ساڵانێكی دوورو درێژه‌ مامۆستایانی كوردستان له‌هه‌لومه‌رج ودۆخێكی زۆرسه‌خت و ناله‌باردژوارداژیان ده‌گوزه‌رێنن كه‌تیایدا دووچاری گه‌لی بی مافی و سته‌م وقه‌یران بوونه‌ته‌وه‌ وڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م بی مافی وسته‌م وقه‌یرانانه‌ ڕووله‌ زیادبوون وهه‌ڵكشاندان وله‌به‌رابه‌ریشدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ڕێكخراوی مامۆستایان بێده‌نگی وبی هه‌ڵوێستیان هه‌ڵبژاردووه‌.

 دیاره‌ ڕێكخراوی مامۆستایان ڕێكخراوێكی پیشه‌یی وڕاسته‌قینه‌ی مامۆستایان نه‌بووه‌به‌ڵكو ڕێكخراوێكی حیزبی بووه‌ وهه‌میشه‌ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبی وشه‌خسی وگروپگه‌رایی خۆیه‌وه‌ بووه‌ وڕۆژێك له‌ڕۆژان له‌ئاست ئه‌و هه‌مووه‌ بی مافی و نه‌هامه‌تیه‌ی مامۆستایان نه‌هاتۆته‌ سه‌رشه‌قام و نه‌بوه‌ته‌فشاری جدی بۆسه‌رده‌سه‌ڵات تاداواكاری ومافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان جی به‌جی وده‌سته‌به‌ربكات له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ دڵداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات وحیزبدا ونه‌یویستووه‌ حیزب وده‌سه‌ڵات لی ی بڕه‌نجی وهه‌میشه‌ هه‌وڵی ڕازیكردنی حیزب وده‌سه‌ڵاتی داوه‌ نه‌ك ڕازیكردنی مامۆستایان.

به‌رپرسانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هێنده‌ی خه‌می كورسی وبه‌رژه‌وه‌ندی وئیمتیازات وده‌سه‌ڵاتیان بووه‌ هێنده‌ خه‌می مامۆستایان نه‌بووه‌ وئه‌گه‌ر ناڕه‌زای وئیعترازێكی مامۆستایان هه‌بووبی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌وڵی داوه‌ پێش ده‌سه‌ڵات وپۆلیس و ئاسایش سه‌ركوتی بكات وسه‌ركوتی كردووه‌ ویان ساردی كردۆته‌وه‌ و به‌لاڕێی دا بردوه‌ وله‌ئامانجه‌كه‌ی خۆی دوورخستۆته‌وه‌، به‌كورتی زۆرجار ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕۆڵی پۆلیس وده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری بینیوه‌ وهه‌میشه‌ به‌ئیعازو كۆنترۆڵی حیزب و ده‌سه‌ڵات حه‌ره‌كه‌تی كردووه‌ وهه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه‌ وهه‌ندی جاربوه‌ته‌ڕاپۆرت نووس له‌سه‌ر مامۆستایان ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان نه‌یویستووه‌ ببێته‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌و واقیعی وڕادیكاڵی مامۆستایانی كوردستان هه‌میشه‌ پاشكۆو ده‌سته‌مۆی حیزب وده‌سه‌ڵات بووه‌.

