له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به‌شداریكردن كه‌ رێكخراوی ئه‌ی سی دی ڤۆكا و مێرس كۆری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌نجامی دابوو. له‌كۆتایی پڕۆژه‌كه‌دا وه‌ك رێزلێنان له‌ رێكخراوه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ هۆڵی ئوتێل بێست ئین ئه‌ربیل، دانیشتنێكی كراوه‌ بۆ نوێنه‌ری چه‌ند رێكخراوێك سازكرا و تیایدا سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) وه‌ك به‌شداربوویه‌كی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بڕوانامه‌ی رێزلێنانی پێ به‌خشرا، جگه‌ له‌م چالاكییه‌ بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ش ئه‌نجامدرا، سه‌باره‌ت به‌كاری رێكخراوه‌یی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بواری گشتی.

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) ڕێكخراوێكی ناحكومی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه‌، بڕوای ته‌واوی به‌ چه‌سپاندنی حوكمی یاساو ڕێزگرتنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌دات له‌ پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دروستكردنی گیانی دیموكراسی و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی مرۆڤ‌ و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.