ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له ڕووی دابه ش بوونی جێۆسیاسی و ئابوری و فکری و که لتوری وفه رهه نگی یه وه، دابه ش بوونێکی ئاڵۆزو نه شازی پێوه دیاره وبه درێژای مێژوو شوێنی ساغ کردنه وه ی ململانێ کان بووه چ ئه و ململانێ یانه ی له ئه نجامی سه رهه ڵدانی ئایدۆلۆژیای ئاینی وه یان مه زهه بی وه یان به ریه ك که وتنی شارستانیه جیاوازه کان به یه کتری له ڕووی فکرو فه رهه نگ و زمان و که لتوره وه .

له هه مان کاتدا به هۆی بوونی زه وی به پیت و له وه رگای باشه وه له مێژووی کۆنی مرۆڤایه تی یه وه شوێنی نیشته جیبوونی مرۆڤ بووه وکۆچ کردن بۆ ئه و ناوچه یه به درێژای مێژووی کۆن به رده وامی هه بووه، له مه ش زیاتر سه رهه ڵدانی ئاینه جیاوازه کان وای کردووه هه وڵدانێك هه بێت بۆ گه شه سه ندنیان و به کارهێنانی ئاین وه ك ئایدۆلۆژیای ده وڵه ت و یاساکانی کۆمه ڵگا، له و کاته ی ئاین به شێکی گرنگی فکری مرۆڤ بووه و له ڕێگه ی ئه م ئاینانه وه کۆمه ڵناسی کۆمه ڵایه تی دامه زرێنراوه و کۆمه ڵگا به پێ ی یاساکانی ئاین ڕێکخراوه .

هه موو ئه و ئاینانه ی که له و ناوچه به پیت و به ره که ته سه ریان هه ڵداوه درێژکراوه ی ئه و میثۆلۆگیایه بووه که به شێك بووه له مێژوو و فه رهه نگ و زمان و که لتورو ئاینی ناوچه که، به تایبه ت ئه و چیرۆکه پڕ سه رسوڕێنه رانه ی له کاتی خۆیداو له سه رده می بابلی یه کۆنه کانه وه گێڕدراونه ته وه و باسیان له داستان و ڕووداوه پڕبه ها ئاینی یه کان کردووه، له گه ڵ ئه و تێکه ڵاوبوونه ی له نێوان شارستانیه ته جیاوازه کان هاتۆته گۆڕێ وای کردووه که واشێوازی بیرکردنه وه و شێوازی ڕێك خستنی کۆمه ڵگا به شێوه یه کی به رچاو به ره و پێش بڕوات وچه مکه کانی ده سه ڵاتی خواوه ندو فه رمان ڕه واکانی له سه ر دابمه زرێت، هه رئه م ده سه ڵاته ئاسمانی و مرۆیانه وایان کردووه ڕێگایه کی تر بدۆزنه وه بۆ باشتر ده ست به سه رداگرتنی کۆمه ڵگا و له ژێر ڕکێفی خۆیدا کۆیان بکاته وه وله پێناوی به رگری کردن له به رامبه ر مه ترسی یه ده ره کی و ناوه کیه کان به کاریان بهێنێت، ئه مه ش هۆکارێکی باش بووه بۆ گه شه سه ندنی فکری له لای مرۆڤ، هه رئه مه شه وای کردووه زیاتر له ئاینێك سه ر هه ڵبدات و ئاین به شێك بێت له ئایدۆلۆژیای سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تی .

