بزوتنه وه ی شۆڕش گێرانه ی کوردو عیراقچی بوونی ئه م بزووتنه وه یه .

له مێژووی شۆڕشی کورد دا له ووڵاتی نێوان دووشمشێردا که مێژوویه کی خوێناوی و پڕکاره ساته وبه درێژای ئه م مێژووه کورد وه ك که مینه یه ك هه وڵی داوه پارێزگاری له زمان وفه رهه نگ و مێژوو و داب ونه ریت وبه شێك له جیوسیاسی یه که ی بکات که به هۆی بوونی ئابوری و ووزه ی به هێزه وه مه ترسی له ناوچوون و به عه ره ب بوونی له سه ربووه ،به تایبه ت له و ناوچانه ی که کورد له گه ڵ نه ته وه کانی تری وه ك عه ره ب و که مینه کانی وه ك تورکمان و ئاشوروکلدان تێکه ڵ ئه کاته وه ،واتاله سنوری جوگرافیای سیاسی کوردستان دا.

ده مارگیری شۆڤێنیستانه ی عه ره ب و دڕنده ی ئه م نه ته وه یه له به رامبه ر کوردو کوردبوونی نیشتمانی کورددا ،وای کردووه که زمانی لێك تێنه گه یشتن نه بێت و به رده وام داواکاری یه کانی نه ته وه بوونمان و ماڤه نه ته وایه تیه کانمان له ڕیگای چه ك و جه نگه وه بێت ،که ئه گه ر هه رکاتێك عه ره ب ترسی ئه وه ی بۆ هاتبێت به ڕه که ی له ژێر پێ ی ده رئه چێت و ناتوانێت چی تر له داگیرکردنی کوردستاندا درێژه بدات ،ئه وا ناچاربووه گفتووگۆو مێزی، ئه م گفتووگۆیه وه ك تاکتیکێك بۆ راست کردنه وه ی باری نائاسای خۆی به کاربێنێت و له ڕێگه ی گفتووگۆوه کات ده سته به ر بکات و جارێکی تر خۆی ئاماده بکات بۆ په لاماردانێکی تر ،نه ك ئه وه ی که عه ره ب باوه ڕی به نیشتمانی کوردو کوردستان هه بوبێت ،به پێچه وانه وه هه رده م هه وڵی داوه کورد له بۆته ی عه ره ب بوون و عروبه بوونی عیراق دا بتوێنێته وه و وه ك برایه کی موسڵمان بیکاته قوربانی فکری ناسیۆنالیستی عه ره بی و شۆڤێنیستیانه ی خۆی ،ئه گه ر ئه و ده سه ڵاته سیاسی یه عه ره بی یه شیعه بووبێت یان سنه ،وه ك چۆن ووتمان شیعه و سنه له به رامبه ر کوردو کوردستان دا دوودیوی یه ك دراون و یه ك جۆر تێروانینیان هه یه ،له ئێستادا وه ك چۆن فه رمان ڕه وا سونیه کانمان بۆ تاقی کرابۆیه و سه ده یه ك له گه ڵ به ناو علمانی و ئیشتراکی و دیموکراتی یه کانی عه ره ب دا ژیاین ،هه رئاواش سنه و شیعه ی دوای دکتاتۆری صدامان بۆ ڕوون بۆوه وله به رامبه ر عه فله قیه کانی به عس و شیعه کانی ئیمام عه لی دا تاکه جیاوازی ئه وه بوو که هه ردوو لایه نیان عه ره ب بوونی خۆیانیان بۆ ئاشکراکردین و پێیان ووتین که ئێمه یه ك ناسنامه ی سیاسی و ناسیۆنالیستیانه مان هه یه له به رامبه ر ماڤه کانی کورددا.

