زۆر جاران له ناخی دڵمه وه به زه یم دێته وه به دیموکراتیه ت به تایبه ت له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا ئه و دیموکراتیه به دبه خته بووه ته تڕۆمۆکراتی و ماهیه تی ڕاسته قینه ی خۆی له ده ست داوه، له و کاته ی که هه موو پرۆژه ی دیموکراتی له هه ڵبژاردنێکی پڕ ته زویرو فێڵ دا کۆئه کرێته وه، ئه وه ش له کاتێکدایه حیزبه به ناو سیاسیه کانی عراق و کوردستان تێڕوانینێکی ئه کادیمیانه یان نیه بۆ دیموکراتی و به دیموکراتی بوون یان بۆ زانستی سیاسی، هه تائێستاش لای زۆرینه ی خه ڵك واپێناسه ی سیاسه ت ئه کرێت که فن المکن بێت هه ربۆیه دیموکراتی ئه کرێت بڵێن که هه رکه سه و ئازاده له وه ی ئه یه وێت بیکات، به واتایه کی تر دیموکراتیه ت به شێکه له سه رکۆنه کردن و قۆرغ کردن و هه ڵخه ڵه تاندن و چاوزه ق کردنه وه له خه ڵك .

پێش ئه وه ی هه رشتێ بڵێم ئه مه وێت ووشه ی تڕۆمۆکراتی شی بکه مه وه، که دیاره وه ك جۆن ووشه ی دیموکراتی یۆنانیه و به مانای ده سه ڵاتی گشتی یان ده سه ڵاتی گه ل دێت، به هه مان شێوه ش تڕۆمۆکرات ووشه یه کی یۆنانی یه و به مانای تۆقاندن دێت، ئه م ووشه یه له به رامبه ر ووشه ی ارهابی عه ره بی دا دێت، که دیاره ئه کرێت له چه ند گۆشه یه کی ئه و باره پڕ تڕۆمۆکراتیه ته ی که له عراق و کوردستاندا هه یه ئه و جۆره پێناسه یه بۆ ئه و دیموکراتیه ی ئه و ده سه ڵاته سیاسی یه بکه ین .

که س لاری له وه نیه که عراق و کوردستان له قۆناغێکی سه ره تای دیموکراتی بوون دا یه وبه و مانایه ی ئه کرێت هه مووکه سێك دڵی به و هه نگاوه خۆش بێت، به ڵام ئه وه کاتێك ئه کرێت ئه و دڵ خۆش بوونه هه بێت که دیموکراتیه ت ببێته به شێك له که لتوری کۆمه ڵگای عراقی وکوردی به و شێوه یه ش، بۆ بوون به که لتور ئه بێت له په روه رده ی خێزانی دا ره نگ بداته وه و به شێوازێك ئه و نه وه نوێ یه په روه رده بکرێت که بڕوای به ماڤی تاك هه بێت و به هیچ شێوه یه ك له شێوه کان خۆخزاندنه نێو ماڤی که سانی تر نه بێت، له هه مان کاتدا یه کسانی له نێوان تاکه کانی کۆمه ڵگادا بوونی هه بێت وهه موو ماڤ و ئه رکه کانی تاك به شێوه ی یاسای و ئه کادیمیانه ڕێك خرابێت، نه ك و‌ ه ك ئه و گاڵته جاریه تڕۆمۆکراتیه ی که ئه مڕۆ له عراق و کوردستاندا هه یه و هه مووجارێ له لێواری شه ڕێکی نێوخۆ ئه گه ڕێنه وه، به شێوه یه ك ئه و کۆمه ڵگایه دابه ش کراوه، هه رله چه ندسه ربازگه یه کی پڕچه ك و ئاماده باش ئه چێت هه رکاتێك به یه کترداهه ڵ بشاخێن ئه واکارله کار ئه ترازێ و یه ك خوێنی ئه وی تر به حه ڵاڵ ئه زانێ حه ڵاڵی ئه کات بۆخۆی ودوور له هه موو عورف و عاداتێکی سیاسی و کۆمه ڵایه تی وکه لتوری هتد، کۆمه ڵگای کوردی کراوه ته بازاڕی ساغ کردنه وه ی هه موو ماده به سه رچووه کان به سیاسه تیشه وه که کوشنده ترین ماده ی ژه هراوی بووی کۆمه ڵگای ئێمه یه هه تاکو ئه مڕۆ .