مانه وه له ده سه ڵاتی خواوه ند له ئاسمانه کان و ده سه ڵاتی مرۆڤ له سه ر زه وی پێویستی به ترس و هه ندێك جاریش تۆقاند وکوشت و کوشتار هه بووه، ئه م کرداره به شێك بووه له فه لسه فه ی سیاسی کۆن، هه ربۆیه له زۆربه ی ڕووداوه مێژووی و جه نگه خوێناوی یه کاندا باس له ئازایه تی وقاره مانی خواوه ندو مرۆڤ کراوه وبه شێك بووه له پیرۆزی کۆمه ڵگایه ك دژ به کۆمه ڵگایه کی تر،

قاره مانیه تی و تووندوتیژی خواوه ندو مرۆڤ له تۆقاندنی مرۆڤ دا خۆی دۆزیوه ته وه به تایبه ت ئه و تۆقاندنه تائه وپه ڕی بێ به زه یانه بووه، له کاتێکدا ناوه ڕۆکی فکری تۆقاندن که به ناوی خواوه نده وه کراوه به شێك بووه له ناخی مرۆڤ و به رژه وه ندی یه سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تیه کان، ئه م به رژه وه ندی یه ش له پێناوی مانه وه ی ده سه ڵات وبه رده وام بوونی ده سه ڵات دراوه، هه تائێستاش له گه ڵدابێت ئه وە جۆره کلاسیکی یه کۆنه به رده وامه و هیچ جۆرێك له گۆڕان کاری به سه ردا نه هاتووه .

که واته ئه کرێت بڵێن تیرۆر یان به عه ره بی یه که ی الارهاب وبه کوردی یه که شی تۆقاندن، مێژووی یه کی دورودرێژی هه یه و به شێکه له فکری مرۆڤ خۆی و به کارهاتووه له پێناوی مانه وه له ده سه ڵات داو درێژه پێدان به وفکره سیاسی یه ئابوری یه کۆمه ڵایه تیه ی که له و سات وکاته دا پێویست بووه و به شێك بووه له به رژه وه ندی ده سه ڵات داران،

به هه مان شێوه ش هاتنی ئاینه جیاوازه کان وبه زمانه جیاوازه کان وله نێو که لتورو فه رهه نگه جیاوازه کاندا، وای کردووه جه مسه ری ململانێکان به قازانجی فکره نوێ یه کان بگۆڕدرێت و ببێته بنچینه ی به ڕیوه بردنی کۆمه ڵگا له هه موو ڕووی یه که وه، به ماناساده که شی ده رهێنانی ده سه ڵاتی سیاسی بووه له ژێر ده ستی ده سه ڵات دارانی تر و هه وڵ دان بۆ پێك هێنانی ده سه ڵاتی نێوخۆی و خۆڕزگارکردن له فکری پێشوو، به تایبه ت له و کاته ی که جۆرێك له تیکه ڵاوی له نێو فه رهه نگ و زمان و کلتووره کان بوونیان بووه و فکری نه ته وه ی بوونی نه بووه، که دیاره ئه مه ش به پێ ی قۆناغه کان گۆڕاوه وبه شێك له و ئاین و مه زهه بانه له دواتردا بوونه به شێك له فکری نه ته وه ی و له گه ڵ گه شه ندنی فکری مرۆڤ و به ره و پێش چوونی شارستانیه ت ئه و فه لسه فه سیاسیانه ش که خۆی له ئایندا دۆزیوه ته وه گه شه یان کردووه وبه شێوازی تر گۆڕاون، به شێوازێکی باشتر لێتێگه یشتن له ئامانجه دووره کان کراوه و ئه و لێتێگه یشتنه ش بووه ته بنچینه ی سه رهه ڵدانی فکری نه ته وه ی، ئه مه ش وای کردووه که مینه کانی نیو کۆمه ڵگاکان هێدی هێدی هه وڵی تواندنه وه یان بدرێت وزمان و که لتورو فه رهه نگیان له ڕێگای ئاین و پیرۆزی ئاین و خواوه نده وه بگۆڕدرێت، ئه مه به شێکه له فکری ناسێۆنالیستانه ی ئاین که له ڕێگه ی زمانی کطێبه پیرۆزه کانی ئاین و فه رهه نگ و کلتوره باوه کانی ئاین به شێکی زۆری فه رهه نگی نه ته وه کان له ناو ئه بات و له ناوخۆیدا ئه یان توێنێته وه، هه رچه نده هه وڵ دراوه گشتگیریه ك پێك بهێنرێت به تایبه ت له ئایدۆلۆژیای دینی دا تا بتوانرێت باشتر ئه و هێزه مرۆیه به کاربێت، له هه موو کاته کاندا مرۆڤ به هایه کی ئابوری به هێزه بۆ ده سه ڵاتی سیاسی، به تایبه ت له کاتی جه نگ و ڕووبه ڕووبونه وه ی هێزه کاندا .

