لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌رچاو ڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری كار و چالاكییه‌كان و هه‌روه‌ها بڕی پاره‌ی غه‌رامه‌كراوی مانگی 10 بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ 1-10 تا31 -10-2014، له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له‌ سه‌رپێچییه‌كان لیژنه‌كان (4220) شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و به‌ووردی به‌دواداچونیان كردووه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان و له‌ كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ (233) شوێن به‌هۆی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌ و (19) شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه‌ بڕیاری داخستنیان دراوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌و مانگه‌دا (20 تۆن و 100كیلۆگرام) خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی له‌ناو براوه‌.

هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه‌ بڕی 9 ملیۆن و 8 سه‌دو 70 هه‌زار دیناره‌ و به‌پێی یاساو رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.