چه نده به عسیه صدامیه کان سه رسه خت بوون له به رامبه ر ماڤی کورددا ،ئه وه نده ش شیعه کان سه رسه ختن ،خۆئه گه ر که سانێك پێیان وابێت ئه مه ڕاستگۆی نیه ،ئه وا من ئه ڵێم بێگوومان ئه بێت به باشی یه بڕوانینه میژووی رابردوومان به تایبه ت له پارچه کانی تری کوردستان وه ك کوردستانی ڕۆژهه ڵات و به راوردێك بکه ین له نێوان ڕژێمی پاشایه تی *شاهنشاهی * ئێران و ڕژێمی ئاخوندی ئێستا ،له ڕووی سیاسی یه وه و کاردانه وه ی له سه ر سایکۆلۆژی تاکی کورد ودڕندایه تی ئه م ڕژێمه به ناو ئاینی مه زهه بیه له به رامبه ر کورد وکۆمه ڵگای کوردی و کارکردن له گۆڕینی سایکۆلۆژی کوردی دا ،ئه و کات ئه توانین بڵێن که کامیان دڕنده ترو ترسناکتربوونه به رامبه ر به کورد،به هه مان شێوه ش له کوردستانی ڕۆژئاواداو باری سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تی کوردی ئه وبه شه له سایه ی ڕژێمی عه فله قی به عسی سوری عه له وی دا وچۆنیه تی مامه له کردن له گه ڵ دۆسیه ی نه ته وه ی ئێمه دا وتێڕوانین له م دۆسیه یه وه ك ناسیۆنالیستێکی عه ره بی شیعه ،به هه مان شێوه ش به راوردکردنی تورکه که مالیستی یه کانی تورکیاو ئیسلامه عثمانیه کاندا .

که واته له ڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تی وهتد داگیرکارانی کوردستان هیچ جۆرێك جیاوازی یان نه بووه وهیچ کاتیش جیاوازیان نابێت ئه گه ر سنه بن یان شیعه ،علمانی بن یان دیموکرات و لیبراڵ هتد چونکه عه ره به عیراقیه کان وه ك عه ره ب و دواتر وه ك ئه وه ی خۆیان ناویان له خۆیان ناوه مامه له له گه ڵ کوردو دۆسیه ی نیشتمانی و نه ته وه ی کورددا ئه که ن وه هیچ کاتیش ئه م تێروانینه فکری یه ناگۆڕێت لای عه ره ب چونکه ئه مه به شێکه له فه رهه نگ و سایکۆلۆژی تاکه کانی ئه و کۆمه ڵگایه ی له سه ربنیات نراوه و ئه م جۆره تێروانینه لای عه ره ب بووه ته به شێك له داب ونه ریته زاڵه کانی کۆمه ڵایه تی و کاردانه وه ی ته واوه تی هه یه له سه ر سایکۆلۆژی تاکی عه ره ب ،باشترین نمونه ش کاردانه وه ی کۆمکاری عه ره بی بوو له به رامبه ر راپرسی له ناوچه داگیرکراوه کانی کوردستاندا و بڕیاردان له سه ر ماڤی چاره نوسی ئه و ناوچانه و راگه یاندنی ده وڵه تی کوردی .

که واته فکری عه ره بی به هیچ شێوه یه ك له شێوه کان و ناونازناوه کان ناگۆڕێت ئه ی ئه بێت بۆ چی بزووتنه وه ی کورددایه تی و سه رکردایه تی کورد ئه وه نده ئاشقی عیراقی عه ره ب بن و ئاماده نه بن ناسنامه ی کوردبوونی نیشتمانێك رابگه یه نن ؟به تایبه ت هیچ حیزبێکی سیاسی کوردی نیه له دروشمه کانی دا باس له نیشتمانی کوردو سه ربه خۆ بوونی ئه و نیشتمانه نه کات ،ئایه ئه و دروشمانه ته نها درۆیه کی شاخداری سیاسین و له ڕێگه ی یه وه سۆزی هاونیشتمانیانی کوردی پێ ڕائه کێشن ؟یان مه زایه ده کردنێکی سیاسیانه یه له نێوان لایه نه کانی نێوسه رکردایه تی کورد؟ئه بێت که سێکی سیاسی نێو ئه و سه رکردایه تی یه ی کورد هه بێت به ڕاست گۆیانه وه ڵامی ئه وه مان بداته وه ؟یان هه ندێك درۆی تری شاخدارئه کات بۆ داپۆشینی ئه و درۆیه ؟

چه نده کێشه که له عیراق دا په یوه ندی هه یه به ناشارستانی یه تی عه ره ب و فه رهه نگی به داوه تی عه ره بی ،ئه وه نده ش په یوه ندی هه یه به ئه قڵیه تی شوانکاره ی و خێڵه کیانه ی کوردی ،به تایبه ت له و کاته ی سه رکردایه تی سیاسی کورد له لایه ن کۆمه ڵێك سه ره ك خێڵ وبازرگانی سیاسی کورده وه سه رکردایه تی ئه کرێت و هه موو ئه و دروشمه شۆڕش گێرانه یه ی که له کۆندا به شێك بوونه له گیانی شۆڕش گێڕی و هه زاران شه هید له پێناویاندا دراوه ،له ئێستادا شتی بێ مانان و به شێکی زۆری ئه و سه رکردانه به خه وخه یاڵی خۆش پێناسه ی ئه که ن و دژبه ماڤه نه ته وه ی یه کانی کوردن له کوردستاندا .

