دوای هێرشی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بۆشارۆچکەی شەنگال و ناوچەکانی کوردانی ئێزدی ئەوەی بۆ جێی سەرسوڕما ن بۆ تەواوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وتەنانەت خودی گروپی داعشیش پاشەکشێی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دهۆک و زاخۆ لە ماوەچەند کاتژمێرێکی کەم داو بەرگرینەکردن لە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەم ناوچانە ، ئەمەش وای کرد هەزاران هاوڵاتی ئاوارەی چیای شنگال و هەزارانی تر ئاورای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای کوردستان ببن و هەزارانی تر کەوتەنە دەست ئەم گرووپە توندڕەوە کە تاێستاش چارەنوسیان نادیار.

بەهاناوە هاتنی هێزەکانی یەکینەکانی پارەستنی گەل (YPG) بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەم ناوچانە بووە مایەی ڕزگارکردنی هەزاران لەوکەسانەی ڕوویان لە چیای شنگال کردبوو ، ئەمەش دوای کردنەوە ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگالەوە بۆ خۆرئاوای کوردستان، بەڵام ئەوی جێ نیگەرانی بوو لە چەند بەرپرس و دەزگای ڕاگایاندنی چەند لەیەنێکی دیاریکراو ئەم دەستکەوتەیان بە دەوستەکەوەتی ئەم هێزانەدان کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا شکستیان هێنا لە پاراستینی دەڤەری شەنگال!

دوای پاشەکشێی بێ وڵامدانەوە هێزەکانی پێسمەرگە لە شەنگال و دەوروبەری ، گرووپی داعش بۆ دەرکەوت کە دەتوانێت لە ناوچەکانی تریش بە ئاسانی پێشڕەوی بکات ، هەربۆیەش ئەمجارە ویستی بگات بە شاری هەولێر بۆ ئەمەش لەڕ ێگای قەزای مەخور و ناوچەکانی دوروبەری هێرشی کرد ، لەگەڵ بوونی هێزێکی زۆری پێشمەرگە لەوناوچایە دووبارە چەکدارانی داعش توانیان قەزای مەخمور و و ناحیەی گوێر گوندەکانی ئەم ناوچەیە کۆتڕۆڵ بکەن و مەترسی تەواو بۆ سەر شاری هەولێر دروستبکەن ، هەر لەم کاتەشدا بەشێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆمەبەستی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی کەمپی مەخمور و وەستاندی پێشڕەویەکانی چەکدارانی داعش بەرەو مەخمور بەرێکەوتن ، هەر لەگەڵ گەیەشتنایان لە قەندیەلەوە توانیان زەبرێکی کوشندە لەو ڕێکخراوە بدەن بە کوشتنی دەیان چەکدارو بریندارو بە دیگرتنی چەندانی تر.

ئەوەی لێرەدا جێگای هەڵوێستە لە سەرکردنە زۆرێک لەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە پێش پاشەکشێکردنیان لە هەردوو بەرەی شەنگال و مەخمور ڕایاندەگەیاند ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت شار موسڵ لە چەند کاتژمێریکی کەمدا لە چەکردارانی داعش پاکدەکەنەوە !! بەڵام دەرکەوت نەک ناتوانن بەڵکو ناتوانن بۆ چەند کاتژمێرێکش بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەستیان بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی جەلەولا و دوزخورماتو توانیویانە بەرگیریەکی دلێرانە بەکەن خۆیان بە دوور بگرن لە شکست و پاشکشێکردن.

لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی (YPG) و (PKK) ئاماژەی پێندرا لە ڕاگەیاندەکانی ئەو لایەنانە بەرپرسبوون لەو پاشەکشێ و شکستەی لە شنگال و مەخمور ، بەڵکو سەرکەوتنەکانی ئەو دووهێزە بە سەرکەوتنی ئەوهێزانە دانرا ،کە لەبەرامەبەر داعش لە شنگال شکستیان خواردبوو ، ڕوونترین نمونەش بۆ بەدەرخستنی لە ڕاستیە ئەوەبوو کە هێزەکانی (YPG) و (PKK)توانیان بە کردنەوەی ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگال بۆ خۆرئاوای کوردستان گیانی هەزران هاوڵاتی ئێزی لە مردن ڕزژگار بکەن ، بەڵام ئەوەی جیی سەرسوڕمان بوو لە لێدوانی بەرپرسی چەند لایەنیک و ڕاگەیاندنەکانیان لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هێزەکانی (YPG
) و (PKK) نەکرا، بەڵکو ئەم دەستکەوتانە کران بە موڵکی ئەو هێزەی لە چەند کاژمێرک پاشەکشەیان کرد لە مەخمور و شەنگال.

هەروەها بینیمان چەند بەرپرسێکی لایەنێکی دیاریکراو سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنەنایان کرد کە دژ بە داعش هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە ، بەڵام بۆ تەنها جاڕێکیش بێت دەزگا ڕاگەیاندن و بەرپرسەکانی ئەولایەنەنەمان نەبینی جارێکیش بڵێن سوپاس بۆ (PKK) و (YPG)، بەڵام ئەوەی جێی شادمانیە زۆریەنەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان درکی بەوەکرد کە چ هێزێک ئامادەی پاراستنی گەلی کوردە بێ جیاوازی و چ هێزێکیش تەنها خەریکی هەڵلوشینی سامانی هەرێمی کوردستانە ، لەکۆتایی دا دەڵێین سڵاو سەربەرزی بۆ یەکەبەیەکی پێشمەرگە دلێر و گەریلە چاونەترسەکانی گەلی کورد و سەرشۆڕی و شکست بۆ خیانەتکاران و دوژمنانی گەلی کورد.