 له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا شه‌قامی كوردستان شاهیدی چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان بووه‌به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕێكخراوێكی بێده‌نگ وبی هه‌ڵوێست و ده‌سته‌مۆ وشه‌رمن بووه‌ و وجودی له‌شه‌قامدا نه‌بووه‌ به‌بیانووی جۆراوجۆرو بی بنه‌ماوه‌ خۆی دزیوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی له‌ ئاست مامۆستایانی كوردستانداهه‌ربۆیه‌ مامۆستایانی كوردستان باجی ئه‌م بی ده‌نگی وبی هه‌ڵویستی وده‌سته‌مۆییه‌ی ئه‌م ڕیكخراوه‌ یان داوه‌ له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا چه‌ندین پێشێلكاری به‌رابه‌ر مافه‌كانی مامۆستایان كراوه‌ وچه‌ندین سته‌م به‌رامبه‌رمامۆستایان كراوه‌ به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌ربی ده‌نگ وده‌م نووقاوبووه‌ ئه‌وه‌تا بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ مووچه‌ی مامۆستایان به‌دوومانگ زیاتر نادری ودواده‌كه‌وی كه‌چی ئه‌م ڕێكخراوه‌ بچوكترین نوزه‌ی لی نایه‌ت ومامۆستایان نایه‌نێته‌ سه‌رشه‌قام وپێشڕه‌ویان ناكات ونابێته‌ فشار بۆسه‌رده‌سه‌ڵات هه‌مووقسه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵی دان به‌خۆتاندا بگرن، من پێم وایه‌ به‌شه‌ش مانگ وساڵیش مووچه‌ دوابكه‌وی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌ربی ده‌نگی هه‌ڵده‌ژێرێت وباجی ئه‌م هه‌موو بی ده‌نگی بی هه‌ڵویستی و ئه‌م ڕێكخراوه‌ مامۆستایانی كوردستان ده‌ی ده‌ن.

ئه‌گه‌رچی له‌ئێستایا كۆمه‌ڵی مامۆستای ئۆپۆزیسیۆن چونه‌ته‌ ناو ئه‌و ڕێكخراوه‌ وه‌ به‌ ووته‌ی خۆیان گوایه‌ ده‌یانه‌وی گۆڕانكاری بكه‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر سكه‌ی خۆی، من پێم وایه‌ ئه‌مانیش ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ئه‌مانیش شه‌ڕی مامۆستایان ناكه‌ن به‌ڵكو شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وشه‌ڕی سیاسی و پۆست و كورسی و ئیمتیازات ده‌كه‌ن و ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌وان پاشكۆی حیزبه‌كانیانن و به‌ ئیعازو كۆنترۆڵی حیزبه‌كانیان ده‌جوڵێنه‌وه‌ و هه‌ڵویست وه‌رده‌گرن هه‌ربۆیه‌ نابێت مامۆستایانی كوردستان فریوی قسه‌كانیان بخۆن ئه‌مانه‌ هاتۆن سواری ناڕه‌زاییه‌كانی مامۆستایان بن تاله‌وێوه‌ بتوانن جێگه‌وپێگه‌ی خۆیان له‌ وڕێكخراوه‌دا قایم بكه‌ن.

هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت مامۆستایان ڕیزی خۆیان له‌وڕێكخراوه‌ جیاكه‌نه‌وه‌ وهیچ هیواو ئومێدو خه‌ونێك نه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌وڕێكخراوه‌ وه‌ وته‌نیا ڕێگا چاره‌ئه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن و له‌ده‌ووری یه‌ك كۆبنه‌وه‌ و نه‌بنه‌ پاشكۆی هیچ حیزب و گروپێك سه‌ربه‌خۆو ئازادانه‌ كاری خۆیان بكه‌ن و له‌به‌رابه‌ر داخوازی ومافه‌كانی مامۆستایاندا ئازایانه‌ بێنه‌ مه‌یدان و ده‌ست بده‌نه‌ خه‌بات و فشارووناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی جۆراوجۆری هێمنانه‌ و شارستانیه‌تی ومه‌ده‌نی وبچوكترین مساوه‌مه‌نه‌كه‌ن له‌ ئاست داخوازیه‌كانی مامۆستایاندا وببنه‌ ڕێكخراوێكی زیندوو وجدی و واقیعی وڕادیكاڵی مامۆستایانی كوردستان وببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مامۆستایان به‌م جۆره‌ مامۆستایان ڕزگاریان ده‌بێت له‌ سه‌ختی ونه‌هامه‌تیی وبی مافیه‌كان وچیتر باجی بی ده‌نگی وبی هه‌ڵویستی وحیزبی بوونی یه‌كێتی مامۆستایان ناده‌ن وكۆتای دێت به‌پاشكۆبوون و به‌جیاكاری وپێدانی ئیمتیازات له‌سه‌ربنچینه‌ی ئینتمای سیاسی وحیزبی هه‌ربۆیه‌ تاڕۆژی زووتر مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ ن زووترڕزگاریان ده‌بێت له‌ بی مافی ونه‌هامه‌ تیه‌كان.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.