پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌كردن، دووچه‌مكی هاوواتای بوونی ئابوریه‌كی تۆكمه‌ن كه‌ بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر ستراتیژیه‌كی درێژخایه‌ن بۆ داهاتوی ووڵات و وه‌به‌رهێنان دامه‌زرابی. په‌ی بردن به‌ گرنكی ده‌سته‌واژه‌ی پێشكه‌وتن و نه‌ش و نما كردن، هه‌موو كاتێك سێبه‌ری هاوكێشه‌ ئیكۆنۆمیه‌كه‌ی وته‌قه‌للای ده‌وڵه‌تێك به‌ گشت دامه‌زراوه‌كانیه‌وه‌ بۆ له‌قالب دانه‌وه‌ی خواست و پێویستیه‌كان تۆختر ده‌كات. هیچ ووڵاتێك به‌بی هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ بریاردانی ئابووری، سیاسه‌تكردنه‌كه‌ی كامڵ نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێته‌ ده‌ریچه‌ی چاوتێبڕین و ته‌ماعكردنه‌ سه‌ری. جیاوازیه‌ك به‌دیناكرێت هه‌روه‌ك له‌ به‌های ئابوریه‌كی رێژه‌یی و سنورداریش كه‌مناكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بره‌ داهاته‌كه‌ له‌به‌ر زۆربوونی پێویستی به‌گه‌له‌كۆمه‌كی و به‌شداری پێكردنی لایه‌نێكی تر بێت بۆبه‌رێوه‌بردنی یاخود چوارچێوه‌دارایی یه‌كه‌ زاده‌ی كۆشش و ماندووبونی تاك و خودكارایی خۆی بێت. خێزان وه‌كو كۆڵه‌گه‌یه‌كی چه‌سپاوی كۆمه‌ڵگا یه‌كی ته‌ژی توانای مرۆیی، رێچكه‌ی گه‌یشتن به‌ بریارێك بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له‌ نێوان تاكه‌كانیدا ئه‌وده‌مه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ تاك تیایدا بتوانێت خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراوی خۆی بێت له‌ مافه‌ ئابوریه‌كانی، ئه‌ومافه‌ چ به‌كاركردن له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه‌ بێت له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دا یان، ئاستی سه‌وداو كاسبیه‌كه‌ی به‌ته‌نها بگاته‌ قۆناغی خۆ ژێنیه‌كی ته‌واو له‌وێوه‌ په‌ل بهاوێژێت بۆ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی كارگه‌ی جۆراوجۆر به‌ ئامانجی به‌رهه‌می زیاترو ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كۆمه‌لێك كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ رۆل له‌نه‌خشه‌ی ئابووری و رسكاندنی سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌ده‌وڵه‌ت فه‌راهه‌م بكات سه‌ره‌رای دانی باج و پابه‌ند بوون به‌ سیستمی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیه‌وه‌، پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن باشترین ده‌لیڤه‌ ده‌ره‌خسێنن كه‌ تاكێك و ده‌سته‌یه‌ك سوود له‌ ئاسانكاریه‌كانی دوای پێك هێنانی حكومه‌ت و نه‌رمی نواندنی ده‌سه‌ڵاتی نوی ببینین. ده‌وڵه‌تانی تازه‌ ئازادبوو له‌ به‌ندی رژێمه‌ شمولیه‌كان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تازه‌ پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ به‌رنامه‌ رێژی به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردن و بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری خۆیان، تووشی قه‌یرانی به‌رێوه‌بردن و نه‌بوونی پلانێكی دارێژراو ده‌بنه‌وه‌ له‌ لیستی خه‌رجی و دابه‌ش كردنی داهاته‌كان، له‌وێوه‌ فه‌سادی ئیداری سه‌رهه‌ڵده‌دات وگه‌نده‌ڵیه‌كی رێكخراودروست ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌سه‌روچاوه‌ی دیموكراسیه‌وه‌ ئاوی شه‌رعیه‌تی خواردبێته‌وه‌ به‌بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری به‌لای چین و توێژه‌كانه‌وه‌ ده‌بێته‌ باندێكی مشه‌خۆر و له‌وكاته‌دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆبونه‌وه‌ی فره‌ بۆ چاكسازی شه‌فاعه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ ناكه‌ن و بۆشایی نه‌مانی متمانه‌ فره‌تر ده‌بێت به‌لای رق و توره‌یی یه‌ك هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك نابیته‌ كلیلی ده‌ربازبوون، زۆری داهاته‌ ئابوریه‌كان له‌ ووڵاتێكدا گه‌نده‌ڵی جومگه‌كانی دارزیبی گه‌لی جار ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی شاراوه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی نوخبه‌یه‌ك له‌دوایدا ئه‌و توێژه‌ ده‌توانێت ئینتماو وه‌لائی خه‌ڵكه‌ پی بكڕێت و وایان لێبكات ده‌نگ به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بده‌ن، بی ده‌سه‌ڵاتی و نه‌جوڵانی شه‌قام به‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردن و فێربوونی رۆشنبیری ده‌نگدان له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌ركی به‌دامه‌زراوه‌یی بوون و سه‌روه‌ربوونی یاسا قورستر ده‌كات له‌ ئیراده‌ی هێنانه‌دی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌نجام خۆشگوزه‌ران بوونی هاوڵاتیان و سوودمه‌ندانی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بۆكاتێكی دیاریكراو. زه‌حمه‌تی و مه‌ینه‌تی بۆ چوارساڵ زیاتر ره‌گ و ریشه‌ی داده‌كوتێت له‌بری خولانه‌وه‌ به‌ده‌وری ژیان و دابین كردنی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ سه‌رگه‌ڤار له‌بیری تۆڵه‌كردنه‌وه‌و هێنانه‌دی گۆرانكاریدا ته‌وافی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به‌ده‌وری قودره‌ته‌ ئابوریه‌كه‌ ده‌كات كه‌به‌ده‌نگی خۆی خستویه‌تیه‌ ده‌ستی كه‌سێكی تره‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی خۆزگه‌كانی بۆبكات، به‌م پێودانگه‌ شتێك نامێنێته‌وه‌ ناوی سه‌ربه‌خۆیی بێت له‌ بازنه‌ی ئابوریدا، ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له‌ ئاكامی چه‌ندین هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته‌ بوون، به‌رهه‌می سیاسه‌تكردنێكی ریزلێگیراون كه‌ حزبی براوه‌ ده‌یدات بۆ هێنانه‌دی ته‌وافوق و یه‌كریزی نیشتمانی، راسپێردراوی پێك هێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌لمێنن، ئه‌زموونی ئابووری له‌هه‌ولێری پایته‌خت تامه‌زرۆی به‌رینتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان گه‌وره‌تر كردووه‌ كه‌ دواجار به‌ قازانجی دانیشتوانی هه‌رێم ته‌واوده‌بێت و به‌ردێك ده‌خاته‌ سه‌ر بناغه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی به‌ده‌نگ دان به‌و لایه‌نه‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ تێده‌كۆشێت، عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت نمونه‌یه‌كه‌ بۆ دۆخی ئێستاكه‌و رَه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی تائه‌وكاته‌ی هه‌رێم له‌بریاری ئابوریدا سه‌ربه‌خۆده‌بێت و له‌ چوارچێوه‌ی ئازدیه‌كی یه‌كجاریدا هه‌ڵبژاردنی 2018 ئه‌نجام ده‌دات.