ناکامڵی ئه قڵیه تی شۆڕش گێرانه لای سه رکردایه تی کورد وای کردووه که سه رجه م حیزب و لایه نه سیاسیه کانی کوردستان خاوه نی یه ك هه ڵوێست و یه ك بریاری سیاسی نه بن و هیچ کات یه ك ستراتیژی سیاسی درێژ خایه ن کۆیان نه کاته وه ،ئه مه ش هۆکارێکی گرنگه له عیراقچی بوونی بزووتنه وه ی کوردی له کوردستاندا ،هه ربۆیه دوای ‌هاشوهوشێکی خۆشی سه ربه خۆ بوون ،گه ڕاینه وه باوه شی نیشتمانی و بۆ جاری دووه م له ماوه ی ئه و ده ساڵه ی ڕابردوودا عیراقێکی عه ره بی سنی شیعی دروست ئه که ینه وه ،تا ئه نفال کردنی کوردی تێدا به رده وام بێت ،به بیانووی جۆراوجۆری ده رودراوسێ و زل هێزه کانی جیهان ،له به رامبه ر دۆسی نه ته وه یمان وبه نیشتمان بوون و سه ربه خۆبوونی نیشتمانێك که زیاتر له دووهه زارساڵه خوێنی بۆ ئه ڕژێت تا ببێته خاوه ن ناسنامه ی خۆی ،له و کاته ی که خاوه نی هه موو پیداویستی یه بنچینه ی یه کانی به ده وڵه ت بوونه چ له رووی نه ته وه ی و هزری نه ته وه بوون ، یان هاونیشتمانی بوون یان ئابوری و کلۆمه ڵایه تی فه رهه نگی و په یوه ندی یه سیاسی و دبلۆماسی یه هه رێمی و نێوده وڵه تیه کانیه وه ،ئه وه ی تاکه ڕێگره له و ئه نجامه و راگه یاندنی ئه و ده وڵه ته ته نها ئه قڵیه تی سه رکردایه تی کوردی یه که دیاره ئه مه ش کۆی سه رجه م ئه و سه رکردایه تیه ناگرێته وه به ڵکو به شێك له و سه رکردایه تیه ی کورد ،به داخه وه چ به هۆی ئه قڵیه تی مه زهه بی و تێروانینی سیاسیانه ی هه ڵه ،یان به رژه وه ندی ئابوری و ده سه ڵاتی خۆجێ ی بۆ چه ندان ساڵی تر وای کردووه که دژایه تی ئه م هه نگاوه و ئه و خه وه دێرینه ی کورد بن .

یه کێکی تر له هۆکاره بنچینه یه کانی ڕانه گه یاندن و سه ربه خۆنه بوونی کورد و گه ڕانه وه ی سه رکردایه تی کورد بۆ باوه شی به غدا ،له یه کتری تێنه گه یشتنی نێوان حیزب ولایه نه سیاسی یه کانی کوردستانه به تایبه ت له دابه ش کردنی ئه و سه روه ت و سامانه ی که ئه مڕۆکه له به رده ستیان دایه له گه ڵ ده سه ڵات و فه رمان ڕه وای کردن و پاراستنی سنوری ده سه ڵاتی ناوچه ی یانه ی خۆیان دا ،به واتایه کی تر کوێخابوونیان وزۆرکردنی ئه و کوێخابوونه یان له کوردستاندا .

له لای کورد سیاسه ت به دروناوی ئه هێنرێت ، له و کاته ی کۆمه ڵێك کوێخاو ئاغاو سه رۆك خێڵ و بازرگانی کورد سیاسه ت ئه که ن و له پێناوی هێشتنه وه ی ده سه ڵاتی خۆیاندا هه موو جۆره شتێ ئه که ن ،که دیاره نه ك درۆ به ڵکو هه ندێك جار خۆفرۆشتن و جاشایه تی کردنیش.