سه یره که له وه دایه ئه و ده سه ڵاته سیاسیه ی عراق و کوردستان ژماره ی دانیشتوانی ووڵاته که یان نازانن، که چی هه ڵبژاردن ئه که ن و باس له نه بوونی ته زویرو شه فافیه تی هه ڵبژاردنه کان ئه که ن، دواتر بۆ ساغ بوونه وه ی ده نگه کانی نێوسندوقه کان له بری ئه وه ی له ماوه ی چه ند کات ژمێرێك دا ته واو ببێت و ئه نجامه کان ڕابگه یه نرێن، هه ندێك جار پێویستمان به چه ندمانگێکه بۆ ساغ کردنه وه و زۆر جاریش دوای ته واو بوونی ده سه ڵاتی کابینه کان ئه زانرێت ئه نجامه کان چۆن چۆنی بوون، وه زۆرێکیش له و هه ڵبژاردنانه مه گه ر له ڕۆژی حه شردا ئه نجامه کانیان ڕابگه یه نرێت .

له هه مان کاتدا ئامانج ته نها به تاڵان بردنی سه روه ت و سامانی ئه م ووڵاته یه و هیچی تر، هه ربۆیه کارگه یشتۆته ئه وه ی که هاووڵاتیش ناچاربێت زۆر جار ده نگی خۆی له به رامبه ر چه ند گه ڵا دۆلارێکدا بفرۆشێت و له بری جارێك چه ندجارێك هه وڵ بدات بۆ ده نگ دان، له هه مان کاتدا به شێك له هاووڵاتیانی سوریاو ئێران و ووڵاتانی ده روودراوسێ له ڕۆژانی هه ڵبژاردندا زۆر شه فافانه به شداریمان ئه که ن به تایبه ت له و کاته ی نێوی مردووه کانیش له نێو لیستی ده نگ ده رانه ومردووه کانیش بۆیان هه یه ده نگه کانی خۆیان له گۆڕه کانیانه وه بنێرن، به جۆرێك وه ك چۆن هه موولایه نه کانی ژیانی مرۆڤی عراقی وکوردی بێ سه ره و به ره یه، هه رله خزنه تگوزاریه وه تاده گاته ته ندروستی و خوێندن و به رهه م هێنان و لایه نه ئابوری و سیاسی کۆمه ڵایه تی و هتد هه ربه هه مان شێوه ش هه ڵبژاردن و سیستمه تڕۆمۆکراتیه که ی عراق و کوردستان له و په ڕی مه ترسی دایه، به تایبه ت له و کاته ی له نێو یه ك ووڵات دا چه ندان ناوچه ی جیاجیا دروست بوون و هیچ یه ك له و لایه نانه ناتوانن تاسه ر له نێو ناوچه و جوگرافیای لایه نه که ی تردا هه ڵبکه ن، سونه ناتوانێ له نێو ناوچه ی شیعه نشیندا بژیه ت و به هه مان شێوه ش شیعه بۆی نیه، پارتی ناتوانێ خاوه نی ده سه ڵات بێت له ناوچه ی سه وزو نیلی داو به هه مان شێوه ش سه وزو نیلیه کان له ناوچه کانی پارتی له دانوه کان ئاوه که یان به ده سته ئه ویش ئه بێت ده ستی پێوه بگرن، ئیسلامی و حیزبه بچووکه کانی تر دوای هه ڵاکه وتوون و به رده وامن بۆ دووپات کردنه وه ی مێرخاسیان بۆ ووڵاتانی ده ره وه و ده سه ڵاته نێوخۆیه کان تا به رداشه که نه یان هاڕێ، به جۆرێك له ئێستادا ئێران و تورکیا باس له کۆنگره ی نه ته وه ی و ستراتیژه دورخایه نه کانی نه ته وه ی و پێك هێنانی حکومه ت و ره وشی سیاسی عراق و کوردستان ئه که ن، ئه وه یه دیموکراتی خێڵه کیانه ی ده سه ڵاتی کوردی له کوردستاندا، دوای شه ش مانگ له هه ڵبژاردنی په رله مانی کوردستان، هه تائێستا حکومه ت پێك نه هاتووه وپێم وانیه به وزوانه ش پێك بێت، تۆبڵێت که ئه نجامی ئه م هه ڵبژاردنه راگه یه نرا ؟ که ی حکومه تی عراقی پێك بێت ؟

ئه گه ر ئه وه ی له عراق و کوردستان ئه گوزه رێت دیموکراتی و ئاشتی و به یه که وه ژیان و هه ندێ دروشمی تری بریقه داری ئه و سیاسیانه ی که هه روا چل ساڵێکه سه رکرده ن، بێت ئه بێت بڵێن هه زار ڕه حمه ت بۆ دکتاتۆری بۆ نایگۆرن به باره که ی تردا وه ك گۆڕیویانه به تڕۆمۆکراتی .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.