دامه زراندنی هه موو ئه وده سه ڵاتانه وهاتنی هه موو ئه و ئاینانه پێویستیان به تۆقاندن هه بووه، ئه گه رچی جیاوازی هه بووه له نێو قۆناغه کاندا وله نێو ئاینه کانیشدا به ڵام ئاین به شێك بووه له سه رهه ڵدانی فکری تۆقاندن، به تایبه ت هاتنی ئاینی ئیسلام له دوای هه ردوو ئاینه که و له و کاته ی چه ندان ئاینی جیاوازیش له ناوچه که دا بوونیان هه بووه، ئیسلام به و ئایدۆلۆژیا تووند ڕه ویانه یه وه وای کردووه که فکری تۆقاندن به شێوازێکی باش گه شه پێبدات و ئه و تۆقاندنه ببێته به شێك له هۆی سه رکه وتن و زوو گه شه سه ندنی وبڵاوبوونه وه ی له نێو کۆمه ڵگاو نه ته وه جیاوازه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست و ئاسیاو جیهانیش دا.

تۆقاندن له ئیسلامدا به شێك بووه له فه رهه نگ و که لتوری عه ره بی و به ر له ئیسلامیش له نێو قه بیله و هۆزه کاندا ئه و تۆقاندنه به کارهاتووه و زۆرجاریش بووه ته هۆی پێداهه ڵدان و باس کردنی به شێوه یه کی قاره مانانه، به تایبه ت له و کاته ی هۆزێك توانیویه تی هۆزه که ی تر له ڕێگه ی هێزو ئازایه تی و ده سه ڵاته وه له نێو ببات وداستانێك بۆ خۆی وه ك مێژوو تۆماربکات و ناوبانگی له نێو هۆزه کانی تردا بڵاو ببێته وه، تابتوانێت زیاتر سنوری جوگرافیای خۆی زیاتر بکات و باشتر داهات و بژێوی ئه ندامانی هۆزه که ی دابین بکات، به تایبه ت ئه و تۆقاندن و کوشتاره چه نده بۆ به هێزنیشاندانی هۆزه که ی بووه ئه وه نده ش بۆ خۆژیان بووه وبه شێك بووه له باری ئابووری هۆزه که، هه رئه مه ش وای کردووه که به درێژای نیمچه دورگه ی عه ره ب و له سه رده می به ر له ئاینی ئیسلام، هیچ جۆره ده سه ڵاتێکی وابه هێزی عه ره بی ده رنه که وتبێت، هه رچه نده به رله ئیسلامیش قوره یشی یه کان که ده سه ڵات داری شاری مه ککه بوون، ڕێك خه ری هه موو مه راسیمه ئاینی یه کان بوون له ناوچه که به حه جکردنی ئه وکاتی که عبه شه وه، که دیاره حه جکردن به شێك بووه له ئاینی قوره یشیه کان وهه موو ساڵێك وه ك ئه وه ی ئێستائه کرێت مه راسیمی بۆ جی به جی کراوه و به هه مان شێوه ش دانیشتوانی مه ککه له سه ر ئه و حه جکردنه ژیانی خۆیانیان مسۆگه رکردووه، به هه مان شێوه ی ئێستا که عبه به شێك بووه له ئابوری قوره یش و دانیشتوانی مه ککه .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.