وه ك ئه وه ی ئێستا ئه بینرێت له کوردستاندا ،له دوای گه رانه وه ی که رکوك و به شێکی زۆر له ناوچه دابڕاوه کان ودابه ش بوونی ئه و ناوچانه له نێوان هه ردوو ده سه ڵاتی زل هێزی کوردی پارتی و یه کێتی دا و دوای ئه وه ی زانیمان که نوری مالکی له ماوه ی فه رمان ڕه وای خۆی دا وله ڕێگه ی حه نان فه تلاوی وچه ندانی وه ك ئه و ڕێگربوونه له گه رانه وه ی که رکوك ،وه ك چۆن صدام

له ڕابردوودا کوردبوونی که رکوکی ئه سه لماند به ڵام هیچ کات ئاماده نه بووه ئه و شاره هی کورد بێت ،به هه مان شێوه ش نوری مالکی و مه رجه عی شیعه هیچ کات ئاماده نین ئه م شاره هی کورد بێت ئه گه رچی باش ئه زانن که رکوك چ له ڕووی مێژووی و چ له ڕووی جیۆسیاسی و کۆمه ڵایته تی و پێك هاته ی دانیشتوانیشه وه کوردستانه .

که واته ئه گه ر له ئێستادا به هۆی دابڕانی که رکوك له به غدا وه وبه هۆی ئه و باره نائاسایه ی که ئه مڕۆ هاتۆته پێش وناوچه کانی سنه نشین له لایه ن داعش و هێزه کانی تری سنه به کۆنه به عسیه کانیشه وه ده ستی به سه راگیرابێت ،ئه ودابڕانه بوبێته بێنوێکی باش بۆ گه رانه وه ی که رکوك و ناوچه داگیرکراوه کانی کوردستان بۆ ژێر ده سه ڵاتی هه رێم ئه وا له دوای گۆڕان کاریه کاندا که پێش بینی ئه کرێت چۆن جۆنی ئیداره ی ئه و ناوچانه ئه کرێت به تایبه ت ،

*ئه گه ر داعش و هیزه کانی تری سننه و کۆنه به عسیه کان توانیان ده ست بگرن به سه ر به غداد داو حکومه تی شیعه بڕوخێنن .

*ئه گه ر شیعه توانی داعش و هیزه کانی تری سننه به کۆنه به عسیه کانیشه وه له و ناوچانه ده رپه ڕێنن که له ئێستادا له ژێر ده ستیاندایه .

له هه ردوو ئه گه ره کاندا ناوچه کانی که رکوك و خانه قین و دیاله وشوێنه کانی تری ناوچه داگیرکراوه کان ئه که ونه به ر هێرشی سه ربازی ،که واته ئه و کات کورد چۆن چۆنی مامه له له گه ڵ ئه و که یسانه دا ئه کات ،ئایه به هه مان شێوه به شێوازی دوو فاقه یانه و دوو تێڕوانی نی سیاسیانه ی جیاوازی نێوان پارتی و یه کێتی ؟یان به یه ك ستراتیژ ویه ك تێڕوانین و ئه و دابه ش بوونه کۆتای پێدێت .به تایبه ت ئه و دابه شبوونه به شێکه له هۆکاری تێك شکانی سیاسی و عه سکه ری و دبلۆماسی چ له نێوخۆی و هه رێمایه تی و نێوده وڵه تیش ،یان ئایه سه رکردایه تی کورد ئه توانێت خۆی له و مه ترسی دابه ش بوونه بپارێزێت که جارێکی تر به هۆی کێشه کانی نێوان شیعه و سنه وه له ناوچه که دێنه وه پێش و ئه م دابه ش بوونه ش تێوه گلانی کورد به شه ڕێکی تری ماڵ کاولی وتێوه گلان له شه ڕی مه زهه بی شیعی سنی دا نابێت .یان ئه و دابه ش بوونه جارێکی تر ماڤه کانی کورد به ره ومه ترسی نابه ن ؟ یان ئه وه تا سه رکردایه تی کورد به شێکن له و پلانه بۆ دابه ش بوونی ناوچه که وجارێکی تر پێناسه کردنه وه ی هێزه کان و هاوسه نگ کردنیان .؟

که واته ئێمه ی کورد له ناوچه که دا چ جۆرێك پێناسه مان ئه بێت ؟ ده وڵه تی کوردستان ؟ یان ماڤه ئۆتۆنۆمیه کی شه ق وشڕی ژێر ده ستی شیعه وسنه له ناوچه که دا ؟ ئه م پرسیارانه و چه ندان پرسیاری تر سه باره ت به م باسه هه وڵ ئه ده م به پێ ی توانا وه ڵامه کانیان گه ڵاڵه بکه م له زنجیره کانی تردا.