لە  دواڕۆژدا  ڕوو  لە  ناوچەی  ئاسیا  و  چین  و  جیهان  بە  گشتی  لە  ساڵەکانی  ٢٠١٥  تا  ٢٠٢٥  ئەکات.

ئەو  کاریزمانە  و  میکانیزمانەی  کە  شەڕەکانی  جیهانی  پێک  هێناوە  لەم  سەدەیە  دا  بە  شێوەێکی  نادیار  و  کورت  و  بەشبەش  بە  پێێ  کات  و  زەمان  بەردەوامە  بەڵام  لە  کۆتاییدا  بە  شەڕی  جیهانی  سێێەم  بە  فەرمی  خۆی  ئەنوێنێت  کە  بەرەی  ڕووسیا  و  چین  و  هاودەستەکانی  (  کۆریا  و  ویتنام  و  ئێران  و  سووریا  ..گروپە  چەپەکان  و  چەکدارەکان  لەلاێک  ..کە  بەرەی  بەرگریان  ناوناون  ..خۆی  ئەدۆزێتەوە  .

لەلاێکی  تر  بەرەی  دژە  ترۆروو  و  ڕۆژئاوایەکان  و  ناتۆ  بە  هاوکاری  زۆربەی  وڵاتانی  ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاست  لە  خۆ  ئەگرێت.

لەم  کاتەدا  کە  دنیا  ڕووی  لە  شەڕوو  و  ترۆروو  و  ئاژاوە  و  کوشت  و  کوشتار  و  تەقینەوە  و  لە  زۆربەی  وڵاتانی  دنیا  دەستی  پێکردوە  ،  بە  بێ  یارمەتی  و  مۆڵەتی  ئەو  دووبەرەیە  هیچکام  ناتوانن  بەردەوام  بن  ئەگەر  ویست  و  پیشتوانی  ئەوانی  لەگەڵدا  نەبێت  .

بەدڵنیایەوە  شەڕی  جیهانی  سێیەم  دەستی  پێکردوە  ،  ئاگری  هەر  لە  ئێستاوە  زۆربەی  وڵاتانی  جیهانی  گرتوەتەوە  نە  بە  شێوەی  فەرمی،  بەڵام  لە  دواڕۆژدا  ئەم  شەرە  زۆربەی  وڵاتەکان  ئەگرێتەوە  و  جیهان  ئەخاتە  مەترسیێکی  یەکجار  ترسناکەوە.(  بڕواننە  نەخشەی  جیهان)

دیارە  وێرانی  و  برسیەتی  و  ڤایرۆسی  نەخۆشی  و  بڵاوکردنەوەی  دەیان  نەخۆشی  نادیار  و  نوێ  و  بۆمبی  و  سارووخ  و  فڕۆکەی  بێ  فڕۆکەوان  (  ف  بێ  ف)  دەوری  کارایان  ئەبێت  لەم  شەرە  جیهانیەدا.

وەکوو  زانیاریەکان  هەیە  دەستبەسەراگرنی  سەرچاوە  ئاویەکان  و  پێش  چاڵە  نەوتیەکانە  بۆ  ئەم  شەڕە  و  دەریا  و  هەوا  و  تەکنەلۆژیا  دەوری  بنەڕەتی  ئەبێت  لەم  شەڕەدا  کە  بە  ملیۆنها  مرۆڤ  بێ  تاوان  باجی  ئەدەن  .

شەڕی  جیهانی  سێیەم  بە  کز  بوونی  دووزلهێزی  دنیا  واتە  ئەمریکا  و  ڕووسیا  کۆتایی  دێت  و  چین  و  هند  و  بەریتانیا  دەوری  نوێیان  ئەبێت  بۆ  دەورانی  نوێی  نێونەتەوەیی  و  سنووری  دەسەڵاتەکان  کەم  ئەکرێتەوە.

ئەوەی  گرنگە  لە  ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاستەوە  زۆربەی  وڵاتەکان  دابەش  ئەبن  بە  پێێ  خواستی  نەتەوەکان  وئایدئۆلۆژی  ئایینەکانی  ناوچەکە  و  زۆر  مافە  کانی  مرۆڤ  و  پێشل  ئەکرێت  و  بە  دەیان  ساڵ  ئەم  ناوچەیە  لە  دووبەرەکی  ئاژاوەدا  ئەژین.لەبەر  ئەو  هەموو  چەکە  و  موادی  کیمیای  دژە  مرۆڤانە  ئەکەوێتە  دەستی  گرووپ  و  دەستە  چەکدارەکان  لە  جیهاندا.ئاشتی  و  تەبایی  لە  ناوچەکە  لە  مەترسیدارترین  مێژووی  خۆیدا  دەبێت.

ئەگەر  بڕوانینە  باروودۆخەکانی  ئەم  سەدەیە  بە  تایبەت  ئەم  چەند  ساڵە  بە  ڕوونی  دیارە  وون  بوونی  چەند  فڕۆکەی  مالیزیایی  لە  ئاسیا  و  کەوتنە  خوارەوەی  فڕۆکە  لە  ئۆکرانیا  بۆ  بەڵگەی  تاوانی  مرۆڤایەتی  لە  دواڕۆژ  بەکار  دێت  و  ئاگروو  شەڕی  سووریا  و  لیبیا  و  عێراق  و  پاکستان  و  ئەفغانستان  و  یەمەن  و  سوماڵ  و...ئیسرائیل  و  فەلەسین  لەلاێک  .شەڕە  فڕۆکە  و  سارووخ  و  شەڕی  ف  بێ  ف  و  شەڕی  ئەلیکتۆنی  و  تەکنەلۆژیا  لەلاێکی  تر  سەرەکی  ترین  شێوەی  شەرەکەیە  و  ئابلووقەی  ئابووری  ئاو  و  نەوت  وگاز  و  کەشتی  و  فڕۆکە  و  شەمەنەفەر  لە  دژی  یەکتر  لە  خۆ  ئەگرێت.

ئەوەی  لەم  سەردەمە  زۆر  گرنگە  و  باسی  لێوە  ئاکرێت  مافەکانی  هاووڵاتیانە،  و  سەربازیەکان  لەبەر  بەرژەوەندی  خۆیان  هەموو  مافەکانی  مرۆڤایەتی  پێشل  ئەکەن.

گەورەترین  شەریش  لە  ناوچەی  ڕۆژەهەڵات  لە  شام  ئەبێت  لەسەر  ئاو  و  خاک  و  نەوت  و  ئایینی  جیاواز  کە  بەدەیانساڵ  ئەخاینێتو  ئاگری  ناوچەکە  بێزار  ئەکات،  و  کۆتایی  دێت  بە  ڕژێمەکانی  ئایینی  و  ناسیۆنالستی  لە  ناوچەکو  دابەش  ئەکرێت  وەکوو  ناوچەێکی  فیدراڵی  لە  ناویەکتردا  و  زۆر  وڵات  وەکوو  سووریاو  عێراق  و  سۆمال  و  لوبنان  وعێراق  و  ئێران  و  وڵاتانی  عەرەبی  وەکوو  وڵات  ئێستا  نامینن  و  دابەش  ئەکرێن.

  • ·    هێنانی  بەڵکەکانی  فڕۆکەکانی  مالیزیایی  لە  ئاسیا  و  ئۆکرانیا  و  شەڕی  وزە  و  ئاو  ترۆر  ئەکرێتە  بەڵگەی  جیهانی  دژی  ڕووسیا  و  چین  و  دۆستەکانی  تێوەئەگلینن  وەکوو  ئێران  و  سووریا  و  کۆریای  باکوور  ..و  هێزە  چەکدارەکانی  جیهان  ..
  • ·         ئەمە  خاڵی  دەستپیکردنی  شەڕەکانە  :
  • ·         چین  لە  سەر  خاک  و  دەریای  تایوان  و  پاڵپشتی  ترۆر  و  .
  • ·    ڕووسیا  لەگەڵ  ژاپۆن  و  ناتۆ  لە  ئەورووپا  لەسەر  بەرژەوەندی  خاک  و  وزە  و  ئابلووقەی  ئابووری  و  سەربازی  و  بەرژەوەندیەکانی
  • ·    ئێران  و  بەلووچ  و  ئازەری  و  کورد  و  عەرەب  لە  ناوخۆ  و  چەکی  ناوەکی  و  پشتیوانی  ترۆر  واتە  حیزباللە  و  حەماس  و  عەلەویەکان  لە  سووریا  وتورکیا  و  شەڕی  ئایینی  نیوان  شێعە  و  سوونە  و  بەهایی  پێشلکردنی  مافەکانیان.
  • ·    زۆربەی  وڵاتەکانی  عەرەبی  بە  شێوەی  کۆنفیدراڵی  و  بچووک  و  دابەشئەکرێت  و  کۆمکاری  عەرەبی  ناوەی  ئەگۆڕێت.
  • ·    تورکیا  و  سویسرا  و  نەروێژ  و  سوئید  و  هندوستان  بێ  لایەن  ئەبن  لەم  شەڕەدا  و  بەڵام  بێ  بەش  نابن  لە  تەنگەژەو  وێرانی  و  برسیەتی  و  هەڕەشەی  بەردەوامی  هەردوو  لایەن.
  • ·         بە  شێوەی  گشتی  جیهان  لە  ٢٠١٥  تا  ٢٠٣٠  لە  شەڕدایە  .

بەم  بۆنەیەوە  کورد  پێویستە  ستراتیژی  ئابووری  و  سەربازی  خۆی  و  یەکڕیزی  نەتەوەیی  ڕیک  بخات.